ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گره‌وێكی شكستخواردوو  و به‌تاڵ

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووی كوردوكوردستان ، ده‌بینن كه‌ چۆن دوژمنان و نه‌یاران و به‌كرێگیراوان به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ دژی ڕابه‌ری و سه‌ركرده‌ و ڕه‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد به‌هه‌موو جۆره‌ پیلانگێری و چه‌ك و په‌ڵاماردانێكیان ئه‌نجامداوه‌، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ كاروانی خه‌بات و به‌رخودانی بوه‌ستێنن و زیان به‌ گه‌لی كورد بگه‌ێنن .

دوژمنان وناحه‌زانی كوردستان هه‌میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌ لێكترازان و ئاژاوه‌گێری و دووبه‌ره‌كی  وپشێووی بخوڵقێن به‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌س ولایه‌نه‌ دروستكراو و قورمیشكراوانه‌ی ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی ڕێبازی بارزانی و كوردایه‌تیی و گه‌لی كورد و بۆیه‌ ، هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌ی و كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ به‌رده‌وامیان به‌ بیروهزری نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وره‌ی داوه‌ ، سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌و ڕابه‌ره‌ مێژووییه‌ كه‌ خاك و شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ هه‌ره‌شه‌ و هێرش و پیلانی دوژمنان ناحه‌زان پاراستووه‌ ، ناحه‌زانیش پێیان وابوو كه‌ به‌ چه‌واشه‌كاری و به‌كارهێنانی هێزی ده‌ره‌كی و مووشه‌ك و درۆن و دادگه‌ و میلیشیا  و هه‌ندێك لایه‌نی نێوخۆیی كوردستان به‌ پاڵپشتی  ئه‌جیندای ده‌ره‌كی پارتی لاواز بكه‌ن و له‌ ئامانجه‌كانی بوه‌ستێنن.

یه‌تایبه‌تی له‌ پرسێكی چاره‌نووسسازی وه‌ك هه‌ڵبژاردن و پیلانگێری و نه‌خشه‌ و دیزاینی ئاماده‌كراوه‌ ، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یاتنوانی به‌هێز و مووشه‌ك و گه‌مارۆ و به‌كرێگیراوه‌كانیان زیان به‌ پارتی و كوردستان بگه‌ێنن ، وه‌ك چۆن له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو به‌ ده‌یان ئاسته‌نگ و كۆسپ و پیلانگێری له‌ به‌رده‌م پارتی و حكوومه‌تی كوردستان ، به‌ چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌تباركردن  خه‌ونی شكست پێهێنان به‌ نه‌ك ته‌نها حكوومه‌ت به‌ڵكو هه‌موو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینی .

مه‌رام سه‌ره‌كی ناحه‌زانی كوردستان له‌و دوژمنكارییه‌ ، وه‌شاندنی تیری ژه‌هراویی ، دژایه‌تیكردنی هه‌موو گه‌لی كورد و سڕینه‌وه‌ی بیرباوه‌ری كوردایه‌تی و جوانییه‌كانی گه‌لی كورد بوو، كه‌ بارزانیی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و له‌ هه‌مانكاتیشدا ، بارزانی وه‌ك سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌ سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نه‌كردو خۆی نه‌چه‌ماند . له‌ سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا  خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی كرد بووه‌ ره‌مزی به‌رخودان و خۆراگری ، پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌كورد و هاوبه‌ش ده‌زانی چ له‌  كوردستان و چ له‌ نێو پرۆسه‌ی حكوومرانی  له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا  بوون به‌ هاوبه‌ش و ڕێنشانده‌ری دوژمن ونه‌یاران و به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ و چاوساغی بۆ برینی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م فریادره‌سی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیی ژیرانه‌ی بارزانییه‌.

 

هه‌موو ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه‌ گڕه‌و له‌ سه‌ر شكستی پارتی وكوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ن له‌ مێژه‌ كار بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی  و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌موویان به‌شداروهاوپه‌یمانن  له‌ دزین و تاڵانی و بڕینی مووچه‌ و قووتی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی كوردستان ، ئه‌وان هه‌موو ئامرازێك به‌كاردێنن و خۆڵ ده‌كه‌نه‌ چاویی خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری بكه‌ن ، هیچیش نه‌ماوه‌ هه‌ر له‌ سووتاندن و وێرانكردن و تۆقاندن  وبرسیكردن و خاپووركردن دژی ئه‌م گه‌ل ونیشتمانه‌ به‌كار نه‌هێنن .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیار و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ مێژوویان نه‌خوێندۆته‌وه‌ یانیش وانه‌یان له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرتووه‌، هێشتا نازانن  بیروباوه‌ری بارزان و ڕێبازی بارزانی ، چۆنه‌ و  خۆی  له‌ خزمه‌تكردن و به‌رگریكردن به‌ خاك و نیشتیمانی كوردستان ده‌بینێته‌وه‌ ، ده‌یان كۆسپ و پیلانگێریی تێكشكاندووه‌ ، هه‌میشه‌ ئومێدبووه‌ له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا و له‌ هه‌موو شوێنكی ئه‌م كوردستانه‌ كه‌ ده‌ستی پێگه‌یشت بێت ئه‌و چیرۆكێكی گه‌شه‌پێكردن و ئاوه‌دانی و سه‌ركه‌وتنێكی تۆماڕكردووه‌  و پارتی كاری بۆ ته‌بایی گه‌ل و خاكی كوردستان كردووه.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارەکەی پارتی بۆ ؟

دڵشاد

“سەردانەکەی ئەردۆغان و هەڵوێستی ستراتیژی هەرێمی کوردستان”

دڵشاد

نکۆڵى کردن لە هەرێمى کوردستان خەونێک بوو نەهاتەدى

سەڵاح