ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەت

 

دلشاد حسن جرجيس

دوا بەدوای دیاریکردنی کاتی هەلبژاردن لەڵایەن سەرۆک نێچیرڤان و ئامادەباشی کردن بۆ پڕۆسەی هەلبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دەستکردن بە بانگەشەیەکی پڕاو پڕ لە ئەتەکێت و تەواو شارستانیانە دەرخەری ئەو ڕاستیە حاشاهەلنەگرەیە کە پارتی حزبێکی نەتەوەی و پارێزەری کیانی کوردستانە و ڕوئیاو دیدو تێڕوانینی بۆ دیموکراسی و پێکەوە ژیان قوڵبۆتەوە

پارتی و لایەنگرانی لەکەشێکی ئارام و پڕ لە جوانی دور لە بەکار هێنانی زمانێکی زبر و هەڕەشە ئامێز بانگەشەی خۆی کرد جیاواز لە حزب و پارتەکانی تری کوردستان کە بۆ چەواشەکردنی دەنگدەران و لایەنگرانی خۆیان خەریک کۆمەلێک وشەی نەشیاو دوور لە بەها ئەخلاقی و سیاسی و دیموکراسی بوون لە کەرنەڤالە جەماوەریەکانیان کە بە پارەی میللەت ئامادەیان دەکردن”ئیستاش دەرگای محکمەی اتحادیان گرتووەو دژی کوردستان داوا تۆماردەکەن”تاوەکو بەخەلک بلێن ئەوە ئێمەین دەمانەوێ بەلێنەکان جێبەجێ بکەین “بەلام خەلک لەوە تێگەشتووە کە ئێوە دژی قەوارەی کوردستان کاردەکەن نەوەک جێبەجێکردنی داواکانی میللەت”

بەلام پارتی هیچ بەلێنێکی نەدا بە خەڵک بەلکو پێشتر بەکردار پێشانی جەماوەرو خەڵکی کوردستانی دا بەبێ جیاوازی ، ئیستاش دەلێین چۆن وتمان ناتوانن.

ئیستاش دەلێین ناتوانن ئەوەی لە نیەتتانە”بەلکو پارتیە هێزی یەکەمی براوەی هەلبژاردنەکان بووە لەڕابردوو ئیستا و داهاتووش”بۆیە دلنیابن پارتی حکومەتێکی یەکگرتوو سەرتاسەری دروست دەکات لەکوردستان بەسەرۆکایەتی براگەورە مسرور بارزانی لە زاخۆ تا خانەقین کە ئەوەش داخوازی خەڵکی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیفراندۆم داهاتووی كوردستانی پاراست

یاسین

پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە

دڵشاد

بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق چی پێ گوتین

یاسین