ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بارزانى رابەرێکى کارێزما پەرۆشى دۆزى نەتەوەى کورد

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

بە هۆى گۆرانکارى و پێشهاتە خێراکانى ناوچەکە ، لە نێو ململانییەکانى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دواى سەدەیەک لە دابەشکردنى نەتەوە و خاکى کوردستان بە سەر چوار  دەوڵەتى داگیرکەردا ، ئێستا هەڵومەرجێکى هاتووتە ئاراوە کە دەخوازێت بە سیاسەت و دیپلۆماسى و  لۆژیکانە مامەڵە لەگەڵ ئەو رەوشە نوێیە بکرێت ، دۆزى کورد لە هەڕەشە و مەترسییەکان بپارێزێت و لە هەمانکاتیشدا بە باشترین شێوە دەرفەتەکان بە قازانج و بەرژوەندى کورد دا بشکێتەوە ، لەو نێودا نەتەوەیی کورد خاوەن رابەرێکى بە ئەزموون و سەرکردەیەکى کارێزماتێک کە بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدە خەباتى سیاسى و پێشمەرگایەتى و دیپلۆماسى خاوەن شارەزایی و پێشبینى  وکاریگەرییەکى زۆریشى هەیە لە سەر پرسە گرنگەکانى ئێستاى عێراق و ناوچەکە و نێودەوڵەتیش بۆ ئەو مەبەستە زۆرێک لە سەرۆک و سەرکردە و شاندى وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى و کردنەوەى دەرگە داخراوەکان دەگەڕێتەوە لاى سەرۆک بارزانى .

بەتایبەتى کە ، سەرۆک بارزانى ، وەک رابەرێکى خاوەن پێگە و کارێزما بۆ هەر پرسێکى چارەنووسساز و گرنگ دەگەڕێنەوە لایی بەرێزیان و لە ناوچەکەشدا توانیوێتى رۆڵى گرنگ و کاریگەر بۆ فەراهەم کردنى ئاشتى و چارەسەرکردنى زۆرێک لە کشەکان ببێنێت ، بەتایبەت ئەو کاتانەى کە پرسى کورد لە رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاڤا پێوستى بە هاوکارى و راوێژ هەبێت ، سەرۆک بارزانى بە هەموو توانایەکەوە پشتیوانى بەهێزە.

سەرۆک مسعود بارزانى ، خاوەن مێژووییەکى پڕ لە خەبات و سەروەرى و تۆمارکردنى داستانى مێژووییە بۆ گەل و نیشتیمانەکەى و لە پێناو ناساندنى دۆزى رەواى نەتەوەکەى خەبات و تێکۆشانى زۆرى کردووە ، کەسایەتییەکى خاوەن پێگەیە کە رۆڵى گەورەى هەیە ، ئەمەش هۆکاەرکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، کە هەرکاتێک کێشە و پرسێکى گرنگ هەبێت دەگەڕێنەوە بۆ سەرى بڵند ولایی جەنابى سەرۆک بارزانى ، بەتایبەتى کە پرسى گەلى کورد لە پارچەکانى تر ئیێستا لە قۆناغێکى گرنگ و چارەنووسساز و هەستیاردایە .

 

سەردانى شاندى هێزو لایەنەکانى رۆژئاڤاى کوردستان لە دوێنى و ئێستاى شاندى ئیمراڵى  لە باکوورى کە هەڵگرى نامەى عەبدوڵڵا ئۆجەڵانن بۆ پرسى ئاشتى کورد لە تورکیا ، بابەتێکى گرنگ بۆ زیندووکردنەوەى پرۆسەى ئاشتى وکۆتایی هێنان بە شەڕ، سەردانیان بۆ لایی سەرۆک بارزانى بەمەستى  وەرگرتنى  رابووچوونى جەنابیان کە خاوەن ئەزموونێکى زۆرە و لە رابردووش هەوڵەکانیان بەرچاون بۆ ئاشتى ئەو راستییەى سەلماندووە کە هەمیشە پەرۆشى کورد بووە لە هەر ناوچەیەکى کوردستانى گەورە.

ئەوەى بۆ سەرۆک بارزانى گرنگ و جێگەى بایەخە ، چارەسەرى پرسى کوردە ، بەتایبەتى کە کەسایەتیی سەرۆک بارزانى هەمیشەکارێزما وبەهێز بووە  و رۆڵى خۆى گێراوە ، تا گەلى کوردیش لە باکوور و رۆژئاواى کوردستان بەڕێگەى ئاشتى و لۆژیکەوە بە مافەرەواکانیان بگەن، هەرچەندە ئەو  هەوڵانە بە ویست و دڵى داگیرکەران و دوژمنانى کوردنەبووە ، کە نەتەوەیی کورد یەکریز و تەبا بێت ، بەڵام سەرۆک بارزانى رۆڵى بەهێز و گرنگى هەیە لە چارەسەرکردنى پرسى کورد و کردنەوەى گڕێکوێرەکانى بەردەمى .

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

دڵشاد

دوو كودەتایتری مەترسیدار لە دادگای باڵای فیدرالیەوە!

دڵشاد

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki