رێبوار حەمەلاو شوانى
دواى ئەوەى گەلەکۆمەکى و پیلانگێرییەکان لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ، رۆژ بە رۆژ لە سەر خەڵکى کوردستان و قەوارەى هەرێمى کوردستان بە ڕێگەى پیلانگێرى و سیناریۆى قڕێژ و قەیرانسازى و شانۆگەرى دەرەکى و ناوخۆیی زیاتر دەبوو ، پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئەزموونى مێژوویی و پشت بەستن بە خوا و جەماوەرە کوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرەکەى ، توانى بە خۆڕاگرى و لۆژیک و هێزى نەرم و ئیبنجا لە پرۆسەیەکى دیموکراسیی بێ وێنەدا لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە بە باوەرێکى زۆر و ئیرادەیەکى بەهێز بەشدارى لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە رۆژى 20ى ئۆکتۆبەرى 2024 بەڕێوە چوو بکات کە لایەن کۆمیسۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق و چاودێرانى نێودەوڵەتى و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە چوو ، لەوەش گرنگتر ئەو ڕێژە بەشداریکردنە بێ وێنەیە بوو کە دوژمنان و نەیارانى کوردستانى تووشى شۆککردەوە .
سەرکەوتنى پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕێژەیەکى بەرچاو و بەرزبوونەوەى ئاستى دەنگەکانى ، پەیامێکى گرنگ بوو ، لە هەمانکاتیشدا ئومێدێکى گەورەى بۆ خەڵکى کوردستان و هەموو نەتەوەی کورد دروستکرد ، چونکە مانەوەى قەوارەى هەرێمى کوردستان تاکە ئومێدى هەموو کوردێکى نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە ، لە هەمان کاتیشدا نیشانى دا کە چەندە خەڵکى کوردستان متمانەیان بە پارتى و حکوومەتى کوردستان هەیە و هەنگاوەکانى حکوومەتى کوردستان و کابینەى نۆیەم چەندە خزمەتى بەرچاوى خەڵکى کوردستانى کردووە ، لە هەمانکاتیشدا کابینەى دەیەمیش زیاتر و بەتوانانتر لە کابینەى پێشووتر ئەرک و بەرپرسیاریەتیی بۆ خزمەتکردنى هەموو خەڵکى کوردستان هەڵدەگرێت لەهەمان کاتیشدا سازش لە سەر بچووکترین مافەکانى گەلى کورد ناکات ، ئامانج و ستراتیژییەتی ئەوەیە کە بە سەقامگیرى و و یەکدەنگى و یەک تیمى خزمەتى جەماوەرى کوردستان بکرێت ، ئەوەش ئیرادەى و ڕژدبوونى مەسروور بارزانى و سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، کە وە ستراتیژێک بۆ کابینەى دەیەم بە کۆمەڵێک پرۆژە و بەرنامە و پلان ئەرک و بەرپرسیاریەتییە مێژووییەکەى کە خۆشگوزەرانى و بەردەوامى شۆڕشى ئاوەدانى و گەشەپێکردنى نیشتیمانە لە هەموو بستێکى خاکى کوردستان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە ببات .
پارتى بەم هەڵبژاردنە بۆ هەموو دونیایی سەلماند کە ، چەند لە خەم و پرۆشى دیموکراسى و دۆزى رەواى گەلەکەیەتى ، هەروەها بەکردەوە و دروشمەکانى و پشوودرێژى و سیماى جوانى پێکەوەژیان و حکومرانى و ئاشتى کورد و هەرێمى کوردستانى بەهەموو جیهان نیشان دا ، لە هەمانکاتیشدا ، هۆکارى سەرەکیی بەشداریکردن خەڵکى کوردستان بە لێشاو درککردن بوو بەو هەرەشە و مەترسیانەى کە نەیارانى کورد چ لە سەر ئاستى ناوخۆیی و دەرەکى خەونیان بە لاوازکردنى سەنگ و پێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى پارتى دیموکراتى کوردستان دەبینى .
بۆ قۆناغى ئێستەى هەرێمى کوردستان و لە سەروبەندى پێکهێنانى کابینەى دەیەم ، ئینجا گۆرانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە ، ئەوەى گرنگە هەر حزب ولایەنێک چ ئەوانەى کە بەشدارن لە پێکهێنانى کابینەى دەیەم و چ دەیانهەوێت وەک ئۆپۆزسیۆن بمێنەوە ، گرنگە و دەبێ هەمووان لە ئاست بەرپرسیارەتى مێژووییدا بن ، پارێزگارى لە هەموو دەستکەوتەکان بکەن و تەنها بیر لە بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەیان بکەن و حکوومەت و دەستکەوتەکانى و قەوارەکەى بەدڵ و گیان بپارێزێن و بەرگرى لێ بکەن لە پێناو ئەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش بە بەهێز وتواناوە خزمەتى هەموو خەڵکى کوردستان بکات بە بێ جیاوازى و لە هەمانکاتیشدا ئەو ئارامى و سەقامگیرییانە دەبنە هۆى زیاتر بوژانەوە و پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان .