د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی
55 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌تن نامه‌ی 11ی ئاداری 1970 له‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق و بارزانی نه‌مر، سه‌ركرده و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان تێده‌په‌رێت، كه به‌هێزترین به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بوو كه تێدا به‌فه‌رمی دان به‌كۆمه‌ڵێك مافی خه‌ڵكی كوردستان نرا له‌وانه حوكمی زاتی-ئۆتۆنۆمی و ناساندنی زمانی كوردی به‌شێوه‌ی فه‌رمی. بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و کوردستانیبوونی بە گیانی تاکی کورددا کردەوە و خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە دیدی بارزانییەوە سەیر دەکرا، ھەموو کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی دەکرد کە دواتریش ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ی لێ کەوتەوە، بەو ڕێککەوتنە، ھەستی کوردبوون و ئومێد بە شۆڕشەکەی تا ئاستێکی زۆر بەرزبووەوە، خۆشاردنەوە و بۆردمانی ھەمیشەیی گوندەکانی کوردستان، کە لە ١٩٦١ دەستی پێ‌کردبوو، کۆتایی ھات، لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، پرسی کورد لە کوردستانی عێراق تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی.
پاش چەند گەڕێکی گفتوگۆ لە نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر و سەرکردایەتی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، لە شەوی ١٠ لەسەر ١١ی ٣ی ١٩٧٠ لە قوتابخانەی ناوپردان لە قەزای چۆمان ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەکەیان ئیمزا کرد، لە دوای ٩ی ساڵ لە خەبات بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر و لەژێر ناوی شۆڕشی ئەیلوول، توانرا ڕژێمی ئەوکاتی عێراق ناچار بکرێت بۆ یەکەم جار و بە فەرمی دان بە بوونی کورد و بەشێک لە مافەکانی دابنێ.
لەو ڕێککەوتننامەیەدا جاری یەکەم بوو، حکوومەتی عێراق دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت، بەپێی ڕێککەوتنەکە، بڕیار بوو تاوەکوو ساڵی ١٩٧٧، لە‌ڕێگەی سەرژمێریی گشتی، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردستان دیاری بکرێت، بەو مەرجەی کورد بەشداریی حکوومەتی عێراق بکات، بۆ یەکەمین جار تیایدا بە فەرمی ددان نراوە بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان و بڕیاردان لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق و زمانی کوردیش دووەم زمانی فەرمی بێ لە عێراقدا، جگە لە چەندان دەستکەوتی تری گرنگی ئیداری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه له‌و مێژووه ده‌ستمان بكه‌وێت ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م جاره كورد به‌شێوه‌ی فه‌رمی و به دانوساندن و گفتووگۆ له‌گه‌ل لایه‌نی عێراق ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می شۆرش و كۆڵنه‌دانی بارزانی نه‌مر بوو له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، دەقی ڕاگەیێندراوی ھاوبەشی ڕێککەوتنەکە، روون بوو كه چه‌ند خالێكی گرنگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بوو وه‌ك ناساندنی زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانی کوردە. کورد بەشداری تەواوی لە حکومڕانیدا دەبێت بە بەشداریکردنیشی لە سوپا، پەرە بە پەروەردە و کولتووری کوردی دەدرێت، لەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتووانی کوردن سەرجەم کارمەندانی کورد دەبن. کورد ئازادە لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی قوتابییان، لاوان، ئافرەتان و مامۆستایان، بودجەیەکی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان تەرخان دەکرێت. مووچەیەک بۆ خێزانی شەھیدان و ھەژاران و ئاوارەکان دیاری دەکرێت. کورد و عەرەب دەگەڕێندرێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشووی خۆیان. چاکسازی کشتوکاڵی ئەنجام دەدرێت. گەلی عێراق لە دوو نەتەوەی کورد و عەرەب پێکدێت. ڕادیۆ و چەکە قوڕسەکان ڕادەستی دەوڵەت بکرێن. یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆککۆماری عێراق کورد دەبێت. ئیدارەی وڵات بەشێوەیەک ڕێکدەخرێت کە لەگەڵ ئەم ڕێککەوتننامەیە بگونجێت. بودجەی ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن ڕێکدەخرێت لە یەکەیەکی ئۆتۆنۆمیدا. گەلی کورد بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی لە دەسەڵاتی یاسادانان بەشدار دەبێت.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد هه‌میشه ئه‌زمونی له‌رابردوو وه‌ربگرن و دووربینانه‌ش له پرسه‌كان بنواڕین، زۆری نه‌برد له رێككه‌وتنی 11ی ئازار دوای ئه‌وه‌ی حزبی به‌عس خۆی رێكخسته‌وه و هێزی په‌یداكرده‌وه ئه‌و كاته له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كاتی عێراق واته 1970 ناوی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه نه‌هێنرا، جیاله‌وه‌ش خوێندنی كوردیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، و حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراقیش خۆیان دزییه‌وه له جێبه‌جێكردنی 8 خاڵه‌كه، كه تایبه‌ت بوو به شه‌نگال و خانه‌قین و كه‌ركووك و كوردانی فه‌یلی، بگره به‌خراپتر كاریان له‌سه‌ر ته‌عریب كرده‌وه، و ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی تاکلایەنە بەبێ کەرکووک، خانەقین و شنگال دیاریکرد. ھاوکات ھێرشی بۆ سەر ناوچەکانی شۆڕشی کوردستان دەستپێکرد، تا کار گەیشتە ئەوەی لە ٦ی ئاداری ساڵی ١٩٧٥ بە نێوەندگیریی جەزائیر ڕێککەوتننامەی لەگەڵ حکوومەتی ئێران‌دا کرد بۆ لەنێوبردن و گەلەکۆمەکێکردن لەسەر شۆڕشی کوردستان.
به‌داخه‌وه دوای 55 ساڵ به‌سه‌ر مێژووی ئه‌و رێككه‌وتنه، هێشتا مێژووی خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌ژێر ناوی جیاواز مووچه‌ی و شایسته‌ی دارایی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕدرێت و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابن، له‌ساڵی 2021 ئه‌وه رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك هه‌یه كه‌چی جێبه‌جێ ناكرێت و هاوشێوه‌ی ساڵانی حه‌فتاكان بینیمان چۆن جوتیاری كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ملپێچه‌وه راده‌كێشرێت و زه‌ویه‌كانی ده‌سوتێنرێت، هێشتا چه‌ندین لایه‌ن هه‌یه له عێراق قبوڵ شه‌راكه‌ت و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات، نایه‌وێت په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا به ئاسانی بچنه پێشه‌وه، ئه‌مانه مێژوو پێمان ده‌لێن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ته‌جاوزی عه‌قلیه‌تی رابردوو بكرێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێگه‌یشتن و یه‌كتری قبوڵكردن و گه‌رانه‌وه بۆ شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق قبوڵ بكه‌ن.