چلانە نصرالدین هەورامی
کاتێک ناوی پایتەختی وڵاتان دێتە سەرزار، جگە لە شۆخ و شەنگییەکەی، کارێگەری و سەنگینی پاریس یەکێک لە رێزبەندە قورسەکانی پێشەوە داگیردەکات.
فرەنسای خاوەن هەژموون و زلهێز و بەرژەوەندی لە تەواوی دنیا، خولقێنەری دەیان سەرۆک و سەرکردە و نوسەر و فەیلەسوف و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەناوبانگ بە دوستی بە وەفا، ئەمرۆ بە یەکێک لە کارێگەرترین سەرۆکەکانییەوە کە سەرۆک ماکرۆنە لە ئێلیزی پێشوازیانکرد لە سەرکردەیەک کە سەرۆکی هەرێمێکی دەستوورییە لەناو وڵاتێکی فیدراڵدا ئەویش سەرۆک نێچیرڤان بارزنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
کارێگەری و سەنگی سەرۆک نێچیرڤان بووەتە پاڵنەرێک بۆ بەرامبەرەکانی کە بە چاوی رێزەوە سەیری هەنگاوەکان و سەردانەکانی بکەن، ئەو بە سەلیقە جوان و کارێگەرەکەی لە بواری سیاسەت و دیپلوماسییەتیدا سەرنجی هەموولایەکی بەلای خۆیدا راکێشاوە، توانیویەتی ببێت بە ژمارەیەکی قورس لەناو هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بۆیە لە هەر جێگەیەک بێت پێگە و جێگەی دیار و کارێگەرە، ئەوی ئەمرۆ لە پاریس بینیمان سەرباری مێواندوستی فرەنسییەکان و پەروشی سەرۆک ماکرۆن بۆ بینینی سەرۆک نێچیرڤان، ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەیەکی راستە و سەرۆکی هەرێمیش بۆ پاراستن و پێشخستنی هیچ درێغییەکی نەکردووە و نایکات، ئەو لە هەموو شوێنێکە کە بتوانێت ئاشتی بەرقەرار بکات لە هەر شوێنێکە کە بزانێت هەرێم دەپارێزیت.
هەر گۆرانکارییەک لەمەودوا لەم ناوچەیەدا رووبدات هەرێمی کوردستان کارەکتەرێکێ کاریگەر دەبێت لەناویدا، هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە ئاشتی بەرقەراربێت و چیتر ناوچەکە دووچاری شەڕ و وێرانکاری زیاتر نەبيتەوە.

