zagros news agency

بەچەکى گەمارۆش  ناتوانن

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

بە پێى هەموو بەڵگە مێژووییەکان عێراق هەر لەسەرەتایی دروستکردنییەوە تا بە ئەمڕۆ ، بە هەموو دەسەڵاتەکانى سووننە و شیعەى عەرەبەوە ، نەک هەر برا و هاوبەشى کورد نەبوونە ، بەڵکو هەمیشە لە بەڵێن و ڕێککەوتن و واژۆ و گووتەکانیان پاشگەز بوونەتەوە ، هەر کاتێک لاواز بوونە پەنایان بۆ گەلى کورد هێناوە تا هاوسەنگى هێزبۆ خۆیان بگەڕێنەوە و کاتێکیش بەهێز بوونەتەوە ئەو بە هەموو توانایانەوە هەوڵى لەناوبردن و سڕینەوە و ئازاردانى گەلى کوردیان داوە ، ئەوەتا لە کاتێکدا 22 ساڵ بە سەر گۆڕینى ڕژێمى دیکتاتۆرییدا تێدەپەرێت و مافەکانى کورد لە نێو دەستوورى هەمیشەیی عێراق بە دەنگى زیاتر لە 80%ى گەلانى عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دەنگى لەسەر دراوە ، بە ئاشکرایی و روونى سیاسەتى گەمارۆدان و بەکارهێنانى چەکى دارایی و ئابوورى یان دژى کوردستان گڕتۆتەبەر ، بە بێ ئەوەى هیچ هەنگاوێکیان بۆ جێبەجێکردنى دەستوورى و هاوبەشى نابێ ، دەیانهەوێت پرس و دۆزى کوردیش لە بابەتى مووچە ونەوتدا بچووک و کەم ڕەنگ بکەنەوە و لەماوەى رابردووش زۆر هەوڵیان دا تا قەوارەیەک کە پێش ئەوان بنیانتراوە و بەر ئەنجامى خەبات و قوربانیدانى دەیان ساڵەیەى هەزاران شەهید و خوێنى رۆڵەى ئەم نیشتیمانەیە بچووک بکەنەوە و یانیش ئەگەر پێیان بکرێت نەیهڵێن ، بەڵام پێیان نەکرا

گرنگە ئەو کردەوە و هەڵسووکەوتانەى دەسەڵاتدارانى عێراق لە رابردوو و ئێستاشدا بکەینە وانەیەکى بەهێز  ، چونکە  پرسى کورد لە عێراق پرسى بوون و پرسى خاکە و پرسى زمان و ناسنانەیە ، کاتى ئەوەیە هەنگاوى رژدى بە تەبایی و یەکهەڵوێستى هەموو لایەنک بۆ بهاوژرێرێت ، ڕووبەڕووى ئەو سیاسەتە دوژمنکارانانەى عێراق ببینەوە کە ئامانجیان بووە ئەو دەستکەوتانەى کە سەد ساڵە خەبات و قوربانى بۆ دەبەخشرێت و پاراستنى قەوارە و سەروەرى کوردستانە کە هەم دەستوورییە و هەمیش لە ڕووى نێودەوڵەتییەوە دانى پێنراوە .

مێژووى گەمارۆدان و برسیکردن گەلێکى وەک نەتەوەى کورد ، بووەتە کارت و بیرۆکەیەکى نەیارانى کورد کە بەدرێژایی مێژوو و لە سەردەمە جیاوازەکاندا هەر لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول تا گوڵان و کاتى راپەڕینش ڕژێمەکانى عێراق دژى گەلى کورد پیادەیان کردووە ، لە پێناو دووبەرەکى و لێکترازان و لاوازکردنى دۆزى کورد ، لەوەش خراپتر  هێرش وپەڵاماردان بۆ سەر شوێنەکشتووکاڵییەکان و وێرانکردن زیاتر لە 4500 گوند و کانیاو و دارستانەکان و سووتاندنى خاک و نیشتیمانمان و لەدواى ڕوخانى ڕژێمى بەعسیشەوە ، عێراقى بەناوى عێراقى نوێ هەر لە ساڵى 2014 و بە تادەگاتە ساڵى 2025  ، بیرۆکەى هەمان دیکتاتۆر و فاشیزمەکانى بەغدایە ، بۆ جێبەجێکردنى مەرامە شوومەکانیان دژى گەلى کورد ، ئەویش بە سیاسەتى برسیکردن و گەمارۆدان کە دەچێتە چوارچێوەى تاوانى کۆمەڵکوژى و خەونى داڕمانى بژێوى و ئابوورى نەتەوەییەکە و لە بەرامبەریشدا هەمیشە پاساو و سیناریۆى پێشتر ئامادەکراویی بۆ سازکراوە .

دەسەڵاتدارانى عێراق ، هەر جارەوە بە پاساو و بیانوویەک ، گەمارۆ و سیاسەتى برسیکردنى و بڕینى مووچەک و بودجەى کوردستان ئەنجام دەدەن و کاتێک هیچ پاوساوێکیان نەما، ئینجا بەهانەى تر دەهێنەوە ، رۆژ نرخى نەوت دابەزیی و ڕۆژێک ڕێگرى لە فرۆشتنى نەوتى کوردستان دەکەن و رۆژێکى تر  رێگە لە هاوردە کردن و هەناکردن کردنى کالا لە سنوورەکانى کوردستان دەکەن و رۆژێکى تر رێگرى لە فرۆشتنى بەرهەمى جوتیاران و خاوەن کێڵگە پەلەوەرى و بابەتەکانى تر دەکەن .

هەموو ئەم نەخشە وپیلانانە ، بۆ ئەوەیە کە .دەسەڵاتدارانى عێراق و نەیارانى کورد چاویان بە پێشکەوتن وگەشەسەندن و سەقامگیرى و ئارامى هەرێمى کوردستان هەڵنایەت ، بەتایبەتى کە ئەم ناوچەیە بووەتە پێگەیەکى ئارام و پێکەوەژیان و لە ئامێزگرتنى لێقەوماوان و دوورگەیەکى پڕ لە ئاشتى .

ئەوەتا دەسەتدارانى بەغدا بە ئاشکرا تەنها یەک ماددەى دەستووریان لە بەرژوەندى خەڵکى کوردستان جێبەجێ نەکردووە و بە هەزاران بیانوو و فێڵبازى چاویان لەوەیە مووچەى زیاتر لە یەک ملیۆن مووچە وەرگر و فەرمانبەرى کوردستان نەنێرن ، لەکاتێکدا ، عێراق بە ملیارد ها دۆلارى  ودینار دەداتە دەیان گروپى میلیشیایی و دەیان بیرى نەوتیش لە خزمەتیان دایە و بەدەیان خاڵى سنووریش هەر ئەو میلیشیا و گروپە تیرۆریستیانە خێر و بێرەکەى بە تاڵان دەبەن ، کاتێکیش دەێتە باسى مافى کوردستان ، ئەوەتا رۆژ نەوت هەرزان بووە و رۆژێکى تر ڕێگرى لە فرۆشتن نەوت و هاتنى کاڵاو کەل وپەل بۆ کوردستان دەگیرێت .

ئەم ستەمکارییانەى دەسەڵاتدارانى بەغدا لەکاتێکدایە ، کە عێراق بە خوێن و گیان قەرزدارى گەلى کورد ، بەهۆى ئەو کۆمەڵکوژیی و وێرانکردنانەى کە لە رابردوو ئەنجامى داون ، چونکە میراتگرى ڕژێمەکانى پێش خۆیەتى ، هەروەها تا ئێستا ماددەى 140ى دەستوورى جێبەجێ نەکردووە و بە دەیان ملیارد دۆلار ماف و شایستەى هەرێمى کوردستان بەتاڵان بردووە  و تا ئێستا زێهینیەتى ئەنفال و کۆمەڵکوژى و بە عەرەبکردن لە نێو مێشکیان دەخوڵێتەوە .

باشترە  نەیارانى کورد ، چیتر خەونى بن دەستکردنى کورد نەبینن ، سوود لەمێژوو وەربگرن ، کورد تا خاوەنى بارزانى و پێشمەرگە و خۆڕاگر بێت هەرگیز سازش لە مافى نەتەکەى ناکەن ، دەبێ دەسەڵاتدارانى عێراق باش ئەو راستییە بزانن بەدەیان کارى دوژمنکارانەى دیکە وەک ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوت و دانانى بازگەى نایاسایی و ڕێگریکردن لە هەناردەکردنى بەرهەمەکانى کوردستان و یاریکردن بە هەست وسۆز و نەناردنى مووچە و دزینى بوودجە و شایستە و پشکى کوردستان لە نەوت و غاز و بەنزین ودەیان مافى تر  ئیرادەى نالەزێت و ناشکێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

تەبا به‌هێزترین كارتى  كورد

سەڵاح

ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد ، ڕاماڵینی سته‌مكاری وتاریكی بوو به‌ره‌و ئازادی و ڕووناكی 

سەڵاح

كۆنفرانسی یەكڕیزی

یاسین