zagros news agency

بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە ئاشتى و سەقامگیرى دێنێتە ئاراوە

رێبوار حەمەلاو شوانى

دواى نزیکەى نیو سەدە لە خەباتى چەکدارى پەکەکە لە کۆتاییدا لە پاش ئەو گۆڕانکارییانەى کە لە ناوچەکە هاتنە ئاراوە و دەرفەتێکى مێژوویی بۆ گەلى کورد هاتووتە ئاراوە تا بە لۆژیکى ئاشتى و گفتوگۆ و هەوڵێکى ئاشتیخوازانە سەرۆک بارزانى لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسى لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تا کۆتایی بە شەڕ و کوشتار بهێنرێت ، هەڵبەت ئەم هەوڵانە کارێکى تازە نین بەڵکو لەماوەى چەندین ساڵى رابردوو دا ، چەندین جار سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى سەرۆکى هەرێم و سەرکوەزیرانى کوردستانیش هەنگاویی گرنگیان لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرى ئاشتى و کۆتایی هێنان بە شەڕ ئەنجامداوە ، ئەوەتا ئەمڕۆ بەرهەمەکەى پەیامى 27ى شووباتى 2025 و ئینجا ئەنجامى کۆنگرەى 12ى نائاسایی لە رۆژى 12ى ئایارى 2025ى و بریارى وازهێنان لە خەباتى چەکدارى بوو .
ئەگەر لەماوەى 50 ساڵ شەڕ و کوشتار و نائارامى هیچ دەستکەوتێک جگە لە وێرانکارى بەرهەم نەهات ، ئەوەتا لەم دەرفەتە مێژووییە بۆ کورد و تورکیا ، لۆژیکى ئاشتى و دیموکراسى و گفتوگۆ ، ئینجا لە ژێر چاودێرى و گرەنتى نێودەوڵەتى ، هەنگاوەکان بەرەو کۆتایی هێنان بە گڕژى و کوشتار و لە شوێنى فەراهەمکردنى مافەرەواکانى کورد ، دەکرێت لاپەرەیەکى نوێی هەڵبدرێتەوە و قۆناغى خەباتى چەکدارى و سەربازى بگۆڕێت بۆ ئاشتى و لەیەکتر تێگەیشتن و ئینجا بەتاڵکردنى زیندانەکان لە کەسانى کوردپەوەر و شۆڕشگێر .
ئەوەى گرنگە ئەو راستییەیە ، کە چیتر پەکەکە نابێتە ئامراز و یاریچەى دەستى دەزگە هەواڵگرییەکانى وڵاتانى ناوچەکەو بەکارهێنانیان لە دژى هەر چوار پارچەى کوردستان و لە پێناو لێکترازان ، چیتر هیچ پاساوێک نامێنێتەوە تا کورد و دۆزە رەواکەى لە باکوورى کوردستان بە تیرۆریست ناوبهێینن ، چیتر بیانوو نابێت تا چیا و ناوچەکانى کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە مووشەکباران و تۆپباران بکریت
بەدڵنییاییەوە ، ئەگەر نیازى ئاشتى راستەقینە هەبێ ، ئەوە هەوڵەکانى ئاشتى دەبنە هۆى کۆتاییهێنان بە مێژووییەکى پڕ لە ڕق و خوێن و هەنگاوێکیشە بەرەو پاککردنەوەى ڕووبەڕێکى فراوانى خوێن وزامى مێژوویی و دەرفەتى ئەوەش دێتە ئاراوە تا بەڕێگە و شێوازى جیاواز خەبات و تێکۆشان بکرێت بۆ داکۆکیکردن لە ماف و شوناس و بەرەوپێشبردنى دۆزى کورد .
بۆیە، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و کۆتایی هێنان بە خەباتى چەکدارى ، دەستپێکى مێژوویی سەڕەکییە کە دەتوانێت زەمینە بۆ قۆناغێکى نوێ لە پەیوەندییەکانى کورد و تورکیان و ناوچەکە خوشتر بکات ، بۆ پێشکەوتنى دۆزى کورد .
بەدڵنییاییەوە ، کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەستپێکى پرۆسەى ئاستى ، وادەکات کە ئیتر کۆتایی خوێن و مەرگى هەزارن کەس دێت ، چونکە ئەوەى بە ئاشتى و لۆژیکەوە بەدەست دێت لە ڕێى تفەنگەوە بەدەست نایەت و هیچ رووناکى تێیدا نابینرێت ، گرنگیشە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش پشتیوانى دۆزى کورد و ئەو پرۆسە ئاشتییە گەورەیە بێت ، کە نەتەنها بۆ گەلى کورد ، بەڵکو لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیش سەقامگیرى و ئارامى دێنێتە ئاراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دڵشاد

سه‌ركه‌وتنی  ڕێفراندۆم په‌یامی هه‌میشه‌یی سه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردوكوردستانه‌

سەڵاح

شوناس وڕێبازی بارزانی وه‌ك رۆژی ڕووناكه‌ بۆ كوردوكوردستان

سەڵاح