zagros news agency

كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌نگاووبه‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووی

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

 

دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 20ی10ی2024 ، كه‌ تێیدا خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆیان متمانه‌یان به‌ هێزولایه‌نه‌كان به‌خشی ، ئه‌نجامه‌كان وه‌ك رۆژی رووناك وابوو و تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان توانی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌ و ئینجا یه‌كێتیی وه‌ك دووه‌م حزب ده‌رچوون، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا دوو ساڵ تێده‌په‌رێت ، به‌ڵام هۆی به‌رژوه‌ندییه‌ی حزبی و به‌رژوه‌ندی كه‌سی نه‌توانراوه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێت و كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت
خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌نگی خۆی بڕیاری خۆیانداوه‌ ، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ، به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بكه‌ن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌ و حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ پێناو خزمه‌تكردن و باشتركردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی پێكبهێێنن ، چونكه‌ هه‌مووان له‌ به‌رامبه‌ر مێژوو به‌رپرسیارن و كوردستان پێوستی به‌ بڕیارێكی گرنگ و پێوست هه‌بوو بۆیه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ زۆر به‌رپرسیارانه‌ و نیشتمانییانه‌یه‌
به‌دڵنییایه‌وه‌ پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌ستی به‌ سه‌ردان ودیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان كردووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ر چی زووتر په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكاته‌وه‌ و كابینه‌ی ده‌یه‌میش پێكبهێنرێت و وێرای چه‌ندین جار هه‌وڵ و تێكۆشان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ، چه‌ندین به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وپێكهێنانی حكوومه‌ت دروست كرا و هه‌ندێك لایه‌ن چ به‌ پاساوی ئۆپۆزسیۆن بوون و هه‌ندێكی دیكه‌ به‌هۆی به‌رژوه‌ندی ته‌سكی حزبی ڕێگه‌یان نه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌ و هه‌موو رۆژێك پاساو و ئاسته‌نگێكیان دروست ده‌كرد و ڕێگه‌یان نه‌دات حكوومه‌تی نوێی پێكبهێنرێت
له‌ نێو دونیای دیموكراسیدا ئۆپۆزسیۆن بوون مافێكی سیاسییه‌ و هیچ حزبێك ناچار ناكرێت به‌شداریی حكوومه‌ت بكات ، به‌ڵام له‌ رابردوو و ئێستاشدا نه‌ك هه‌ر حزبی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵێكی نیشتیمانی و كارایی نه‌بینووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ نیشتیمانییه‌كان ، به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌ ساز و ویستی نه‌یارانی كورد له‌ ئه‌ركه‌ راسته‌قینه‌كانیان لایانداوه‌ و ڕاستگۆ نه‌بوونه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگ و مافی خه‌ڵك و بێ ڕێزیان به‌ ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌ و له‌ رابردووشدا كاتێك له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان داوای گفتوگۆ و هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌كرد و به‌تایبه‌تی له‌ دۆخه‌ سه‌خته‌كاندا ، هه‌مووان خۆیان ده‌شارده‌وه‌ و ئینجا له‌ نێو میدیاكانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی حكوومه‌تی كوردستانیان ده‌كرد، گرنگه‌ هه‌موو هێزولایه‌نه‌كان خۆیان یه‌كڵابكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ، چونكه‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان زۆر له‌ به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی گرنگتر و له‌ پێشتره‌
هه‌ر حزب ولایه‌نێك متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌سهێنا ده‌بێ ئه‌و ده‌نگانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌ ئامرازێك بۆ وه‌ستاندنی دامه‌زراوه‌كانی وڵات، ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌ كۆتاییدا ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نێكی دیكه‌ نیه‌ ، به‌ڵكوو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستوور و خه‌ڵكی كوردستانه‌ ، خه‌ڵك داواكاره‌ په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكاته‌وه‌ ، چونكه‌ زه‌رووره‌ته‌ حكوومه‌تی نوێی كوردستان پێكبهێنرێت و كاروباره‌كان راپه‌ڕێنێێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات ، مووچه‌ بدرێت و دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بن و هه‌رێمی كوردستان بتوانێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ده‌نگێكی به‌هێز گفتو بكات .
ئه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌ت و ستراتیژی پارتیدا ڕاشكاوه‌ ، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌ و هیچ پۆست و وه‌زاره‌ت هیچ بایه‌خی نییه‌ ، به‌ڵكو به‌رژوه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان له‌ سه‌روه‌ی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ بێت و ناكرێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌ قوربانیی ململانێی حزبی و كه‌سی ، چونكه‌ هه‌ڵومه‌رجی ئێستا كوردستان به‌ دۆخی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، كێشه‌كان تادێت له‌گه‌ڵ به‌غدا قووڵتر ده‌بنه‌وه‌ ، گوشاره‌كانی عێراق دژی كوردستان چڕتر ده‌بنه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ش رۆژ به‌رۆژ له‌ قۆناغێكی دیكه‌ی جه‌نگ به‌ره‌و گۆڕانكاری ده‌چێت ، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌ نێوخۆ له‌ نێو هوڵی په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و چیتر ڕێگه‌ به‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌درێت ، چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن دوژمنان ونه‌یارانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه‌ سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان لاوازتر بكه‌ن ، بۆیه‌ هه‌نگاوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌وڵدان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ، بۆ هیچ ململانێیه‌كی حزبی نییه‌ له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكدا ، به‌ڵكو هه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌توانێت ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌نگه‌سیاسیه‌كان تێكبشكێنێت و ڕێگه‌ش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م و نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌ و وه‌ك هه‌نگاوێكی گڕینگ و ستراتیژی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كارایی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌
ئه‌مڕۆ ره‌وشی كوردستان له‌ دۆخێكدا پێوسته‌ گشت هێزولایه‌نه‌كانی هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ه‌كانی كوردستان بده‌ن نه‌ك یه‌كترشكاندن ، چونكه‌ دوژمنانی كورد له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خه‌ونی له‌ناوبردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌بینن ، بۆیه‌ ده‌بێ گشت حزبه‌كان له‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كار بكه‌ن ،چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌رێم و سه‌ركه‌وتنی هه‌موو هێزولایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانه‌ ، بۆیه‌ گرنگه‌ ڕێز له‌ ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگیرێت و له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی و په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان بێت ، بۆیه‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وپێكهێنێنانی حكوومه‌تی كوردستان ئه‌ركێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

“نـــا” خستنەڕووی ئەزموونی جیاوازی شێوەکارانی کوردستانە

ART

چۆن دەیان هەزار کەس لە مەغریبەوە چوونە نێو سبتەی ئیسپانیا؟

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: لە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتیداین

یاسین