ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

عرفان عه‌زیز عه‌زیز

به‌س بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ران، له‌هه‌ڵبژاردنی 19ی5ی ساڵی 1992كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له‌ كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان تا دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌10ی10ی2021 هێزی یه‌كه‌م بووه‌، پارتی هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی له‌هه‌ڵكشان بووه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌.

خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ 19ی5ی1992 پارتی دیموكراتی كوردستان 443،879 ده‌نگی هێناوه‌ كه‌ له‌ %40ی ده‌نگه‌كان ده‌كات، له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی به‌ لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بوو، ئه‌و كاته‌ دیار نه‌بوو چه‌ند ده‌نگ بوو، به‌ڵام بۆ خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان 30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 741،879 ده‌نگ بووه‌ كه‌ له‌%32ی ده‌نگه‌كانی كوردستانی ده‌كات، و له‌خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ 30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی به‌لیستی هاوبه‌ش بوو و رێژه‌ی ده‌نگی دیار نه‌بوو، له‌ خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، 25ی7ی2009 لیستی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه‌ رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی دیار نه‌بوو، به‌ڵام له‌خولی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 7ی3ی2010 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 670،965 ده‌نگ بووه‌، رێژه‌ی ده‌نگی له‌ %26 بووه‌، له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 21ی9ی2013 ئه‌نجام درا ژماره‌ی ده‌نگی گه‌یشته‌ 743،984 ده‌نگ، كه‌ %27 ده‌نگدان بووه‌، و له‌خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ 30ی4ی2014 پارتی دیموكراتی كوردستان توانی 753،14 ده‌نگ بهێنێت، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی %28 بووه‌، و بۆ خولی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌30ی4ی2014 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 816،654 ده‌نگ بووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌%30. و له‌خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ی5ی2018 ئه‌نجام درا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی 724،727 ده‌نگ بووه‌، كه‌ ریژه‌ی%19 بووه‌. له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌ 30ی9ی2018 ژماره‌ی ده‌نگی پارتی 688،70 ده‌نگ بووه‌، كه‌ده‌كاته‌ له‌%22. و له‌خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، له‌ 10ی10ی2021 ئه‌نجام درا پارتی دیموكراتی كوردستان 579،243 ده‌نگی هێناوه‌ رێژه‌ی ده‌نگی له‌%17 بووه‌.

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت پارتی له‌و خشته‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن جه‌ماوه‌ری به‌هێزتر بووه‌ بۆیه‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆ پارتی دروستكراوه‌ هیچیان كاریگه‌ری نه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی پارتی به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 پارتی دیموكراتی كوردستان گومانێكی ته‌واو گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو، له‌وه‌ی هه‌ولێكی هه‌رێمایه‌تی هه‌یه‌ بۆ ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان، چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی هاكردنی سندوقی ده‌نگدان زۆر روون و ئاشكرابوو، ده‌ستكاریه‌كی زۆری ده‌نگه‌كان كران له‌و ساڵه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌سنووری كه‌ركوك و حه‌ویجه‌ و سه‌نته‌ری سلێمانی، هه‌مان سیناریۆی ئه‌و ساڵه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ 2023 له‌ كه‌ركوك دووباره‌ بویه‌وه‌، به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك زیاد كرا، ئیتر ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارتی هه‌ڵوسێت وه‌ربگرێت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵبژاردن نییه‌، به‌ڵكو دانانی كورسییه‌ بۆ لایه‌نه‌كان، هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ی بچوككردنه‌وه‌ و له‌قاڵبدانی پارتی ده‌ستی پێكردووه‌، به‌دوورێگا یه‌كه‌م: له‌رێگای بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێگه‌و مه‌كانه‌تی حوكمی پارتی بدات. دووه‌م له‌رێگای ده‌ستكاری له‌ پێكهاته‌ی كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌وه‌ی ناوه‌ندی باڵای كۆمسیۆن ده‌برێته‌ به‌غدا و له‌ویشه‌وه‌ یاری به‌ده‌نگه‌كان بكرێت. پارتی له‌م سیناریۆیه‌ ئاگاداره‌، بۆیه‌ ئه‌مرۆ18ی3ی2024 له‌ بڕیارێكی بوێرانه‌و گرنگدا بریاری دا كه‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات كه‌ بریاره‌ مانگی 6ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، بریاری پارتی زۆر دروست بوو له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌.

یه‌كه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو لایەنێكەوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، ئێستاش هێزی یەكەمە لە كوردستان و هیچ گومانێك لەوەدا نییە، بەڵام پارتی دەیەوێ هەڵبژاردنێكی پاك و بێ گەرد بكرێت.”

دووه‌م: كه‌شی سیاسی له‌ كوردستان گرژی تێدایه‌ و كه‌شێكی دروستكراوه‌ نه‌ك سروشتی، به‌وه‌ی یه‌كێتی پێیه‌كی له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌و پێیه‌كی له‌ناو ئۆپۆزسیۆن و دژایه‌تی حكوومه‌ت. یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر خه‌ریكه‌ پۆست وه‌رده‌گرێت و بودجه‌و پاره‌ی هه‌ولێر ده‌بات و له‌ سلێمانی خه‌رجی ده‌كات، كه‌چی له‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاگری كێشە و ئاشووب خۆش دەكات،‌ كه‌شێكی ‌ بۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان دروست كردووه، كه‌ نه‌توانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌ن، یان هاوپه‌یمانیی بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی خۆی له‌ مه‌یدانه‌كه‌ بمێنێته‌وه و‌ پارتی ناچار بكات به‌وه‌ی بۆ حكوومه‌ت تەنیا له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆ بكات.

سێیه‌م: یه‌كێتی و پاشكۆكانی هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ حكوومه‌ت برووخێنن و شه‌رعیه‌تی له‌كه‌داركردن و ناشرینكردنی بگرنه‌ به‌ر، ته‌نانه‌ت له ‌سنووری سلێمانی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی خراپیان بە بەردا كراوە، هەموو ئەمانەش لە لایەن یه‌كێتییەوە سه‌رپه‌رشتیی دەكرێت.

چواره‌م: هه‌ولێكی فیتنه‌گه‌ری به‌هاوكاری ده‌وڵه‌تانی دراوسێی له‌ سلێمانی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخه‌نه‌ گۆشه‌یه‌كی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گورزی لێبده‌ن، هه‌ڵبژاردنێك به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنێت كە لە سەرەتاوە لە پایتەختی وڵاتانی دیكەوە بەرنامەی بۆ دانراوە، و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كانیش دیاری كراوه‌!“

پارتی باش ئاگاداری ئه‌و یاریه‌یه‌ كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر داهات و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاره‌ گیراوه‌ و پاره‌كه‌ی ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، هه‌ر له‌وێوه‌ پاره‌كه‌ بۆ خه‌رجی هێزی سه‌ربازی و شه‌ری راگه‌یاندن و هاندانی خه‌ڵك له‌دژی حكوومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش بۆ لێدانه‌ له‌پێگه‌ی پارتی، بۆیه‌ ئه‌م پیلانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو شتێك به‌ناوی ده‌نگی پارتی له‌ سنووری سلێمانی نه‌مێنێت!“بۆیه‌ پارتی ناچێته‌ هەڵبژاردنێكه‌وه‌ كه‌ له ‌ئێستاوه‌ ده‌رئە‌نجامه‌كانی دیاره‌، به ‌فێڵ و تەڵەكەبازیی خۆیان ژماره‌ی كورسییان زیاد كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

لەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەت

یاسین

“هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەی جیۆپۆلەتیکیدا: تەحەددیات و ستراتیژییەکان”

دڵشاد