zagros news agency

پیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرەو ئاستێکی تر

سەردانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا و پێشوازی گەرمی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و واژووکردنی گرێبەستی گرینگ لە بواری وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا بە گرینگییەوە لە
میدیا ئەمریکی و جیهانییەکاندا باسکرا، ئەم سەردان و گەشتە دیبلۆماسییەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و واژووکرنی ئەم ڕیکەوتنە و هێنانە سەرهێلی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان، پێگەی هەرێمی کوردستانی لە عێراق و ناوچەکەدا بەهێز و پشتقایم و کاریگەرتر کرد و ئاسۆی گەشانەوە و بازدانێکی گرنگی دۆخی ئابووری هەرێمی دەرخست.

ئەمریکا ڕاستە بەردەوام باس لە ئاسایش و ئارامی عێراق و یەکگرتووی ئەو وڵاتە دەکات، بەڵام بەردەوامیش دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە لە پاڵ عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوودا، پێویستە هەرێمێکی بەهێز و سەقامگیر و فیدڕاڵیشی هەبێت، واتە مەرجی ئەمریکا بۆ عێراق سەقامگیری و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بەهێز و سەقامگیریشە.

لێدوان و پەیامەکانی دوای ڕێککەوتنی وزەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانییە ئەمریکیەکاندا جارێکی دیکە بەرپرسانی ئەمریکا پێداگییری خۆیان دووپات کردەوە کەمەبستیانە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیری و بەهێزی و پتەوەی و ئابوورییەکەی بکەن، بێگومان ئەمەش بێ هۆ نییە بەلکو پەیوەندی سیاسی درووستی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئەوەنەی کەمێک شارەزای ئەبووری بن دەزانن کە گرێبەستێکی ئاوا گرینگی ئابووری لەبواری وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکاندا هەنگاوێکی گرینگی بەرهەمهێنانی وزە و گەشەپێدان و باشترکردنی دۆخی کارەبایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە لاێیک، لە لایێکی دیکەشوە ئەم گرێ بەستە کاریگەری ئابووری و سیاسی ڕاستەویخۆشی هەیە و دەتوانێت سەرچاوەی داهاتی نوێ بۆ هەرێم و عێراق بکاتەوە یارمەتی سەقامگیری ناوچەکە بدات.

ئەدای سیاسی و دیبلۆماسیانەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بە گشتی و ئەمریکا بەتایبەتی بەو ئاستە بەرزە، هاوپەیمانێتی نێوان کوردستان و ئەمریکای بردە قۆناغێکی نوێوە، کە بۆ هەردوولایان لە ڕووی سیاسی و ئابووری گرینگە و ڕەهەندی ستراتیجی خۆی هەیە.

هەوڵدانی بێوچان و هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و جیهاندا ئامانج و دیدگا و ستراتیجی لەمێژینەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆک ( مەسعود بارزانی )ە ، ئەم بەرنامە و ئەجێندایەی پارتی دوژمنانی کورد و دوژمنانی پارتیشی هەراسان و سەلغەت و ئۆقڕەبڕ کردووە! ئەمە ئەجندایێکی نەتەوەییە، بۆیە پارتی لە سەختتریین قۆناغ و بارودۆخەکانیشدا دەستبەرداری نەبووە ئەوەتا دەبینین لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ئاداری ١٩٩١ بە دواوە بە شێوازی جۆراوجۆر و ئاستی جیاجیا دەرئەنجامی هەبووە و بەردەوامیش ئەو دەرئەمجامە زیاتر و پڕبە بەرهەمتر دەبێت.

زاگرۆس فەتاح

هەواڵی پەیوەندیدار

چاندنی دارودرەخت وفراوانكردنی پانتایی سەوزایی

سەڵاح

مەسروور بارزانى هەوێنى ئاشتى وئاسایش و سەرکەوتنى دیپلۆماسى

سەڵاح

بۆ پارتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات؟

دڵشاد