د. نەهلە ئەفەندی
مادده‌ی هۆشبه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌كه مه‌ترسیدارانه‌یه كه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، له‌چه‌ندین كۆبوونه‌وه و گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات كه ئه‌مه چه‌كێكی مه‌ترسیداره له‌به‌رده‌رگای هه‌موو مالێكی كورد ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوده‌یان بكه‌ن، بۆیه پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی و هۆشیاری كۆمه‌لگا هه‌یه بۆ خستنه‌رووی مه‌ترسی و ئاكامه‌كانی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه هه‌ر ته‌نیا هه‌ره‌شه‌نییه له چینێكی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكو به‌پێی توێژینه‌وه‌كان هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌گه‌نج و پیرو منداڵه‌وه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی تووشبوی مادده‌ی هۆشبه‌رن، له‌رێگای جیاوازه‌وه ده‌ستیان گه‌یشتووه به‌م مادده ترسناكه، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی به‌رده‌م بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌هێزتر بكرێن و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان چاوكراوانه‌تر كاربكه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای ترسناكییه ئه‌م ژه‌هره له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌وڵدراوه له هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه تادێت بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڵاو بونه‌وه‌ی بوه‌ته‌وه چه‌كێكی دوژمنانی گه‌لی كوردستان و له‌و رێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستان وێران بكه‌ن.
به‌شێك له مه‌ترسییه‌كان له‌وه‌دایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو كارگه‌ی تایبه‌ت به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان ده‌ستی به‌سه‌رگیراوه و زۆرێك له خه‌ڵكیش ده‌ستگیركراوه كه كیڵگه‌ی تایبه‌تیان به‌دروستكردنی ئه‌و مادده‌یه هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 كه زۆرێگای قاچاغ و گروپی جیاواز هه‌یه مانگانه پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت به هێنان و بازرگانی كردنی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو ئه‌منیان زیاتر به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سنوورانه‌وه بازرگانی به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه نه‌كرێت، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و مادده‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاورده ده‌كرێت.
له‌م رۆژانه یادی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرایه‌وه، له كوردستان هه‌ندێك ئاماری مه‌ترسیداره خرایه‌روو كه ده‌كرێت هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێزی هۆشیاری ده‌ست پێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره مه‌ترسیداره له كوردستان رێگری لێبكرێت، چونكه به‌داخه‌وه زۆرێک لە گەنجان زانیاریی تەواو و دروستیان لەسەر زیانە کوشندەکانی ماددە هۆشبەرەکان نییە. خۆشبه‌خانه ئێستا چه‌ند هه‌ولێكی زۆر باش هه‌یه له‌ژێر رێنمایی سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین كۆنفرانس و دیدار و هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی كراوه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، له‌م رۆژانه به‌شداریم له‌به‌شێك له‌و چالاكییانه كردووه جێگای ده‌ست خۆشین، به‌تایبه‌ت هه‌ڵمه‌ته‌كانی حكوومه‌ت له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه‌وه،
Barzani Charity Foundation هه‌روه‌ها دەست خۆشی لە یەکێتی قوتابیان ولاوان بۆ هەڵمەتی فراون لە ژێر ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر ..ئافاتی سەردەم) و دەست خۆشی لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان .. ئەنجام دانی کۆنفرانسی لە ژێر ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر .. کۆنفرانسێک بۆ پاراستنی کۆمەڵگە)، چونكه به‌شێكی دیكه ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌لگا كه رووبه‌رووی ئه‌و مادده ده‌بنه‌وه ئافرەتانن كه بەهۆی ئاڵوودەبوونەوە، زۆر ئاسانتر دەبنە قوربانیی قۆستنەوەی بەلاڕێدا بردن و بازرگانی جەستەیان یان بەکارهێنانیان لەلایەن تۆڕەکانی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانەوە.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه ترسناكه پێویستە یاساکان دژی بازرگانان و بڵاوکەرەوەکانی ماددە هۆشبەرەکان زۆر توندتر بکرێن و بەبێ جیاوازی جێبەجێ بکرێن. جیاله‌وه‌ش بەهێزکردنی خاڵە سنوورییەکان و هه‌وڵبدرێت به‌رێگای جیاوازه‌وه كه ئیستا ئامێری پێشكه‌وتوو هاتووه زیاتر كۆنترۆلی هاورده‌كردنی بكرێت. جیاله‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوو و له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتیمانی. هه‌روه‌ها پێویستە بابەتی مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی زانستی و کاریگەر بخرێتە نێو پرۆگرامەکانی خوێندنی قوتابخانە و زانکۆکانەوە. و مامۆستایانی ئاینی رۆلێكی گرنگیان هه‌یه هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا
ئه‌م پرسه پرسێكی نیشتیمانییه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه به تاك به تاكی كۆمه‌ڵگاشه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر په‌له‌نه‌كرێت ئه‌وه داهاتووی نه‌وه‌كانمان وێران ده‌بێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ترسیدار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئەم شەڕە، شەڕێکی هەمەلایەنەیە و سەرکەوتن تێیدا تەنها بە یەکگرتنی هەوڵی هەمووان دەبێت. جیاله‌وه‌ش پێویسته قسه و ئامۆژگار و هۆشداریه‌كانی سه‌رۆكی بارزانی له‌به‌ر چاو بگیرێت كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوژمنانی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی نه‌یان توانی به قڕكردن و كیمیاوی و ئه‌نفال گه‌لی كوردستان له‌ناو ببه‌ن ئه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كۆمه‌ڵگا وێران بكه‌ن و كوردستان ببنه قۆناغێكی دیكه‌وه .

