عرفان عه‌زیز
خۆڕاگری
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌م ئومێد به‌خش بوو هه‌میش رووبه‌رووی ئاڵنگاری زۆر بوویه‌وه؛ چونكه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، یه‌كه‌م قه‌یران رووی له جیهان و كوردستان كرد، هاتنی نه‌خۆشی (كۆرۆنا)بوو، كه داهات و ئابووری كوردستانی زۆر نزمكرده‌وه و نرخی نه‌وتی ته‌واو دابه‌زاند، كه زیانێكی زۆری به كوردستان گه‌یاند. دواتر برینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌غدا، خراپی دۆخی عێراق، دروستكردنی گرفتی ناوخۆیی بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت، موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر و دروستكردنی میدیایه‌كی چەواشەکار له‌لایه‌ن نه‌یارانی كابینه‌وه، بۆ لێدان له پێگه‌ی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش. به‌داخه‌وه هەندێك لەو قەیرانانە دروست كراوبوون، بەشێكیان لەسەر ئاستی ناوخۆ لەلایەن ئەو كەسانەوە دروست كران كە لە بەرژەوەندییەكانیان درابوو، یان دروستربڵێین هەستیان بە مەترسی دەكرد. بۆیە كەوتنە جووڵە بۆ دژایەتیكردنی ئەم حكومەتە. بەشێكی دیكەی قەیرانە دروستكراوەكان لە دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست كرابوون، هەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی گوشاری ئابووری و یاسایی و ئەمنی بۆ ئەم حكومەتە بێنن، تاكو نەتوانێت لە ئەركەكانیدا سەركەوتوو بێت، به‌ڵام حكوومه‌ت وێرای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه، خۆراگرانه مایه‌وه و زیاتر پشتیوانی خه‌ڵكی بەدەستهێنا، باشترین به‌ڵگه بۆ سەلماندنی ئەم پاڵپشتییە له ئه‌دای كاری حكوومه‌ت كه پارتی هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی بوو، دەر ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانە له ٢٠٢٤ کە پارتی توانی ٨٤٠ هه‌زار ده‌نگ بەدەستنهێنێت.
به‌ربه‌ست
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ٤ی ته‌موزی ساڵی ٢٠١٩ پێكهێنرا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كابینه به‌ربه‌ستێكی زۆر هاتنه پێشه‌وه، به‌ربه‌سته‌كان گه‌وره‌بوون، ئه‌گه‌ر لێزانانه و حه‌كیمانه مامه‌ڵه نهكرایە، هەرگیز كوردستان نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م قۆناغه. یه‌كێك له‌وانه ئیفلیج كردنی داهاتی كوردستان بوو و رێگا نه‌درا بگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت. لەلایەکی ترەوە ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕیککەوتننمایە شه‌نگال كرا. تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وام له كهرکووك و ناوچە کێشە لەسەرەکانی گرفت بۆ جوتیارانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دروست ده‌كرێت. ئێستا خەڵكی كەركووك بەگشتی بە كورد و توركمان و نەتەوەكانی دیكەوە له‌گرفتی گه‌وره‌دان، لەسەر ئەم پرسە چەندین جار بە دیدار و بە تەلەفۆنیش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی گفتووگۆ و دانیشتنیان كردووه، كه‌چی به‌غدا هه‌نگاوی بەرەو چاره‌سه‌ری نه‌ناوه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق بۆ لێدان له ئابووری كوردستان چوو له‌دادگای پاریس سكاڵای له‌سه‌ر كوردستان تۆمار كرد و به‌هۆیه‌وه له ٢٠٢٣ هەناردەکردنی نه‌وتی كوردستان راگیراوه، جیا له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌ستیان كرد به بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان و هیچ ساڵێك نه‌یان توانیووه، مووچه وه‌ك خۆی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێن. به‌ڵام وێرای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆراگربووه، رێگای نه‌داوه به‌هۆی ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌وه خۆی راده‌ست بكات، ئه‌وه‌ی كه پشتوان و كۆڵه‌گه‌ی مانه‌وه‌ی بوو خه‌ڵكی كوردستان بوو و دواجار به‌ربه‌سته‌كان نه‌یان توانی ئامانجی خۆیان بپێكن.
دیالۆگ
به‌شێك له‌و پیلانانه‌ی كه پوجەڵکرانەوە له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌بوو كه په‌نا برایه به‌ر دیالۆگ، له‌و گرفته ناوخۆییانهیی دروستكرا بۆ حكوومه‌ت، خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بوو و رێگای دیالۆگ و گفتووگۆ شوێنی هه‌مووشتێكی گرته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو به‌ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ناو حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوو به‌نزیكه‌یی هه‌فتانه شاندی هه‌رێمی كوردستان چوه‌ته به‌غدا و دیالۆگ و گفتووگۆی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا رێككه‌وتنی زۆر گه‌وره كراون هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌ندێكی وه‌ك پێویست جێبه‌جێش نه‌كرابێت، به‌ڵام به ده‌رئه‌نجامی دیالۆگ دروست بوون له‌وانه (رێككه‌وتنی كه‌ركووك و شه‌نگال و یاسای بودجه‌ی عێراق و هێزی ئه‌منی هاوبه‌ش سنوور و رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و توركیا و جیهان و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی رۆژئاوای كوردستان)، كه به‌شێكی زۆریان ده‌سكه‌وتی گرنگن بۆ داهاتووی كوردستان.
متمانه
وێرای هه‌موو ئه‌و قه‌یران و ئاسته‌نگانه، ده‌بینین به‌متمانه به‌خۆبوونێكی گه‌وره‌وه، كوردستان هه‌نگاوی گرنگی ناوه، به‌تایبه‌ت به‌شداری كارا له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌ردان و گفتووگۆی هەریمی كوردستان، ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، دواجار سه‌ردانی توركیا و كۆتا جاریش سه‌ردانە گرنگەکەی ئه‌مه‌ریكا، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی سێ گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی بواری وزه، كه ئه‌گه‌ر متمانه به‌خۆ بوون نه‌بوایه هیچ حكوومه‌تێك له ئاستی جیهان نه‌یده‌توانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت. له كاتێكدا كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵدراوه قه‌یران بۆ حكوومه‌ت دروست بكرێت، زۆر گرنگه له گێژاوی قه‌یراندا و له‌قۆناغی هه‌ستیاردا كه به‌ئامانج ده‌گیرێیت بتوانی متمانه دروست بكه‌یت. ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو كابینه‌ی حكوومه‌ت كردوویه‌تی ئه‌و متمانه بووه، كه هه‌یبووه ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی له‌وه گرتووه كه شه‌فافانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان كردووه.
ئیراده‌ی گه‌ل
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بنیرێت، له‌و هه‌نگاوانه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵكی كوردستان، كه زوڵمێكی گه‌وره‌یه له‌به‌غداوه له دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، كه‌چی دواجار ئیراده‌ی گه‌ل له‌پشت حكوومه‌ت و قه‌واره‌ی كوردستان مایه‌وه و به‌به‌هێزی نه‌یهێشت بكه‌وێت، هیچ هێزێك چیتر ناتوانێت خۆی له‌به‌رانبه‌ر كوردستان تاقیبكاته‌وه، چونكه دواجار ئه‌مه به‌ئیراده‌ی گه‌ل دروستبووه، و به‌ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانیش قۆناغی داهاتوومان قۆناغی ئومێد به‌خش و گرنگ ده‌بێت.

