zagros news agency

14ى تەمموز وانە و پەند و ئەزموون بۆ کورد و حکومەتەکانى بەغدا

 

دیمەنی. شوان خۆشناو

شۆڕشى 14ى تەمووزى 1958 ڕووداوێکى خۆڕسکانە نەبوو، بە ڵکو بەرهەمىى چەندین ساڵەى خەباتى نەتەوەیی و نیشتیمانى گەلانى عێراق بوو، ڕاپەڕین و بزووتنەوە و شۆڕشەکانى کورد وەک (شێخ مەحموودى حەفید و شێخ ئەحمەد بارزانى و مەلامستەفا بارزانى) لە سەردەمى پاشایەتى بە زەبرى هێز خامۆش کران، جگە لە چەوساندنەوەى گەلانى عێراق لە ڕووى جیاوازیىە چینایەتییەکە و دەسەڵاتداران خۆشگوزەران چینى ڕەشۆکی کۆمەڵگەش برسى بوون و مافى بەشدارىى کایە سیاسیەکانیشیان نەبوو، ئیتر ڕووداوەکە بە کردەوەیەکى سەربازى ئەنجامدرا وەک زۆربەى گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانى ناوچەکە و قۆناغە مێژووییەکەوە لە ڕێى هێزەوە دەهاتە کایەوە(ئێستاش هەر وایە).
با قسە و مشتومڕ لەسەر کودەتا و شۆڕش نەبێت، سەرەڕاى بەکارهێنانى توندوتیژییەکە دژى بنەماڵەى پاشایەتى، بەڵام بە ئەنجام شۆڕشە و گۆڕانکارى گەورەى لە گشت بوارەکان کرد، لە بوارى سیاسیی وەک سیستمى حوکمڕانى پاشایەتى کۆن بۆ سیستمى کۆمارى پێشکەوتووتر و کرانەوەى ئازادى سیاسیی بە دەرکەوتنى حیزبی شیوعى و پارتى دیموکرانى کوردستان بە شێوەیەکى ئاشکرا دروستبوونى سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکان و ..هتد لە بوارەکانى کۆمەڵایەتى هاوکاربوو بۆ تێکشکاندنى چینایەتى لە تەواوى عێراق و کوردستاندا، بە دەرکردنى یاساى چاکسازى کشتوکاڵى بە هەموو کەموکوڕییەکانییەوە، سەرەڕاى دەستکەوتە بەراییەکانى کورد بۆ ئێمە لە قۆناغە بەراییەکانى شۆڕشەکەدا، وەک: بەخشین و لێبووردنى زیندانییە سیاسییەکان و ناوهێنان و هاوبەشى کورد و عەرەب لە عێراق لە دەستوورى کاتى و گەڕانەوەى بارزانى نەمر و پاشان یاوەرانى لە یەکێتى سۆڤیەت و چەند دەستکەوتێکى دیکە.
بەداخەوە ڕێبەرى شۆڕشەکە عەبدولکەریم قاسم سوودى لە ئەزموونى پێشووى خۆى وەرنەگرت و ئەو پاڵپشتییە گەورەى کورد لە سەرەتادا کە ببووە هۆکارى بەهێزبوونى قاسم و دەسەڵاتەکەى لە دەستدا، دواى ئەوەى قاسم بەتەواوى کەوتە ژێر کاریگەرى پەڕگیرى ناسیۆنالیستە عەرەبەکان و لە بنەماکانى شۆڕش هەڵگەڕایەوە، هەموو ئەو هەنگاوانەى ئەوساى قاسم دژى کوردەکان ئێستا حکومەتەکانى بەغدا بە شێوازى نوێ دووبارەى دەکەنەوە، سەرەنجام لە 8ى شوباتى 1963 بە کودەتایەکى خوێناوى بەغسییەکان کۆتاییان بە دەسەڵاتى قاسم هێنا.
یەکێک لە هۆکارەکانى کەوتنى قاسم هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول بوو، کاتێک تەواوى هێزەکانى سوپاى قاسم سەرقاڵى شەڕى کوردستان بوو، بێ ئاگا لەوەى بە عسییەکان لە بۆشایی هێزدا لە چاوتروکانێکدا لە بەغدا دەسەڵاتییان گرتە دەست و سەرى خۆشى لەسەردانا.
لە حوزەیرانى 1963 بەدواوە بەعسییەکان کەوتنە وێزەى گەلانى عێراق و بەئاگروئاسن وەڵامى داخوازییەکانى کوردیان دایەوە و قۆناغێکى مەترسیدارى قڕکردن و بەعەرەبکردن و ڕاگواستنى کورد دەستى پێکرد، لە پێشتردا هاوشێوەى نەبوو، بەڵام کورد نەتوایەوە و بەرگرى سەختى لە مانەوەى خۆى کرد و دیسان کورد بووە بەشى سەرەکى لە هۆکارى کەوتنى حکومەتى یەکەمى بەعسییەکان لە نۆ مانگى حوکمڕانیان تا 18ى تشرینى دووەمى 1963 کە عەبدولسەلام عارف لە دەسەڵات دووری خستنەوە.
عارف ساڵێک توانى دانووستان لەگەڵ کورد بکات، ئاگربەستى 10ى شوباتى 1964ڕاگەیەنرا و بووە هۆکارى پەرتەوازەیی ناوماڵى کورد و لە نیسانى 1965 شەڕ دەستى پێکردەوە، لە 13ى نیسانى 1966 لە ڕووداوێکى تەمومژاوى عارف لە کۆپتەرە سۆڤیەتییەکەى سووتا و براکەى عەبدولرەحمان عارف هاتە سەردەسەڵات، ئەویش بە هەموو هێزەوە درێژەى بە پڕۆژەى شەڕو هەڵمەتەکانى سوپاکەى دا، تا لە شەڕى گەورەى چیاى هەندرێن و شۆڕش لەلایەن پێشمەرگەکانى شۆڕش (پارتى و شیوعى) دووچارى شکستێکى ئابڕووبەر هاتنەوە و دانووستان و بەیاننامەى 29ى حوزەیرانى 1966ى لێ هاتەبەرهەم.
مێژوو پێمان دەڵێت خۆدزینەوە لە بەندەکانى بەیاننامە و ڕێککەوتنەکان پیشەى دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتووى حوکمڕانانى عەرەبە لە بەغدا، بۆیە سیاسەتى درێژەدان و دەرفەت قۆستنەوەیان پەیڕەو کرد، بەڵام چێشتەکەیان نەکوڵا و بەعسییەکان بۆ جارى دووەم بەکودەتایەکى سپى لە 17-30ى تەمووزى 1968 دەسەڵاتیان گرتەوە دەست، ئەوان شارەزایانەتر هاتنە سەر دەسەڵات و هەستیان بە هێزى شۆڕشى کورد کرد و لە ئەنجامى فشار و گوشارى شۆڕش هاتنە سەر مێزى گفتوگۆ و دانیان بە دروشمى شۆڕش نا(ئۆتۆنۆمى بۆ کوردستان و دیموکراسى بۆ عێراق) ئەوەبوو ڕێککەوتنامەى 11ى ئازارى 1970ى لێکەوتەوە، حکومەتى عێراق دیسان سیاسەتى موماتەڵە و خۆدزینەوەى لە چارەسەرى و جێبەجێکردنى بڕگە و مادەکانى ڕێککەوتنەکە پەیڕەو کرد، تا شەڕ هەڵگیرسایەوە.
جکومەت لەوە گەیشتبوو بۆ ئەوەى شۆڕشى کورد لەناو ببات پێویستى بە تەنازولاتى گەورە هەیە بۆ ئێران، ئەوەبوو ڕێککەوتنامەى پیلانگیڕى جەزائیر لە 6ى ئازارى 1975 لە نێوان سەدام حوسێنى جێگرى سەرۆکى عێراق و محەمەدڕەزا شاى ئێران بە سەرپەرشتى و نێوەندگیرى هەوارى بۆمیدیەنى سەرۆکى جەزائیر واژۆ کرا، تێیدا عێراق دەستبەردارى نیوەى شەتتى عەرەب و هێڵى تالوگ بوو، لە بەرامبەر گەماڕۆدان و پشتتێکردنى کوردەکان و درێژترین شۆڕشى کورد دووچارى نسکۆیەکى گەورە هاتەوە.
شەڕى هەشت ساڵەى عێراق ئێران دەرهاویشتەى ئەم ڕێککەوتنە بوو، کە کورد هۆکارەکەى بوو، لەماوەى شەڕ و دواى کۆتایی هاتنى شەڕەکە، دڕندەترین شێوازى قڕکردنیان پادەکرد کە خۆى لەهەڵمەتەکانى ئەنفال و کیمیابارانکردن دەبینییەوە، بەڵام کورد هەر نەتوایەوە.
ئەو سیاسەتە چەوتەى بەغدا بووە هەوێنى ڕاپەڕینى 1991 تا ڕووخانى بەعس لە نیسانى 2003 و کەوتنى یەکجارى بەعسییەکان.
بە درێژایی ئەو ماوەیەى ئاماژەمان پێکرد حوکمڕانانى سوونەى سەردەستەى عەرەب بوون، دواى ئەوە حوکمڕانانى سەردەستەى شیعەى عەرەب تا ئەمڕۆ دەسەڵاتیان بەدەستە، نەسوودیان لە مێژوو وەرگرتووە، نە ئێمە سوودمان لە مێژوو وەرگرتووە، کاتى ئەوە نەهاتووە ئێمە یەکگوتار و یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بین، کاتى ئەوە نەهاتووە تێبگەین 104ساڵەی دامەزرانی عێراقێکی بەزۆر درووستکراو و دەسەڵاتدارێکی سەپێنراو کاریگەری ئەوەندە زۆری

هەواڵی پەیوەندیدار

بارزانى کۆڕبەندى مێپس وپێگەى بەهێزى کوردستان

سەڵاح

وەڵامێک بۆ سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان

یاسین

مانۆرى ژيرانه‌ى نێچیرڤان بارزانی و سەرکەوتنێكى ناوازه‌ى دیپلۆماسییەتی کوردی

دڵشاد