له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئاژانسی زاگرۆس، دڵشاد موانی، شارهزا لهواری نهوت و وزه و گرێبهسته نهوتییهكان باس له داهاتووی نهوتی كوردستان گرێبهسته نهوتییهكانی كوردستان و چهند پرسێكی دیكه دهكات.
سهبارهت لهبارهی ئهو دووگرێبهستهی لهنێوان كوردستان و ئهمهریكا كران لهبواری دهرهێنانی گاز دڵشاد موانی، گوتی: “ئهو دوو گرێبهستهی له ئهمهریكا كران لهبواری گاز جوڵهیهكی باشن و جموجۆڵ دهخهنه ناو بازاری گازی كوردستانهوه، كه رهنگه ببێته هۆكاری دروست بوونی كارهبایهكی زۆر كه كوردستان رزگار بكات له سیستهمی كارهبای مۆلیده، و ههوڵبدات كه كارهباش ههناردهی دهرهوه بكات، كه هیوادارین بهرههمهكهی ببینن و ببێته هۆی بههێزكردنی ژێرخانی كهرتی وزه له كوردستان”.
لهبارهی ئهوهی كه كوردستان چۆن دهتوانێت سود له بهرههمی نهوتی خۆی وهربگرێت بۆ ناوخۆی كوردستان، دڵشاد موانی رایگهیاند: لەو حاڵەتەدا، گواستنەوەی نەوتی خاوی کوردستان بۆ بەسرە و لەوێوە بۆ بەندەرەکان، هیچ سوودێکی ئابووریی نییە و زیانێکی گەورەیە. ئەو کاتە، پێویستە کوردستان بیر لە ستراتیژیەتێکی نوێ بکاتەوە: گۆڕینی نەوتی خاو بۆ بەرهەmi پیشەسازی لەناوخۆی هەرێمدا. دەستووری عێراق دەڵێت “سەرچاوە سروشتییەکان” موڵکی هەموو عێراقە، بەڵام باسی “بەرهەمە پیشەسازییەکان” ناکات. کاتێک تۆ نەوتی خاو لە پاڵاوگەدا دەکەیت بە بەنزین، گاز و بەرهەمەکانی تر، تۆ بەرهەمی سروشتیت گۆڕیوە بۆ بەرهەمی پیشەسازی. یاسای عێراق کۆنترۆڵی لەسەر فرۆشتنی بەرهەمی پیشەسازی نییە. کوردستان دەتوانێت لە ڕێگەی سیستەمی (BOT: Build-Operate-Transfer) گەورەترین پاڵاوگەکان بهێنێتە هەرێم. وڵاتانێکی وەک کازاخستان و ئازەربایجان ئەم مۆدێلەیان پەیڕەو کردووە. بۆ نموونە، کازاخستان سەرەڕای هەبوونی نەوتێکی زۆر، نەوتی خاو نافرۆشێت، بەڵکو لە پاڵاوگەکانی ناوخۆیدا دەیپاڵێوێت و بەرهەمە پیشەسازییەکانی بە نرخێکی زۆر زیاتر و بە بازاڕێکی فراوانترەوە دەفرۆشێت. ئەمە ستراتیژیەتێکە کە نەک تەنها داهات زیاد دەکات، بەڵکو ئابوورییەکی فرەچەشن و بنکەیەکی پیشەسازیی بەهێز بۆ کوردستان دروست دەکات. ئەمە پلانی (بی)ـیە، ئەگەر هەموو هیوایەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆرییەوە نەمێنێت.
لهبارهی وزهی كوردستان لهسهر نهخشهی وزهی جیهان له داهاتوو چۆن دهبێت، ناوبراو ئهوهی خستهروو چارەنووسی نەوتی کوردستان بەستراوەتەوە بەو زەمینە نوێیەی کە لەنێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەی نەوت دروست دەبێت. وەک وتم، پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی سێقۆڵیی نوێ هەیە. ئەگەر تورکیا گوێ لە داواکارییەکانی کوردستان بگرێت و مافەکانی لە گرێبەستی نوێدا بچەسپێنرێن، ئەوا دەتوانرێت نەوت بە شێوازێکی هاوبەش هەناردە بکرێتەوە.+ئەگەریش بڕیار درا کە نەوتی کوردستان تەنها لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرێت، ئەوا دەبێت مەرجێکی بنەڕەتی جێبەجێ بکرێت: ئەویش ئەوەیە کە داهاتی فرۆشتنی نەوتی کوردستان بچێتە سەر “هەژمارێکی دڵنیایی” (Guarantee Account). ئەم هەژمارە لەژێر یاسایەکی نێودەوڵەتیدا دەبێت، نەک یاسای عێراقی، چونکە ئەوەی لە عێراقدا هەیە یاسا نییە، بەڵکو میزاجی حیزب و بڕیاری سیاسیی دادگای فیدراڵییە. کاتێک داهاتەکە لە هەژمارێکی پارێزراوی نێودەوڵەتیدا کۆ دەبێتەوە و گەرەنتیی گەڕانەوەی بۆ هەرێم هەبێت، ئەو کاتە فرۆشتن لە ڕێگەی سۆمۆوە دەتوانێت دەرچەیەکی باش بێت.
موانی، لهسهر تواناكانی كوردستان لهبواری پهرهپێدانی نهوتی قسه دهكات و دهلیت: ” ئەو بڕەی کە ٢٣٠ هەزار بەرمیل بوو، ژمارەیەک بوو کە هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە دیتوانی پابەندی بێت، بەڵام هێرشە درۆنییەکان دۆخەکەیان شێواند. بەهۆی ئەو هێرشانەوە، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی ٨١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بووەوە. پێشتر لە ڕەشنووسەکەدا وا دانرابوو کە ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ بێت، بەڵام ئێستا باس لەوە دەکرێت کە تەنها ٣١ هەزار بەرمیلی ماوەتەوە بۆ فرۆشتن تا بدرێت بە عێراق. لە پیشەسازیی نەوتدا، کردنەوەی بۆریی ستراتیژیی جەیهان تەنها بۆ گواستنەوەی ٣١ هەزار بەرمیل، لە ڕووی ئابوورییەوە جدوەی نییە و تێچووی زۆرە. بۆیە ئێستا بیر لەوە دەکرێتەوە کە ئەو ٣١ هەزار بەرمیلە لەگەڵ نەوتی کەرکووک تێکەڵ بکرێت و لە ڕێگەی بەسرەوە بفرۆشرێت. ئەمەش دیسانەوە تێچوویەکی زۆری دەوێت و پڕاکتیکی نییە. لەبری ئەوە، دەتوانرێت ئەو بڕە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی سوودی لێ وەربگیرێت. بەڵام بۆ ستراتیژیەتی دوورمەودا، پێویستە بۆریی نەوتی کوردستان-جەیهان بکەوێتەوە کار، بەڵام بە بڕێکی شایستە کە نزیک بێت لە ٢٣٠ هەزار بەرمیل، بە نەوتی کەرکووکیشەوە.
لهبارهی نوێ نهكردنهوهی رێككهوتنی توركیا و عێراق له سالی 1973 كراوه بۆ پرسی نهوت لهنێوانیان چۆن دهبینی؟ دڵشاد موانی روونی كردهوه: بەڵێ، نامەیەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات ڕێککەوتنی ترانزێتی نەوتی نێوان تورکیا و عێراق، کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژۆ کراوە، تا ساڵی ٢٠٢٦ کاری پێ دەکرێت و دواتر نوێ ناکرێتەوە. ئەمە شۆکێکی دیکەیە بۆ پیشەسازیی نەوتی عێراق، چونکە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە چاوەڕێی ئەوە بوو کە نەوتی کەرکووک دووبارە لە ڕێگەی جەیهانەوە هەناردە بکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەم بڕیارەی تورکیا هیواکانی بڕی.
لەگەڵ ئەوەشدا، من ئەمە بە پێشهاتێکی ئەرێنی دەبینم. نوێ نەکردنەوەی ڕێککەوتنە کۆنەکە وەک ئەوە وایە ئامێرێکی تێکچوو لە کارەبا دەربهێنیت بۆ ئەوەی دووبارە دایبگیرسێنیتەوە و چاکی بکەیتەوە. ئەم هەنگاوە دەتوانێت گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی نێوان عێراق و تورکیا چارەسەر بکات. بیرمان نەچێت، ئەو ڕێککەوتنە کۆنە زیانیشی بۆ تورکیا هەبووە، وەک سزای ١.٨ ملیار دۆلاریی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی (ICC) لە کەیسەکەی عێراق دژی

