zagros news agency

پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە

 

ناکۆکیەکان چەند گەورەبن نابێت بهێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەبێت، گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان هاوکار و هەماهەنگ و یەکریزبن بۆ رێگری کردن لەهەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان. ‎وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری هەموو هەوڵی دەبین بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و بژێوی ژیانی هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان
‎ئێمە پێمان وایە هیچ کاتێک تۆی دوو بەرەکی سەوز نابێ و هەموو ئەو هەوڵ و بەرنامانەی بۆ لێدان لە پێکهاتەکان لە
ئارادایە دواجار لەلایەن هاوڵاتیانی خۆشەویستی
کوردستانەوە پووچەڵ دەکرێنەوە، ئاسۆ روونە و داهاتوومان گەشە پشئەستور بە خوای مەزن و هاوڵاتیانی
ئازیزی کوردستان.
‎هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدانی
ئەنفال و قوربانیدان و بەرخودانی گەلی کوردستانە و
هەرگیز نابێت سازش لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

منی نبی قهوەچی
جیگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ‎

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزوخۆڕاگری كوردستان به‌رامبه‌ر دوژمنه‌ وه‌لائیی وتیرۆریسته‌ مورته‌زه‌قه‌كان

سەڵاح

“عێراق وڵاتێک لە وێرانەی بەردەوامدا”

دڵشاد

مه‌سروور بارزانی،، واتا خزمه‌تكردن،گه‌شه‌كردن،سه‌روه‌ری بۆ كوردستان

سەڵاح