zagros news agency

لە ئێران لە ماوه‌ی پشووی نەورۆزدا رۆژانە ٤٢ کەس گیانیان لە دەست داوە

 

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزدا هەموو ڕۆژێک ٤٢ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەحمەدڕەزا ڕادان بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژی ١٤ی ئادار هەتا ٢٦ی ئادار ٥١٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست داوە و ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

هاوکات بەڕێوەبەری ناوەندی زانیارییەکانی ترافیکی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژانی نەورۆزدا ٣٨٣ ڕووداوی هاتوچوو بوونەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان.

پێشترێ بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێرانی گوتبووی بەشی زۆری ڕووداوی هاتوچۆ بە تێکەڵچوونی خێزانەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

یاسین

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

یاسین