zagros news agency

٧٩ ساڵ خەبات و خۆنەچەماند لە پیناو بەدیهێنانی مافەکانی گەلانی کوردستان.

عرفان عەزیز

پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ ٧٩ ساڵ، به‌ به‌راورد بە پارتە سیاسییەکانی تری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، تاكه‌ حزبه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی ماوەتەوە و ساڵ له‌ دوای ساڵ به‌ هێزتر ده‌بێت. پارتی لە ناو فەلسەفەی بیری نەتەوەی لە سەروبەندی فەرمانڕەوای كۆماری كوردستان لە دایكبووە، دامەزرێنەری پارتی جەنەراڵ مستەفا بارزانییە، کە پێشمەرگە و سەرۆك ئەركانی سوپای كۆماری كوردستان بووە و سەرکردایەتی شەڕەكانی پاراستنی كۆماری كردووە.

شانۆی دامەزراندنەکە تەنیا دامەزراندنی حزبێكی سیاسیی نییە، بەڵكو پڕۆژەی كۆنگرەی نیشتمانی و نەتەوەییە. پارتی هه‌ڵگری په‌یامێكی روونه‌، کە به‌بێ سڵكردنه‌وه ‌به‌رگریكردنه‌ له‌ دۆزی ره‌وای گه‌لانی كوردستان. ١٦ ئاب كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی سه‌رۆكی خۆشه‌ویستیمان سه‌رۆك مەسعود بارزانی، بە شانازییەوە پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، وه‌ك شاسواری سیاسی له‌ریزی پیشه‌وه‌ی كوردایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هیچ كاتێك چۆكی دانه‌داوه‌ بۆ بەدەستهێنای مافی ره‌وای هاووڵاتیانی كوردستان هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات ڕاوەستاوە. پارتی لە کاتێکدا دامەزرا کە ناسنامەی کورد مەترسی سڕینەوەی لەسەربوو، ئەو هەوڵانەی پوچەڵکردەوە، کە بە زەبری هێز دەیانویست کورد بتوێننەوە یان له‌ناو پرۆژه‌ی سیاسی بێگانه‌ له‌ناویبەرن. لەلایەکی ترەوە تاكی كوردی هۆشیار كرده‌وه‌، كه‌ به‌رگری له‌مافه‌كانی بكات دژی زوڵم و زۆرداری و هیچ جارێک بە کەم ڕازی نەبێت.

له‌م قۆناغه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان به ‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، بووه‌ته‌ داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی بەدەستهێننانی مافه‌كانی گه‌لانی كوردستان. لەلایەکی ترەوە وەکو بەربەستێکی بەهێزدەبینرێت، لە بەرانبەر ئەو دوژمنانەی کە هەوڵی سرینەوەی بوونی کورد دەدەن. لە دوای دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ بیری نەتەوەیی كورد و وەچەرخانەی بە خۆیەوە بینی و شكاندنی ترس بوو لە داگیركەر. بۆیە دووبارە زیندووكردنەوەی دروشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان له‌مێژووی پارتییه‌وه‌ تائێستا به‌به‌رزی ماونه‌ته‌وه‌ ئەو ژینگەی كە پارتی دروستیكردوە، بووتە هۆكاری زیندووبوونەوەی هەستی كوردبوون و نیشتمانپەروەری.

ناوی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئاوێتەی پرۆسەی حوكمڕانی و ناسنامەی كوردو كوردستان بووە. بۆیە نە لە کوردستان هیچ حیزبێک جگە لە پارتی وەکو نوێنەری کوردستان قبوڵدەکرێت، نە لە عێراقدا دەتوانرێت بە بێ پارتی بڕیار لە مافەکانی کورد بدرێت. هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ به‌رنامه‌ دژایه‌تی گه‌وره‌ی پارتی ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هیچ دژایه‌تیه‌كی پارتی به‌رهه‌می نابێت و دواجار پیلانگێڕان شكست دەهێنن.

واقیعی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان و پرۆسەی سیاسیی عێراق، ئەو گەشبینیەی لێ دەخوێندرێتەوە، كە سەرۆك بارزانی درێژەپێدەری بیری ڕابەری نەتەوەییمان مستەفا بارزانی نەمرە و توانیویەتی ناسنامه‌ی به‌رگری كوردستانی بپارێزتێت. لە سەر ئاستی پارچەکای تری کوردستان پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هەنگاوی مێژوی ناوە، لەوانە لە ڕۆژئاوای وڵات توانیویەتی لە چوارچێوەی پڕۆەیەکی نەتەوەی هەموو هێزە کوردییەکان یەکبخات و ڕێنمایکردون کە بە یەکگرتوی شەڕ بۆ بە دەستهێننای مافەکانیان بکەن. لە باكووری كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی پێشه‌نگی پرۆسه‌ی ئاشتیە کە لە ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌كی باش دەڕواتە پێشەوە. سەرۆک هەمیشە بژاردەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی هەڵبژاردوە بۆ چارەسەرکردن و بە دەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانمان. بۆیە دەبێت هەموو کورد پاڵپشتی پارتی و ڕێگای بارزانی بکات هەتا بتوانێت گەلی کورد بەکاناری ئارامی بگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و دەرفەتی زێرین بۆ کوردستانیان       

یاسین

دیدو تێڕوانینی مەسروور بارزانی لەئیدارەدانی کوردستان

یاسین

لەبارەی جیاوازیی بارودۆخی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەوە

سەڵاح