هاوژین رەسوڵ
له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد ئافره‌ت رۆڵی خۆی هه‌بووه كه‌م تا زۆر، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به رابه‌رایه‌تی بارزانی ئافره‌ت رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه و نكۆلی له پێگه و رۆڵی ئافره‌ت ناكرێت له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌ویش بۆ ئه‌و باوه‌ره‌ی بارزانی نه‌مر و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یبوو له‌باره‌ی رۆڵ و خه‌باتی ئافره‌ت، سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕش زیاتر له رووی سه‌ربازیه‌وه پێشمه‌رگه توانی به‌رگری بكات و سرۆشتێكی سه‌ربازی هه‌بوو، دواتر شۆڕش له ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌ربازی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان بوو له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندیان به شۆڕشه‌وه كرد، راسته شۆڕش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرا، به‌ڵام دواتر بووه شۆڕشێكی میللی گشتگیر و له‌هه‌موو نه‌ته‌وه و پێك هاته‌كان و چین و توێژه‌كان به‌شداری كارایان هه‌بوو، ئافره‌تیش شان به شانی توێژه‌كانی دیكه رۆڵیكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ناو شۆڕش بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول ئافره‌تی چه‌ك كرده شان به فه‌رمیی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه دژی زۆڵم و سته‌می میلله‌ته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری دوژمن بوویه‌وه و چه‌ندین ئافره‌تیش له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆیان به‌خست كرد و شه‌هیدبوون، شۆڕشی ئه‌یلوول بووه هۆی زیندوو كردنه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی لای تاك به‌تاكی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی لای ئافره‌تیش په‌ره‌ی سه‌ند و توانی به‌پێی شوێن و پێگه‌ی خۆی خه‌بات بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی میلله‌تی خۆی.
شۆڕشی ئه‌یلوول كه درێژترین شۆڕشی كورد و گه‌وره‌ترین شۆڕشی ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت توانی چوارده ساڵ درێژه بكێشێت و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆی رێكسخته‌وه‌و له‌هه‌موو بواره‌كان پێشڤه‌چوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، لێره‌دا ده‌مه‌وێ باس له‌و رۆڵه‌ی ئافره‌تی كوردستان بكه‌م له‌نێو ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر شۆڕش، ئافره‌ت وه‌ك هه‌ر چین و توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری رۆڵی به‌خێوكردنی منداڵ و كارۆباری ژیانی ئه‌وكاتی به‌ڕێوه‌ده‌برد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئافره‌ت بۆ پشتگیری شۆڕش هانده‌ر و پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی پیاویش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ڕێوه‌بردنی خێزانی له ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتبایه ئه‌وه پیاوان نه‌یانده‌توانی وه‌ك پێویست بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگ و دژی داگیركه‌ران بجه‌نگن، هه‌روه‌ها خزمه‌تی پێشمه‌رگه و ئورگانی حزب و شۆڕش ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئافره‌تی كورد بوو، له‌ڕووی ڕێكخستنه‌وه ئافره‌ت له ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو هه‌م گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ شۆڕش و هه‌میش شان به‌شانی پیاو له‌ناو شانه نهێنیه‌كانی حزب و شۆڕش ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێیان ده‌ستپێردرا جێ به‌جێیان ده‌كرد، ئه‌ركی په‌روه‌ده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ری هیچ كه‌متر نه‌بوو له رۆڵی برا پێشمه‌رگه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه، چونكه دوژمن و داگیركه‌ران چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه په‌لاماری كوردستانیان دابێت سه‌د ئه‌وه‌نده له‌ڕووی لاوازكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی پیلانیان دارشتووه دژی كورد، ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كورد به‌ر ئافره‌ت كه‌وتبوو، هه‌روه‌ها ناكرێت رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تانی رۆشنبیر و یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له رێكخستنه‌وه و هاندانی خه‌ڵكی كوردستان دژی داگیركه‌ران به نادیده بگرین، ئێمه ده‌یان و سه‌دان ئافره‌تمان هه‌یه رۆڵی سه‌ركرده‌ی بینیوه، له كۆتایی دا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئافره‌ت پایه‌یه‌كی گرینگی شۆڕشی ئه‌یلوول بوونه و دوای نسكۆش به‌رده‌وامیان به‌و خه‌باته نه‌پساوه‌ی كوردایه‌تی داوه بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، له‌و یاده پیرۆزه‌دا سه‌ری رێز داده‌نوێنین بۆ شه‌هیدانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌ته شۆڕشگێڕانه‌ی گیانی خۆیان كرده قوربانی بۆ میلله‌ته‌كه‌یان.

