zagros news agency

دیدو تێڕوانینی مەسروور بارزانی لەئیدارەدانی کوردستان

 

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆتە فریادڕەس و هێنانە دی و ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان بۆ خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی ژیان ئەمە حاشا هەڵنەگرە کە سەڕەڕای کۆسپ و تەگەرە و قەیرانەکان لەبەردەم هەرێمی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و کابینەی نۆیەم بەڵام ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی بە بیر و باوەڕێکی بەهێزەوە و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە هەنگاوەکانی بۆ خزمەتکردنی تاک تاکی هاوڵاتیانی کوردستان بێ فەرق و جیاوازی لە خانەقینەوە لە گەرمیانەوە تاوەکو زاخۆ

ئەم پڕۆژە ستراتیژیانە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە پەیوەندی بە شار و شارۆچکەکان و گوندەکانەوە هەیە، بە بیری تیژەوە هەنگاوی بۆ هاوێشتیە، ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێن چ بەردی بناغەی بۆ دادەنرێت چ ئێستاکە شریتی کردنەوەی دەبڕدرێت لای خەڵکی کوردستان جێگای بایەخە و جێگای خۆی دەگرێتن بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و کارئاسانی، پڕۆژە گەورەکان، پڕۆژە بچوکەکان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کارەبا و ئاوی ٢٤ کاتژمێری و دەیان و سەدان پڕۆژەی تر لەو کابینەیەی نۆیەم دڵخۆشکەر و مژدە بەخشی تەواوی خەڵکی کوردستانە.

جێگای دەستخۆشیە ڕێزدار کاک مەسرور و تەواوی تیمی بەڕێزیان لە کابینەی نۆ لە گشت وەزارەتەکان کە بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و بەهێزەوە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانەوە هەنگاوی بۆ دەهاوێژرێت.

بنیادنەری ڕاستەقینە بۆ ڕاستەڕێی ژیانی هاوڵاتیان جەنابی کام مەسرور هەم خۆی هەم پارەتەکەی بۆتە جێگای متمانە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەرنامەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان کە بە خەڵکدرابوو بۆیە ئەم پڕۆژانەی کە ئەنجامدەدرێت و ئێستاکە دەکەوێتە بەر دید و دەستی خەڵکی کوردستان هێمنی و ئارامی و خۆشگوزەرانی لە قۆناغێکی تازەی کوردستان بۆ قۆناغێکی تر دەمانباتن کە دەمانبەستێتەوە بە وڵاتانی دەوروبەر و دوونیای دەرەوە.

ئێستا هەرێمی کوردستان بۆتە چەقی نێوەندە سیاسیەکانی دوونیا، بە تایبەت لە بواری ئابووری و گەشەسەندی کەرتەکانی پەیوەست بە هاوڵاتیان.

بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ” کابینەی نۆ ” و ڕێزدار کاک مەسرور و تیمە بەڕێزەکەی ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵین کە دەبینین بێ فەرق و جیاوازی ئەو خزمەتانە پێشکەشدەکرێت و داواکارین زیاتر و بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ئێش و ئازار لە سەردەمانی پێش ڕاپەڕین و قەیرانەکانی نێوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان دەیانناڵاند
ئێستا بە ماوەیەکی کەم توانرا سەرجەم ئەو ویست و داوا و خۆشگوزرانیەی لە لە دەرەوەی دوونیای دەرەوە هەیە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت.

هەربژی و پایەداربی و تەمەندرێژبی جەنابی کاک مەسرور و کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، إن شاءالله لەسەر دەستی بەڕێزیان هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و خۆشگوزەرانی زیاتر دێتە ئاراوە.

ئاری نانەکەلی

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه‌ی كرده‌ ره‌مزی ئیراده‌ی ئازاد ودیموكراسی وپێكه‌وه‌ژیان

یاسین

ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد ، ڕاماڵینی سته‌مكاری وتاریكی بوو به‌ره‌و ئازادی و ڕووناكی 

سەڵاح

ب سەردانا “سەرۆك بارزانی ” بو بەغدا ھەمی گرێك دێ ڤەبن و ھەمی ئاریشە دێ چارەسەر بن

دڵشاد