رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا گه‌لی كورد توانیوێتی خۆی له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا بگونجێنێت،ئامانجی خه‌باتی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی گه‌لی كورد به شێوه بووه ، كه قۆناغ به قۆناغ ده‌ست بۆ بژارده‌كان ببات ، هه‌ر له سه‌ره‌تای لكاندنی كوردستان به عێراقه‌وه تا رۆژی 25ی 9ی 2017 ، هیچ هه‌نگاوێك وه‌ك ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌بووه .ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشوور كوردستان ، یه‌كێك بووه له ڕووداو وپێشهاته هه‌ره گرنگ و مێژووییه‌كانی كوردستان به‌درێژایی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان
له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ساڵی 1958 خه‌باتی گه‌لی كورد له پێناو پارێزگاریكردن بووه له ناسنامه ، شه‌ڕی كورد بۆ ئه‌وه بووه تا عێراق وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دانمان پێدابنرێت ، كه ئێمه گه‌لێكی جیاوازین ، بۆیه له ساڵی 1988 توانرا ئه‌و دانپێدانانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت ، داوای ئه‌وه‌ی ئامانجی گه‌لی كورد گۆڕا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ئۆتۆنۆمی ،ئه‌مه‌ش له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ده‌سته‌به‌ر كرا؛ قۆناغه‌كه دوای ئه‌وه گۆڕا و له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 1992په‌رله‌مانی كوردستان تاك لایه‌نه فیدراڵییه‌تی راگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ش له ده‌ستووری عێراق له ساڵی 2005 دانپێیدانی وه‌رگرت
خه‌باتی گه‌لی كوردستان به پله‌به‌ندی بووه و هه‌ر له چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی كورد و دواتر ئۆتۆنۆمی و دواتر له دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس فیدراڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستووری كرا، ئه‌م خه‌باته سه‌رچاوه‌كه‌ی له یه‌كده‌نگی گه‌لی كورده‌وه بووه.
ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و وه‌رگرتنی ڕای گشتی دانیشتوانی وولاتێك یان هه‌رێم له‌سه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ، له پێناو دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتیمانی و بڕیاردانیان بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرسه یان به پێچه‌وانه ؛ بڕیار ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێكی گونجاو و له‌كاتێكی گونجاو‌دا، وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و هه‌موو سته‌مكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و مێژووی خه‌بات و به‌رخودانی رابردوو و ئێستای، بۆیه هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك جار له ژێر كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كییدا بیێت یاخود بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه دژی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ستا بێته‌وه ؛ ئه‌و مێژوو خاڵێكی ڕه‌شی له‌سه‌ر تۆماڕ ده‌كات و نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش لێی خۆش نابن ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ساڵی 2017 بۆ كوردستان هاته پێشه‌وه له‌مێژوودا بێ وێنه بووه
پێوه‌سته شانازی به ئه‌نجامی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه بكه‌ین ، چونكه به پێی ئه‌زموونی گه‌لان ؛ به‌ده‌ستهێنانی مافه سه‌ربه‌خۆیی هیچ كات ئاسان نه‌بووه ، ئه‌و وڵاتانه‌ی له ژێر ده‌ستی كۆنۆلیالیستی بووه ، به باج و قوربانیدانی زۆر قورس سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه ، خه‌باتی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامیان هه‌بووه .
پێویسته شانازی به ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌زموونی گه‌لان، به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هیچ كات ئاسان نه‌بووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێرده‌ستی كۆنۆلیالیستی بووه، به باجی زۆر قورس سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه، خه‌باتی درێژخایه‌ن و به‌رده‌میدان هه‌بووه. به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌روه‌ها ئاسان به‌ده‌ست نایه‌ته ، به‌ڵكو هه‌وڵی سیاسی و دیپلۆماسی بێ وچانی ده‌وێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه زه‌وتكراوه
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، نموونه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان و كه‌ته‌لۆنییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ئه‌مه كۆتایی نایه‌ت و جارێكی دیكه له‌و دوو وڵاته، ئه‌وانه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد، جارێكی دیكه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنایه‌وه و به‌نیازی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی دیكه‌ن و كۆڵ ناده‌ن تا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستنه‌هێنن.
بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌كاتێكدا بوو كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تیرۆریستانی داعشی به‌درێژایی 1100كیلۆمه‌تر تێكشكاندبوو ؛ زۆری ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی كوردستانی ئازاد كردبوو ، پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و مه‌خموور و شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ر دابوو ، هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ دا بوو ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوماڵی كوردستان بوو كه نه‌یتوانی له سه‌ر ئه‌م پرسه نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ و یه‌ك ئیراده بێت ،ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به خوی گه‌لی كوردستانه‌وه نه‌ك هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه .
له‌ڕووی مێژووییه‌وه ،دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد ، یه‌كه‌مینجار بوو هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، كه ئه‌مه ئه‌و ئامانجه بوو كه شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان گیان و خوێنیان له پێناویدا به‌خشیی؛ به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك مسعود بارزانی ، ڕابه‌ر و ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه توانی به‌ڕێژه‌ی 93%ی ده‌نگی به‌ڵێ سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆماڕ بكات و به‌هه‌موو جیهان بڵێت كه كوردستان ژیانی سه‌ربه‌ستی و گه‌لی كوردیش مافی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت .

