عرفان عەزیز
مێژووی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ ساڵی ١٨٤٦ز دەگەڕێتەوە. تیایدا لیبریا سەربەخۆیی خۆی لەژێر کۆڵۆنیالیی ئەمەریکی بەدەستهێنا. هەروەها مێژووی چەسپاندنی ئەم چەمکەش لە دەستووردا، دەگەڕێتەوە بۆ دەستووری سویسرا لە ئەیلوولی ١٨٤٨ز. مێژووی بەکارهێنانی زاراوەی ڕیفراندۆم لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتییش، دەگەڕێتەوە بۆ دەرچوونی بڕیاری ژمارە (١٥١٤) لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ز کۆمەڵەی گشتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەت بوو بە پێدانی سەربەخۆیی و دیاریکردنی ماف و چارەنووس بۆ نەتەوە و گەلانی ژێردەستە و داگیرکراو، کە بە بڕیاری پاکتاوکردنی کۆلۆنیالیزم ناسراوە.
به‌داخه‌وه گه‌لی كوردستان تاكه گه‌له لە سەرانسەری جیهاندا، كه هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بوون وه‌ك (ژماره‌ی خه‌ڵك و جوگرافیا و سیسته‌می سیاسی هه‌یه)، كه‌چی ئه‌م گه‌له به‌بێ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی جیهاندا دابه‌ش بووه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و چیرۆكه درێژخایه‌نه بهێنرێت، مێژوویه‌كی نوێ له جیهاندا نووسرایه‌وه و جیهانی راچڵه‌كی له‌وه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، داوای مافی خۆیده‌كات. ئه‌مه‌ش دوای بێهیوابوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و نه‌گه‌رانه‌وه‌یان بۆ بنه‌ماكانی ده‌ستوو، بۆیه بە بەرێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، لە رێكەوتی ٧/٦/٢٠٢١٧ بڕیاری ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی درا، سەرەڕای ئەو هەموو گوشار و هەڕەشانەی لەلایەن عێراق و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکرا، بەڵام تا دەهات جۆش و خرۆش و بەگەرمی بەپیرەوەهاتنی بڕیاردان لە سەربەخۆیی لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبوو. دواجار لە٢٥/٩/٢٠١٧ گەلی کوردستان چوونە سەر سندووقی دەنگدان ٩٢.٧ ٪ ی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە دەوڵەتی عێراق دا.
ڕیفراندۆم په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو جیهان به‌وه‌ی گه‌لی كوردستان سازش له‌سه‌ر مافه ره‌واكانی ناكات. بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ران، پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ههوڵیكههبوو، كه گوشار له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی دروستبكرێت، به‌وه‌ی ئه‌و مافه له گه‌لی كوردستان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان هه‌ڵبژارد نه‌ك قبوڵكردنی بریار له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل، چیرۆكی ئه‌م ئیراده‌یه ئاوایه سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 92 – 95ی كتێبی (بۆ مێژوو)، ئاماژە بەوە دەكات، كە گرنگترین جموجۆڵە دیپلۆماسـییەکانی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧ە و ڕۆژانی پێش ریفراندۆم، کۆبوونەوەکەی سـحێلا و تەلەفۆنەکان و نامەی تیلەرسـن، وەزیـری ئەوسای دەرەوەی ئەمەریـکا و پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی ســەرۆک ماکڕۆن، سـەرۆکی فەڕەنسـا بووە.
“ڕۆژی پێنجشـەممە ١٤ی ئەیلوولـی ٢٠١٧ لـە بـارەگای فەرماندەیی شـەڕی داعش لە سـحێلا لە ڕۆژئـاوای دیجلـە، لەگـەڵ شـاندەکە کـۆ بوومـەوە کـە پێکھاتبـوون لە برێـت مەکگـورک، نێردەی تایبەتـیی سـەرۆکی ئەمەریـکا بـۆ ھاوپەیمانیـی دژی شـەڕی داعش و یـان کۆبیـچ، نێردەی تایبەتیــی ســکرتێری گشــتیی نەتــەوە یەکگرتــووەکان و دۆگڵاس ســڵێمان، باڵیــۆزی ئەمەریـکا لـە عێـراق و فرانـک بەیکـەر، باڵیـۆزی بەریتانیـا لـە عێـراق.
هەروەك ڕوونی كردووەتەوە: ”شـاندەکە لە کۆبوونەوەکەدا ڕایانگەیانـدوە، کە تێگەییشـتنمان بـۆ خواسـتی گەلی کوردسـتان ھەیە، بەڵام پێمان باشە کوردسـتان بچێتەوە ســەر ڕێگای دیالۆگ و ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام، نامەیەک لـە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەھێنـن، کـە تێیـدا تێگەییشـتنی خـۆی بـۆ پێویسـتیی بەڕێوەچوونـی ڕیفرانـدۆم ڕابگەیەنێـت. مەبەسـتی سـەرەکیی شـاندەکە لەو پێشـنیازە، دواخسـتنی ڕیفراندۆم بوو. لـە وەڵامدا بـە شـاندە نێودەوڵەتییەکەم گوت، کـە بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیاری تاکە کەســێک نییە، بەڵکوو ھەموو حزبەکانی کوردســتان لە دەرکردنی ئـەو بڕیـارەدا بەشـدار بوون و مـن ناتوانم بە تەنیا بڕیاربدەم. ھاوکات پێم ڕاگەیاندن کە ئێمـە ھەرگیـز دەرگەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا داناخەین، بەڵام ئەوانن ئێمە وەک شـەریکی ڕاسـتەقینە نابینن و تەنیـا وەک پاشکۆ سـەیری گەلی کوردسـتان دەکەن و ئێمەیش دوای ئەو ھەموو نەھامەتییـە، پاشکۆیەتی قبووڵ ناکەین.“
سه‌یری ئیراده و پشتیوانی سه‌رۆك بكه‌ن له‌دۆزی ره‌وای گه‌لێك، كه چۆن به‌جیهانی گوتووه ئێمه رێگایه‌كی ئاشتاینهمان هه‌ڵبژاردووه و ئامانجان ئه‌وه‌یه، كه ببینه دوو دراوسێی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا، نه‌ك ببینه هۆكاری شهر و سه‌رئێشه له ناوچه‌كه. سه‌رۆك دواجار له‌شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌پرسێت، ئەگــەر کۆمەڵـگای نێودەوڵەتـی و ئەمەریـکا ڕێگایەکـی تریـان ھەیـە بـۆ ئـەوەی ئێمـە بگەیێنێتـە ئـەو ئامانجـە، ئـەوا پێویسـت بـە ئەنجامدانـی ڕیفرانـدۆم نـاکات. ئا لێره‌دا چونكه كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی نه‌بووه بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌سته‌وه‌ستان مانه‌وه، راسته دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كوردستان كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی هێرش و په‌لاماردان و داگیركردنه‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌ڵام ده‌بینین دوای ٨ ساڵ له ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌وه، ئه‌وه‌شی جاران له‌گه‌لی نه‌بووه ئێستا به‌تامه‌زرۆییه‌وه یادی ده‌كاته‌وه، یادی ڕیفراندۆم هه‌میشه به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و ئهمانجهكانیشی كۆتایی نه‌هاتووه، تازه (به‌ڵێ)ی ریفراندۆم له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رمێت: نیشتمان نەخشەیەک نییە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێت، ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێت، سبەی دەدوورێتەوە.

