رێبوار حەمەلاو شوانى
پارتی دیموكراتی كوردستان جگه له‌وه‌ی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و دیكتاتۆری و بن ده‌ستی كوردوكوردستان دامه‌زراوه ؛ له هه‌مانكاتیشدا هه‌ڵگری دروشمی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی ؛ كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه و به‌ڵگه‌ی مێژوویین بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی له دوێنی و ئه‌مڕۆشدا هه‌رده‌م هه‌وڵی چه‌سپاندنی دیموكراسییان داوه به ڕێگه‌ی ئاشتی و لۆژیك و یه‌كتر قبووڵكردن ؛ له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه هێزی یه‌كه‌م بوو چ له سه‌ر ئاستی كوردستان و چ له سه‌ر ئاستی عێراقیشدا و تا به ئه‌مڕۆش له‌و پێناوه‌دا باجی قورسی داوه‌ته‌وه
بۆیه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی 11ی11ی 2025 بۆ په‌رله‌مانی عێراق ، له دۆخێكی زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیشدا ؛ حكوومڕانی شكستخواردوویی 22 ساڵه‌ی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه ، هه‌ژموون وباڵاده‌ستی ئێران به‌ڕێگه‌ی ده‌یان گروپی میلیشیایی و نایاسایی نه‌ك هه‌ر هیچ سه‌روه‌رییه‌كی بۆ عێراق نه‌هێشتۆته‌وه به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر وبه‌غدا به‌هۆی پێشێڵكاری و جێبه‌جێ نه‌كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی داناوه ؛ له هه‌مانكاتیشدا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی بوونی عێراق متمانه‌ی زۆری له ده‌ستداوه به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و پشتیوانیكردنی ئه‌و گروپ و میلیشیایانه له ئێران ؛چاوه‌روانی گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كرێت
زۆر گرنگه له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا ، هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن ؛ به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌میشه هێزی یه‌كه‌م و داكۆكیكاری ویستی گه‌لی كورد بوو ، كاریگه‌ری باشتری ده‌بێت له سه‌ر پێشهات و ڕووداوه‌كاندا ، به‌تایبه‌تی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا تیری ژه‌هراویی نه‌یارانی كورد به‌ڕه ڕووی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی بوو چونكه هه‌میشه سه‌رسه‌ختانه سازش له سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان و خاك ناكات ؛ ئه‌وه‌ش روونه كه تا ئێستاش زێهنیه‌تی فاشیزمی به‌سه‌ر حكوومڕانی عێراقدا بۆ دژایه‌تیكردنی كوردوكوردستان به‌روونی هه‌ستی پێده‌كرێت ؛ له پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ( سازان ، هاوبه‌شی ، سازان )، هه‌وڵی زۆری داوه ؛ له پێناو ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی هه‌روه‌ها به‌هێز مانه‌وه‌ی پێگه‌ی پارتی و تێكشكاندنی ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان و پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كان ، گرنگه پارتی به‌هێز بێت و گه‌لی كوردیش باش ده‌زانێت كه به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ی مافه‌كانی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه
چونكه مێژووی سه‌لماندوێتی ؛ جیاوازی پارتی و حزبه‌كانی تر له‌وه‌دایه ، به‌درێژایی مێژوو ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه ، قوربانی له پێناو دۆزه ره‌واكه‌ی به‌خشیووه و ده‌به‌خشێ ، هه‌رگیز له رۆژه سه‌خته‌كاندا پشتی له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی نه‌كردووه وڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین دوژمنان و داگیركه‌ران بووه‌ته‌وه و له كاته ههستیارهكانییشدا له پێناو پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێك بووه ؛ خاوه‌ن ده‌یان ده‌ستكه‌وتی مێژوویی و پڕ سه‌روه‌ری دوێنی و ئه‌مڕۆیه و هه‌میشه بۆ پاڕێزگاریكردن له‌م ئه‌زموونه ئاماده‌ی گیانفیداییه ؛ به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی تر كه جگه له دورشم و خزمه‌تكاری به‌رژوه‌ندی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه هیچیان له هه‌گبه‌دا نییه ؛ گرنگه له پێناو پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و داكۆكیكردن له مافهدهستووریهكانی گه‌لی كورد ، متمانه بۆ ئه‌و هێزه بێت كه شه‌و رۆژ له شانی داوه‌ته به‌رپرسیاریه‌تی و به خوێن و گیانی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه بۆ داكۆكیكردنه له كوردوكوردستان و تا كوردستان خاوه‌نی پارتی و بارزانی بێت ، ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه و لووتكه‌یه ده‌روات .

