zagros news agency

گرنگی ئەم هەلبژاردنە بۆ کورد

بەهرە محەمەد

ئەم هەلبژاردنە گرنگی و رۆلێکی گەورەی هەیە لە بنیادنانی عێراقی دوای هەلبژاردن ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێش بانگەشەی هەلبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق ، زۆر بەگرینگەوە باسی ئەم هەلبژاردنەی کرد ، بەتایبەت بۆ کورد ، لە دوای هەلبژاردنی سالی ٢٠٠٥ بە گرنگترین هەلبژاردنی وەسف کرد ، بەتایبەت بۆ پێگە و رۆلی کورد لە دوای هەلبژاردن ،
بە بوچوونی زۆربەی شارەزایانی بواری سیاسەت و چاودێرانی داهاتووی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆرانکاری گەورە لە عێراق چاوەروان دەکرێت ، بە تایبەتی بەو ئاماژانەی کە رۆژانە لە کەنالە فەرمیەکان دەبینین کە راستەو خۆ لە لایەن سیاسیەکانی عێراق و شیعەکان و چ ئەوانەی لە دەسەلاتیشدان ئاماژە بەبوونی گۆرانکاری لە عێراق دەکرێت ،
لەلایەکی تریشەوە بە ئاشکرا پەیامەکانی ئەمەریکا دەبینین کە ئاراستەی عێراق دەکرێن و دواین پەیامیش باس لە دیاریکردنی حکومەتێکە کە رەزامەندی ئەمەریکا بێت و دوور بێت لە بوونی هەژموونی ئەو گروپ و لایەنانەی کە نزیکن لە ئێران ، کە زیاتر مەبەستیان دوور خستنەوەی میلیشیاکانە ، ئەمەش بەلای لایەنەکانی بەشی زۆری شیعە و ئێران هێلی سورە و ئەستەمە بتوانن ئەم داواکاریانەی ئەمەریکا قبوول بکەن ، بۆیە دەکرێت بڵێین پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لەبەردەم مەترسی گەورەدایە ، چونکە ئەو حکومەتەی دروست دەبێت هێشتا دیار نیە کە زیاتر لە ژێر هەژموونی ئێرانە یاخود ئەمەریکا ، کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمەریکی لە سەربازگەی عەین ئەسەد و ناردنی نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری عێراق دیسان ئاماژەی ئەوەن کە دەستوەردان و فشارەکانی ئەمەریکا لە عێراق زیاتر دەبن ئەگەر هاتوو داواکاریەکانی ئەمەریکا جێ بە جێ نەکرێن ،
لە لایەن سوننەکانیش وەک جەماوەری شارو شارۆچکەکان ناڕازین لەم هێزە سوننانە کە نەیانتوانیوە ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان بۆ ئەوەی بەرگری لە ماف و داواکاریەکانیان بکەن ،
هەرچی لایەنی کوردیشن ئەگەرچی بارودۆخەکە باشترە لە هەلبژاردنەکانی تر چونکە پێدەچێت دووبارە زۆرینەی ڕەهای کورسیەبەدەستهاتووەکان بەسەر دوو هێزی سەرەکی دابەش بکرێت چونکە لەم هەلبژاردنە پێگەی هێزی ئوپۆزسیۆنی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لاوازن و ناتوانن ژمارەی زۆری کورسی بەدەست بێنن ، ئەمەش بۆ پارتی و یەکێتی گرنگی زۆری هەیە و دەتوانن ئاسانتر ڕێکبکەون لەسەر پۆست و بەرژەوەندیەکانی ئەم هەرێمە .
ئەوەی زۆر گرنگە بۆ کورد لە م هەلبژاردنە پێگەی کوردە لە ناوچە جێ ناکۆکەکان چونکە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر زۆر بە بەرنامە کار لەسەر لاوازکردنی پێگەی کورد کراوە لە ناوچەکانی سنوری ماددەی ١٤٠ ، زەرەرمەندی دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر کورد بوو ، بۆیە دەبێت کورد بتوانێ پێگەی خۆی لەو ناوچانە بپارێزێت و بەهەموو شێوەیەک کار لەسەر ئەوە بکات کە سەرەڕای ئەو هەموو هەڕەشە و فشارانە هێشتا دەنگی زۆرینەی ناوچە کوردستانیەکان کوردە ، ئەگەر کورد بتوانێت لەو ناوچانە کورسی زۆرتر بەدەست بێنێ ئەوا بۆ داهاتووی پێگەی کورد باشترو بەهێزتر دەبێت.
بە شێوەیەکی گشتی ئەم هەلبژاردنە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق گرنگی زۆری هەیە بەتایبەت بۆ کورد چونکە چ لە دروستکردنی حکومەتی داهاتووی عێراق و چ لە دانوستاندنەکانی دروستکردنی عێراق گاریگەری خۆی دە بێت ، لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریێکیش کە ئەنجام بدرێت ئەوا ڕەچاوی ئەو دەرئەنجامە دەکرێت کە لە هەلبژاردن بە دەست دێت ،
ئەوەی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێدا و باسی گرنکی ئەم هەلبژاردنەی کرد ، دە بینین ئاماژە سەرەتاییەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ بە دیار دە کەون و دەبنە ڕاستیێکی هەمیشەیی، هەر لەبەر ئەم هۆکارە و پێگەی کوردیشە دەبینین خودی نێچیرڤان بارزانی خۆی سەرکردایەتی ئەو هەڵمەتە دەکات بەسەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ کە ئامانجەکە بریتیە لە تێپەڕاندنی ملیۆنێک دەنگ تا بۆ هەموو لایەنێک دیاربێت کە پارتی نوێنەرایەتی کورد و مافە رەواکانی دەکات بۆ هەر گۆرانکاریەک کە ڕووبدات یاخود بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق،
بە شارەزایی و لێهاتوویی نێچیرڤان بارزانی لە تێگەیشتن لە سیاسەتی نێودەولەتی ، دەزانێت کە ئەم هەلبژاردنە چارەنووسسازە بۆ کورد چونکە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پێگەی کور لە داهاتووی عێراقو ناوچەکە بۆیە
بەپێویستی دەزانم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و بەهێزی پێگەی کورد دەبێت هەموومان بەشداربین لە
دەنگدان و بتوانین بۆ عێراقو جیهان بیسەلمێنین کە ئێمەی کورد پاڵپشتی سەرۆک و سەرکردایەتی کوردین بۆ بە دیهێنانی مافەکانمان . بۆ هەر گۆڕانکاریێکیش دەبێت هەموو جیهان بزانێ پارتی و کورد پێگەی بەهێزیان هەیە لە ناوچەکە بە بێ پارتی و بەبێ ڕەچاوکردنی خواستەکانی کورد ناتوانرێت حکومەتێکی سەرکەوتوو داهاتوویەکی گەشتر بنیاد بنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نداء صادر عن نخبة من أصحاب الضمائر الحية تجاه اجراء المراسيم في معبد لالش النوراني

سەڵاح

پاراستن نەوەکانمان لە چنگی ماددە هۆشبەرەکان ئەرکێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتییە

دڵشاد

هه‌رێمی كوردستان شوێنی په‌كه‌كه‌ نییه‌

یاسین