zagros news agency

دوای ١٤ ساڵ بەرنامەی “Ridiculousness” راگیرا

کەناڵی ئێم تیڤی، بڕیاری راگرتنی بەرنامەی “Ridiculousness”ـی دا، دوای ١٤ ساڵ و بەرهەمهێنانی ٤٦ وەرزی یەک لەدوای یەک. 

بەرنامەکە لەلایەن رۆب دیردێکەوە پێشکەش دەکرا، لە هەندێک وەرزدا جەماوەرێکی زۆری هەبوو، بەڵام لە هەندێکی دیکەدا نەیتوانی ئاستی پێویست بەدەست بهێنێت.

بەرنامەکە تا ساڵی ٢٠٢٦ بە ئەڵقەی پێشتر تۆمارکراو بەردەوام دەبێت، بەڵام هیچ ئەڵقەیەکی نوێی لێ بەرهەم ناهێندرێت. وەرزی ٤٦ دەبێتە دوا وەرزی بەرنامە گاڵتەئامێزەکە، لە کاتێکدا دووبارەکردنەوەی ئەڵقەکانی و پەخشکردنی وەرزە هەڵبژێردراوەکان لەسەر “Paramount+” بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە MTV هەوڵ دەدات “کۆمەڵێک ناوەڕۆکی پوختتر” پێشکەش بکات کە رەنگدانەوەی جەوهەری تاقیکاریی کەناڵەکە و دەنگی داهێنەری جیاواز و بەرنامەی نوێکراوە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەیلەری “House of the Dragon” رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە

ART

بە بڕیاری دادگە فەزڵ شاکر بێ تاوانە

ART

دەنگۆی وەرزی حەوتەمی “Peaky Blinders” هەیە

ART