zagros news agency

مەسروور بارزانى هەوێنى ئاشتى وئاسایش و سەرکەوتنى دیپلۆماسى

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

بەڕێوەچوونى کۆڕبەندى مێپس بۆ ئاشتى و ئاسایشى هەر تەنیا ڕێورەسمێکى ساڵانە و سادە نەبووە ، بەڵکو پیشاندانى سیماى راستەقینە و دۆزى کورد بوو بەڕووى جیهانى دەرەوە و لە ڕووى سیاسى و نەخشەى ئایندە و دیپلۆماسییەتەوە ؛بەتایبەتى دۆخى ناوچەکە لە هەموو کات زیاتر بەرەو گرژى و گۆڕانکارى و ململانێی قوڵتر هەنگاو دەنێت ، هەر بۆیە هەرێمى کوردستان بە بوونى سەرکردایەتیی ژیرانەى بارزانى و هەڵوێستى نەگۆڕ و ماڵەیەکى هاوسەنگ لەگەڵ ئەو پێشهاتانە توانیوێتى گەل و دەستکەوتەکانى لە تێوەگڵان لە نێو شەڕى جەمسەرە ناوچەیی و جیهانییەکان بەدوور بگرێت و لە هەمانکاتیشدا هیوایەکى گەورە بێت بۆ پرسى کورد لەسەر ئاستى باکوور ، رۆژئاڤا و رۆژهەڵاتى کوردستان و بەرگریکرن لە مافەکانیان وڕێگریکردن لەو شەڕوڕووبەڕووبوونەوانەى لە ناوچەکە لە ئارادەیە

بەدڵنییاییەوە ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، وەک سەرکردە و کەسایەتییەکى بەهێز و ئەندازیارى نوێى لەڕووى پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسییەکان ، توانى سەرنجى وڵاتانى ناوچەکە و سەرکردە و دیپلۆماتکارانى جیهان بەلایی کوردستاندا رابکێشتێت و بەهەموو دونیا بڵێن گەلى کورد هەمیشە هەوێنى ئاشتى و چارەسەریی ڕیشەیی و سەقامگیرییە بۆ وڵاتانى ناوچەکە ؛بۆیە ئەوەى جێگەى سەرنج وبایەخى سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاران بوو ، بوونى ئەو متمانە و دیدگا راستەقینە بوو سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بە ڕوانگە و زمانێکى سیاسى مۆدێرن و دوور لە دروشم ، ئاماژەى خستەسەر کێشەکان لە پێناو چارەسەرکردنى یەکجارى و ئاماژە بە چەند بەشێکیان دەکەین :

یەکەم ،، لە نێوسەختترین هەلومەرجەکاندا مەسروور بارزانى سەلماندى کەسایەتى بوێر و سەرکردەى بەهێزە و خاوەن بیروپرۆژەى ستراتیژییە و دەتوانێت لە هەڵومەرجە ئاڵۆز و پرگرژییەکانى ناوچەکەدا ، هەمووان بانگهێشت بکات و لەسەر یەک مێز کۆبکاتەوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان وەک کارەکتەرێکى سەقامگیرى و ئاشتى و لۆژیک لەناوچەکەدا

دووەم ،، بارزانى وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت و هەمیشە ڕاستگۆیی و ڕاشکاوى لە هەڵسوکەوت و ووتارەکانى دەبینرێت ، بەوەى پێوەستە جیهان هەڵوێستى هەبێت بە رانبەر ئاشتى و ئاسایشى کوردستان ،چونکە بەشێکى گرنگە لە ئاسایشى نێودەوڵەتى و پاشگوێ خستنى مافەکانى کورد، ئەنجامى نەرێنى نەک بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت

سێیەم ،، کۆڕبەبەندى مێپس ، تەنیا سەبارەت بە ئاسایش و شەڕى داعش ، گروپە چەکدارەکان نەبوو ، بەڵکو گرنگى لەسەر ئاسایشى ژینگەیی و خۆراک و بەتایبەتى کەشوهەوا و کاریگەریی لەسەر گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بوو ، ئەوەش ئاماژەیە بەوەى کە سەرکردایەتى سیاسیی کورد وبەتایبەتى بارزانى خاوەن تێڕوانییەکى جیهانییە بۆ هەڕەشە و مەترسییەکان

چوارم ،، یەکێکى دیکە لەو بابەتە گرنگانە لە کێشەى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تەنیا دەستوەردانى دەرەکیی نییە ، بەڵکو خراپى بەڕێوەبردنى حکوومڕانییە ، بۆیە کاتێک هەڵوەستە لەسەر جۆرى حکوومڕانى هەرێمى کوردستان دەکرێت دەبینین نموونەیەکى جوان و بەرچاوە بۆ پێکەوەژیان و گەشەپێدان وێراى هەموو گەمارۆکان وەک وانەیەک جوان و گرنگ بۆ ناوچەکە خرایە ڕوو

پێنجەم ،، ئامادەبوونى دەیان کەسایەتى وڵاتانى ئەمەریکى ، ئەورووپى ،نەتەوەیەکگرتووەکان ، وڵاتانى ناوچەکە لە کۆڕبەندى مێپس بۆ ئاساش و ئاشتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نیشانە و دانپێدانانێکى ناڕاستەوخۆیە بەوەى کوردستان خاوەن ناوەندێکى بڕیارى گرنگە لەناوچەکەدا

ئەوەى گرنگە بزانرێت ، کۆڕبەندى مێپس لە دهۆک پەیامێکى ئاشکرایە ، هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتى سیاسى و ڕوانگەى مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، لەنێو ململانێیە سەختەکاندا ئەم قەوارەیە بە ئارامى و ئاستى و ئاسایش دەمێنێتەوە ، لە هەمانکاتیشدا ئەم کۆڕبەندە دەسکەوت و سەرکەوتنێکى مەزن بوو وسەلماندنى گەلى کورد خاوەن پلان و بەرنامە و ستراتیژە و دەتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتى ناوچەیی و نێودەوڵەتى و گۆڕینى ئاڕاستەى شەڕ و تاریکى بەرەو چارەسەرى و ئاشتى وئاسایش وسەقامگیرى .

هەواڵی پەیوەندیدار

‏‎پێکەوە ژیان و لێبوردەیی لە دیدی نێچیرڤان بارزانیەوە

دڵشاد

نێوەندگیریی ئاشتی لەڤاتیکانەوە بۆ ڕۆژاڤا – سەرۆک بارزانیی و ئەرکی پاراستنی مرۆڤایەتی

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki