zagros news agency

بیرۆکەی ڕاسیزم (ڕەگەزپەرستی ) و لێکەوتەکانی

سەلاح بەیتولا ئاکرەیی

سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بۆ بیری ڕەگەزپەرستی واتەڕاسیزم بکەم

ڕاسێزم بریتیە لە بیرۆکەیێک پێی وایە ڕەگەزە جیاجیاکان لە زور ڕوانگەوە جیاوازیان هەیە

جیاوازیەکەش هۆکاری دروست بوونی کێشە و گرفتە لە ڕۆی نایەکسانی و کەلتوری و مێژووییەوە لە نێو کۆمەڵگاکاندا بە شێوەیێکی گشتی

لە سەر ئاستی مرۆڤایتیدا شارستانیەتەکان بیرۆکەی ڕاسیزم یاخۆ ڕەگەزپەرستی لە سەدەی نوزدەو بیست دا وەک ئایدولۆجیایێکی ڕامیاری،جڤاکی سەری هەڵداوە و کاردانەوەی زوری لێکەوتەوە

بۆ ئەوەی لە بیرۆکەی ڕاسیزم تێبگەین وەک چەمک پێویستە لە پانتایێکی جوگرافی ،مێژوویی،ئایدولوژی ،ێێکونومی دا شڕۆڤەی بکەین لە بەر ئەوەی بیری ڕەگەزپەرستی لە قوناغێک بۆ قوناغێکی تر ولە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جییاوازی هەیە

بۆ نمونە لە سەدەی شانزدەی زایینی دا لە وڵاتی بەریتانیا بەهوی دەستپێکردنی بازرگانی کردن بە کوێلە چەمکی ڕەگەز بووە بە چەمکێکی ئێکونومی واتە ماناو واتایێکی ئابوری لەخۆ گرت

هەروەها لە ڕۆی مێژووییەوە بەدرێژایی سەدەی 17 زایینی ڕەهەندێکی مێژوویی وەر گرت

چۆنکە هندێ لە ئنگلیزەکان کە بنەچەیان لە ڕەگەزی ئەڵمانی بوون مەسەلەی ڕاسیزمیان وروژاند و چونکە بە هوی دەستدرێژی کردنی نورماندەکان بۆ سەر ساکسونەکان لە سەدەی 11زایینی دا ببوە هوکاری زاڵبوونی ڕەگەزێکی بێگانە بەسەر ساکسونەکاندا

هەروەها لە کوتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نوزدە لە ئەوڕوپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زاراوەی ڕەگەز ڕەهەندێکی فیزیکی لە خۆ دەگرێ

بەم شێوەیەیە
ڕه شپێستەکان وەک ڕەگەزێکی سوک سەیر کران وئەمەو ڕاسیزم زور
ڕەهەند ی دیکەی لە خۆ گرت کەتاکۆ ئەمڕوش بیروکەی ڕەگەز پەرستی لە ڕۆی پڕاکتیکیەوە جێبەجێ دەکرێت بەسەر نەتەوەو ئاییی و زمانە جیاوازەکاندا و مرۆڤایەتی بە گشتی باجێکی زوری داوە لە ژێر سایەی بیروکەی ڕاسیزمی زاڵ لە نێو دەوڵەتاندا

بێجگەلە وێرانی و کاوڵکاری مادی و مەعنەوی و مروویی هیچیتری لێ نەکەوتوتەوە

سەبارەت بە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤینیش بیری ڕەگەزپەرستی زاڵ بووەو زاڵە ونوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکان هەڵگری ئەقڵیەتێیکی سیاسی ڕاسیزمانەن وەک دەوڵەت نەتەوەی سەردەست حوکمڕانی دەکەن لە دژی کەمە نەتەوەکانی تری غەیری حویان

گەر لاپەڕەکانی مێژووی ناوچەکەمان هەڵدەینەوە بۆ نمونە هیچ نەماوە نەیکەن بۆ لە نێو بردنی نەتەوەی کورد و سڕینەوە خاک و زمان وکولتورەکەی واتە سڕینەوی هەر شتێک کە تەعبیر لە ناسنامەی نەتەوەیی کوزد بکات بویەش ڕوژهەڵاتی ناڤین بە درێژی قوناغەکان لە نێو ئاژاوە و ئاشوب و خوێن ڕشتن و کاوڵکاری دا گوزه ری کردووە تا کۆ ئەمڕۆ

لە کوتایی وتارەکەمدا زەڕورەبێژین تاکۆ بیری ڕەگەزپەرستی واتە بیرۆکەی ڕاسیزم زاڵ بێت لە نێو عەقڵیەتی نوخبەی سیاسی دەوڵەتانی ناوچەکەدا ئێمەی کورد وەک نەتەوەیێکی جیاواز لە عەڕەب،تورک ، فارس چارەنووسی کوردو کەمە نەتەۆەکانی تریش هەر لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدا دەمێننەوە و نمونەش زورن و پێویست بە باسکردن ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کورستان سزادانی حکومەتی هەرێمە یاخود سزادانی تەواوی گەلی کوردستانە

یاسین

سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه‌ی كرده‌ ره‌مزی ئیراده‌ی ئازاد ودیموكراسی وپێكه‌وه‌ژیان

یاسین

پاشەکشەی جوگرافی یان سازشی ناچاریی (خوێندنەوەیەکی جیۆپۆڵیتیکی بۆ ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران)

دڵشاد