zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی ؛ هونه‌ری سیاسه‌ت،دیپلۆماسی،یه‌كڕیزی وته‌بایی

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

 

سیاسه‌ت به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌كانی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و به‌كارهێنانێتی له‌ كاتێكی گونجاودا ، سه‌رده‌می یه‌كتر قبووڵكردن و دوور له‌ بیری په‌راوێزخستن و به‌زۆر ناچاركردنی زۆره‌ملێ ، به‌ڵكو ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو و كه‌ تێیدا ناكۆك و ناناكۆك به‌ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی له‌ خزمه‌ت گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی دابێت ، ئه‌وه‌ش ئه‌و هونه‌ره‌ سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسیی و سه‌ركردایه‌تیكردنه‌یه‌ ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌دا وایكردووه‌ جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌بێت

له‌ كاتێكدا قه‌یران و ناكۆكی سیاسی و لێكترازان به‌هۆی به‌رژوه‌ندییه‌ سیاسی و حزبه‌كاندا باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كێشا بێت ، متمانه‌ له‌ نێوان هێزولایه‌نه‌كاندا گه‌یشت بێته‌ لاوازترین ئاست ، له‌و كاته‌ مێژووییه‌دا سه‌ركردایه‌تیكردن ته‌نیا له‌ پۆستێك كورت نابێته‌وه‌ ، به‌ڵكو ده‌تخانه‌ به‌ره‌ده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ، بۆیه‌ له‌و ساته‌ مێژووییه‌ی كه‌ گه‌ل و نیشتیمان پێوستیان به‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و جۆره‌ قه‌یرانانه‌ و تێكشكادنی به‌سته‌ڵه‌كانه‌ ،لێره‌دا گه‌لی كورد پێوستی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و بلیمه‌ته‌ بۆ وه‌به‌رهێنانی سازان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و به‌توانایی خۆی ده‌رگه‌ داخراوه‌كان بگۆڕێ بۆ كرانه‌وه‌ به‌روووی یه‌كتردا و پاشگوێ خستنی به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی و لایه‌نه‌كان

له‌ راستیدا ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا قۆناغێكی ئاڵۆز و پڕ ململانێیه‌ ، دۆخێكی هه‌ستیار له‌ نێو گۆڕه‌پانی شه‌ڕوناكۆكییه‌كاندا ،پێوستی به‌ كارێزمای سه‌ركرده‌ و سیاسی و لێكتێگه‌یشتنه‌ له‌ پێناو داهاتوویه‌كی پڕ هیوا و گه‌ش بۆ گه‌ل و نیشتیمان ؛به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌ ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر پێوستی به‌ ته‌بایی و ڕێكخستنی نێوماڵی خۆی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌

له‌ڕووی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌

رووداو و پێشهاته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ، هه‌وڵه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان توانی نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر گه‌لی كورد نه‌هێڵێت به‌ڵكو به‌ڵكو به‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته‌ و ته‌باییه‌ی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی شه‌ونخوونی نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌وڵێكی مێژوویی و گرنگی بینی و به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی ره‌وشی كورد له‌ رۆژئاوایی كوردستان له‌ لێواری خۆراده‌ستكردن بوو ،نێچیرڤان بارزانی توانایی بێ هیوای بگۆڕێت بۆ ڕێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و ستراتیژی سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆكی هه‌رێم . هه‌روه‌ها له‌ باكووری كوردستانیش ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا و هه‌میش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا گشت هه‌وڵه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی كورد وتورك بووه‌ بۆ كۆتاییهێنانی به‌ شه‌ڕ و ماڵوێرانی له‌ ناوچه‌كه‌دا

له‌ ڕووی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی كوردستان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ڕووی سیاسی و ئیداره‌دان هه‌یه‌تی ، هه‌میشه‌ هه‌وڵه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان و یه‌كه‌وه‌ ڕێكردن بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز ولایه‌نه‌ جیاوازه‌كان ، ستراتیژ و سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه‌ ژیڕخانی دووبه‌ره‌كی بگۆرێ بۆ ژێرخانی سازان و كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی ،ئه‌وه‌ش له‌ پێناو كۆتایی هێنان به‌ دوو ئیداره‌یی یان دوو زوونی جیاواز به‌ ئاراسته‌ی زوونی كوردستان و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ به‌ ئاراسته‌ی پێكهێنانی یه‌ك حكوومه‌تێكی به‌هێز ؛ به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندی هێزولایه‌نه‌كان ناكۆكی و ئاڵۆزی زۆری تێكه‌وتووه‌ ، هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێز ولایه‌نه‌كانی كوردستان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌ و به‌ سیاسه‌تی ژیرانه‌ی خۆی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ به‌ئاراسته‌ی كردنه‌وه‌ی گرێگوێره‌كان ببات

نێچیرڤان بارزانی ،سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و دیپلۆماتكارێكی به‌توانا

ئه‌وه‌ی له‌ نێو هه‌موو ئه‌و كۆنفرانس و كۆڕبه‌ندانه‌ی دونیا و بانگهێشت و دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌بینرێت و ته‌نها دیداری و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی نییه‌ ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تیی و سه‌ركردیه‌ه‌كی لێزان و دیپلۆماسیی ومتمانه‌پێكراوه‌ ، له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو دا توانیوێتی به‌ دانایی و دیپلۆماسییه‌ت و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی خۆی و دووربینی ، گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ نێو گێژاو و شه‌ڕ و ململانێێیه‌كان ناوچه‌كه‌ بپارێزێت و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌رگری له‌ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی بكات

به‌دڵنییایه‌وه‌، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نێچیرڤان بارزانی ،چ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌ پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ داخراوه‌كان بووه‌ ، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن بووه‌ له‌ شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به‌ گرژییه‌كان و دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی به‌ ئاڕاسته‌ی نزیككردنه‌وه‌ی گشت هێزولایه‌نه‌كان له‌ پێناو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی حزبی بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر وئاوه‌دانتر ، ئه‌وه‌ش هونه‌ری سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسی و ته‌باییه.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆێنى شەهیدکردنى پێشمەرگە ،ئەمڕۆ پەلامارى تیرۆریستى بۆ سەر ماڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ؟؟

سەڵاح

شۆرشی مەزنی ئەیلول تەنیا شۆرشێکی چەکداری نەبوو

دڵشاد

رۆڵی ئافره‌ت له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا

یاسین