رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا 56 ساڵ به سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار تێده‌په‌ڕێت، كه ره‌وشی ناوچه‌كه و به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، سیاسه‌ت و ئیداره‌دان ودیپلۆماسیی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان له چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییانه‌یه ده‌یان ساڵه له پێناویدا خوێن و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م كوردستان گیانیان به‌خشیووه ، نه‌یارانی كورد تا ئێستاش چاویان به‌م ئازادی و ده‌ستكه‌وت و پێشكهوتننامهی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرن ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌هه‌مان زێهنیه‌تی كیمیاباران و ئه‌نفال ، به مووشه‌ك و درۆن هێرشی سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام گه‌لی كورد به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و خۆڕاگره به‌رگری له ماف و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات ،
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار ، وه‌ك یه‌كه‌مین وگرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی وسیاسییه و له‌ئه‌نجامی خه‌بات و به‌رخودان و تێكۆشانی سه‌خت و قاره‌مانانه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بوو و به ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی كورد مسته‌فا بارزانی ، كاتێك له 11ی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكاری و زۆردارییانه و هه‌وڵی ماف زه‌وتكردن و له‌ناوبردنه‌ی دژی كوردوكوردستانیان شۆڕش هه‌ڵگیرسابوو و به‌گه‌وره‌ترین شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی چه‌كداریی كوردستان داده‌نرێ.
ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ی مێژووییه له كاتێكدا بوو ڕژێمه‌كانی عێراق ، هه‌میشه خۆیان له ماف و ڕێككه‌وتننامه‌كان و به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز ده‌كرده‌وه ، به‌ڵام شۆڕشی ئهیلوول به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی وه‌ك یه‌كێكه له ڕووداوه گرنگ و مێژووییه‌كانی داننان بهڕاوایهتیی مافه‌كانی گه‌لی كورد نا ، چونكه پێش ئه‌م ڕێككه‌وتننامه هیچ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌مێژووی كورد دا نه‌یتوانی وا به‌ڕوونی ئه‌و مافهرهوایانهی كورد بچهسپێێێت و واژۆ بكرێت و به‌شێكی زۆر له خواسته‌كانی شۆڕشه وگه‌لی كوردستان تێیدا هاتبووه دی ، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه و دانپێدانانه به‌مافه‌كانی كورددا ، بووه هه‌وێنی به‌شێكی زۆری ده‌سته‌كه‌وته‌كان
له‌ماوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی به چه‌ندین داستان و به‌رخودان و قاره‌مانێتی به سهرهتایتترین چه‌ك توانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ك و تانك و فڕۆكه‌ی دوژمن ببێته‌وه ، ئه‌وه‌ش بووه هه‌وێنی گۆڕینی هه‌وڵوێستی دوژمنان وناچار كردنیان تا كو په‌نا بۆ گفتوگۆ و دانووستان بێنن ، به‌تایبه‌تی یه‌كێك له‌و داستانانه شه‌ڕی 12ی ئایاری 1966 و داستانی هه‌ندرێن بوو كه تێیدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وانه‌یه‌كی به‌هێزی دایه دوژمنان و داگیركه‌ران ، ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه و بیانه‌وێت خۆیان به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی گه‌لی كورد تاقی بكه‌نه‌وه ، به‌م شێوه‌یه شكستی خۆیان ده‌بینن
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ، به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی عێراقی ناچار كرد ، دوای چه‌ند جارێك گفتوگۆ و دانووستان له‌ساڵی 1970 مل بۆ خواسته ره‌واكانی گه‌لی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی بدات و ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری لێ به‌رهه‌م بێت ، بۆ یه‌كه‌مینجار ، حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق ، دانای به‌مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و زۆرینه‌ی داواكارییه‌كانی كوردی له خۆ ده‌گرت ، هه‌ر له مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ناوچه‌كانی ئۆتۆنۆمی كوردستان چه‌سپا و خوێندن به‌زمانی كوردی ده‌ستیپێكرد ، گه‌لی كورد توانی چه‌ند وهزاریت له حكوومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت ، وێرای چه‌ندین خاڵ و بڕگه و ده‌ستكه‌وتی دیكه
ڕێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئادار،ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و به‌رهه‌می چه‌ندان ساڵ خه‌بات وخۆڕاگری وقوربانیدانی گه‌لی كورد بوو به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزای له‌پێناو مافه‌ره‌واكانی گه‌ل ونیشتیمانهكهیدا ، هه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بووه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی و به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دواتر بۆ گه‌لی كورد هاتنه دی
ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ،ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره ڕاستیی باوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێگه چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له هه‌ر كێشه وململانێیهكدا ،وانه‌یه‌كی مێژوویی و گرنگیشه بۆ هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ، به‌و راستییه‌ی كه گه‌لی كورد هه‌میشه ئاشیتخوازه و هه‌رگیز باوه‌ری به‌شه‌ڕ نه‌بووه و هه‌میشه شه‌ڕی له پێناو مافه‌ره‌واكانی و نه‌مانی شه‌ڕ كردووه و هه‌رده‌م بژارده‌ی گفتوگۆ و لۆژیك و لێكگه‌یشتن ، ڕێز له‌یه‌كگرتن و باوه‌ڕی به مافه‌كانی یه‌كتر ، تاكه ڕێگه‌ی دروسته به‌ره‌و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن لهدراوسێتی
له قۆناخی ئێستاشدا ، ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان دڵنییاییه راسته‌قینه بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر ، به‌تایبه‌تی پێوسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وانه له مێژوو وه‌ربگڕن و كار بۆ چه‌سپاندنی فیدڕاڵی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێت ، چونكه تاكه ڕێگه‌یه بۆ دروستبوونی متمانه و به‌هێزكردنی هاوبه‌شیی راسته‌قینه و سه‌قامگیری و دادپه‌وه‌ری ،چونكه مێژوو سه‌لمێنه‌ره به ئاگر و ئاسن و كیمیایی و ئه‌نفال و گه‌مارۆدان نه‌یانتوانی و ئێستاش به درۆن و مووشه‌ك و پیلانگێری ناتوانرێت ئیراده‌ی گه‌لی كورد لاواز بكرێت و خه‌ون بۆ تێكدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی بكرێت ، به‌ڵكو كورد به‌هێزتر له رابردوو به‌ره‌و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی و داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاوی ناوه

