zagros news agency

پۆلیسی ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئێرانییەکان کرد دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان راپەڕن، لە بەرانبەردا پۆلیسی ئێران هۆشداری دایە هاووڵاتیان لەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕن.
ئەحمەد رەزا رادان، بەرپرسی پۆلیسی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، هەرکەسێک لەسەر فەرمانی دوژمن بچێتە سەر شەقامەکان، چیتر بە خۆپیشاندەر دانانرێت، بەڵکو بە دوژمن دادەنرێت و بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
بەرپرسەکەی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو هێزەکانمان لە ئامادەباشییەکی تەواودان، پەنجەکانیان لەسەر پەلاپیتکەیە.”
پێشتر نەتانیاهۆ لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلی ئێرانی کردبوو، داوای لە ئێرانییەکان کردبوو کە یاخیبن لە حکوومەتەکەیان، ئەو شەڕەی ئیسرائیل و ئەمریکای بە “شەڕی مێژوویی بۆ ئازادی” وەسف کردبوو.
ناتانیاهۆ نووسیویەتی، “ئەمە دەرفەتێکە و یەکجار لە ژیاندا روودەدات بۆ رووخاندنی حکوومەت و بەدەستهێنانی ئازادیی خۆتان”، دەشڵێت “ئێوە داوای هاوکاریتان کرد و ئێستا هاتۆتە ئاراوە”.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هانی ئێرانییەکانی داوە کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەرفەتێک بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان سەیر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

یاسین

سەرۆكی دادگای فیدڕالی: دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر بكرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح