ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێبه‌رێكی حه‌كیم و هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

مێژووی خەباتى چەکدارى و سیاسی نەتەوەکەمان لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا گەواهیدەری خەبات و قوڕبانیدانی ڕێبازى بارزانی و بارزانییە لە دوێنى وئەمرۆ وسبەیشدا لە پێناو پاراستنی شکۆ و ئیڕادەی سیاسی و ناسنامەی نەتەوەکەمان هەر ئەوەشە کە لەگەڵ ئەوەى کە سەرکردایەتیی کردن و بەرپرسیاریەتییکردنى ئەو کاروانە کارێکى سەخت و دژوار بووە لە هەمانکاتیشدا پشکى شێرى هەموو ئەو شانازیی و سەروەریانى بۆ کورد وکوردستان بەرکەوتووە .
سەردانى گەورە بەرپرسانى ناوچەکە و جیهان و دەستبەردارنەبوونیان لە هەرێمى کوردستان و ئەو جۆرە ئیدارەدان و سیاسەتکردن و دیپلۆماسیە و مامەڵەکردنیان لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان و هاوکێشە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان بووەتە جێگەى سەرنج و بایەخى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان بە جۆرێک کە رۆژ بە رۆژ ئاستى متمانە و پەیوەندی و بەرژوەندییە هاوبەشەکان دەچنە قۆناغى گرنگ و گەشەسەندوو وبەهێزەوە ، بەتایبەتى کە گەلى کوردستان بە هۆى بوونى سەرکردایەتییەکى دڵسۆز و ژیرى وەک بارزانى توانیوێتى قۆناغى سەخت و ئاڵۆز بەرەو کەناڕى دڵننیایی دەرباز بکات ، بەتایبەتى ئاستى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و لە سەر بنەماى بەرژوەندى هاوبەشى لەگەڵ ئەوەى زۆرجاریش گرژى وئاڵۆزى لە نێوان دراوسێیەکانى هەرێمى کوردستان دروستبووە و بەڵام بە شێوەیەکى گشتى هەرێمى کوردستان بە دیپلۆماسى و سیاسەتى حەکیمانەى خۆى بەربەستەکانى تێپەڕاندووە بەرەو قۆناغێکى باشتر و گەشەسەندووتر ، ئەوەش زیاتر هۆکار بووە بۆ بەهێزبوونى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەکەدا .
دیداروکۆبوونەوەى سەرکردە وگەورەبەرپرسانى ناوچەکە و دراوسێ لە ژێر ئاڵایی کوردستان ، ئاماژەیەکى روونى دانپێنانى هەرێمى کوردستانە لە رووى سیاسى و دیپلۆماسییەوە کە ، لەو نێوەدا ، رۆڵ و کاریگەرى سەرۆک بارزانى ، وەک ڕێبەرێکى کارێزما لە سیاسەت و دیپلۆماسى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى کاریگەرى بەهێزى هەبووە ، بەتایبەت لە باردۆخێکى هەست و سەختدا کە باڵى بە سەر ناوچەکەدا کێشاوە ، هەرێمى کوردستان زیاتر دەچێتە قۆناغێکى سەقامگیر وئاڕامەوە لەرووى سیاسى و ئابوورى و ئەمنیشەوە ، بەتایبەتى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى سەربەخۆ و یاسایی ودەستوورى دەردەخات و هۆکاریش دەبێتە تا لە سەر ئاستى نێوخۆیی ونێودەوڵەتیشدا زیاتر پێگەى بەهێزتر بێت .
روون وئاشکرایە ، کەسایەتى و کاریگەرى سەرۆک بارزانى و توانا و رۆڵى بەهێزیان لە دارشتنەوەى سیاسەتى ناوخۆ و دەرەوە و بەتایبەتى لە گۆڕەپانى سیاسى عێراق و گەڕانەوەى سەرکردە و گەورە بەرپرسانى و ناوچەکە وجیهان و پرس و راوێژ لە بابەتە گرنگ و هەستیارەکاندا ، ئاماژەیەکى ئەرێنین بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان و بەرەوپێشڤەبردنى پەیوەندییەکان و سەقامگیرى و ڕێککەوتنى ئابوورى بەهێزکردنى هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى کە هەولێرى پایتەخت هەمیشە رژد بووە لە سەر گرنگى گفتوگۆ و دیپلۆماسى لە ناوچەیەکى پڕ کێشەدا ، لەو نێوەدا ڕۆڵ وکاریگەرى کەسایەتیی سەرۆک مسعود بارزانى کە پارێزەرى ئاڵا و قەوارەیە ، چ لە سەر ئاستى عێراق و کوردستان گرنگ و مێژووییە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنى ئاستى و سەقامگیرى و گەشەسەندنى ئابوورى هاوبەش لە نێوان کوردستان وعێراق و دراوسێیەکان بەتایبەتى کۆمارى تورکیا .
یەکەم ،، سەرۆک بارزانى هێزێکى داینەمۆى بونیاتنەربووە بۆ ڕێگریکردن لە شەڕى تایفى و مەزهەبى و ململانێیەکان و ڕێگریکردن لە هەڕەشەى تیرۆز ئەوەش بۆ پاراستنى مافى هەموو گەل و پێکهاتەکانى عێراق و کوردستان زۆر پڕ بایەخ و لەجێگەى خۆى بووە .
دووەم ،، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە سەرۆک بارزانى ، بەهۆى ئەو کەسایەتییە بەهێز وکارێزما و خاوەن ئەزموون وسەرکردایەتییکردنەى لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش گشت هەوڵەکانى لە پێناو بەدەستهێنانى مافەرەوکانى کورد و کوردستان بووە ، لە پێناو فەراهەمکردنى ئاشتى و سەقامگیرى زیاتر و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکى گەشتر و پردەستکەوتر بۆ هەرێمى کوردستان .
سێیەم ،، بەتایبەتى رۆڵ و هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى بۆ کوردانى پارچەکانى تریش لە پێناو کۆتایی هێنان بە شەڕ وئاڵۆزییەکان لە ساڵانى رابردوو و ئێستاشدا بۆ ئەوەى بەریەککەوتنەکان و گرژییەکان کۆتاییان بێت و ئاشتى شوێنى جەنگ و کوشتار و وێرانکارى بگرێتەوە ،چونکە سەقامگیرى هۆکارى گەشەسەندن و پێشکەوتنە لە گشت روویەکەوە و شوێن دەستى هەوڵەکانى بارزانى لە باکوورى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان لە رابردوو دیاروبەرچاون.

چوارەم ،، لە رابردوو و ئێستاشدا ، سەرۆک بارزانى بێ وچان کارى لە پێناو بەرەو پێشبردنى پەیوەندییە ناوچەیی ونێودەوڵەتییەکانى هەرێمى کوردستان کردووە و لەو ڕێگەوە توانیوێتى پەیوەندى گرنگى ستراتیژى و ئابوورى هاوبەش لەگەڵ وڵاتانى هەرێمى و جیهان بەتایبەت لەبوارى وزە وئابوورى بونیات بنێت لە پێناو زیاتر سەقامگیرى و پشتیوانیش بۆ هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى دەستوورى .
کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا ئاماژەیە بە ڕۆڵی سەرۆک مسعود بارزانى وەک ڕێبەر و کەسایەتی کارێزما وهەوێنى ئاشتى و سەقامگیرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا .

هەواڵی پەیوەندیدار

“تەحەددا و بوژانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەردەمی جیهانگیریدا”

دڵشاد

پارتی حزبی ستراتیج و پرۆژه‌‌

سەڵاح

کوردستان ناکەوێ بەڵکو بەرەو لوتکە سەردەکەوێ

یاسین