رێبوار حەمەلاو شوانى
لەکاتێکدا عێراق و ناوچەکە بە کۆمەڵێک قەیران و کێشە و گرژى قووڵدا تێدەپەڕێت ، سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، نێچیرڤان بارزانى ، دواى ساڵانێکى زۆر لە کێشە و بێ متمانەى لە نێوان هەولێر وبەغدا بە هۆى جێبەجێنەکردنى دەستوور و هاوبەشى و مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد و پێکهاتەکانى دیکەشدا ، لەم قۆناغەدا زۆر گرنگ و چارەنووسسازە و تەنها دیدارێکى ئاسایی و بەردەم میدیاکان نییە ، بەڵکو هەنگاوێکى گرنگ و دیپلۆماسى و ستراتیژیی گەورەیە ، لە پێناو چارەسەرى کێشە هەڵواستراوەکان و لەهەمانکاتیشدا هەڵدانەوەیەکى لاپەرەیەکى نوێی لە نێوان پەیوەندییەکانى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵى و هەروەها راستکردنەوەى ڕێرەوى حکوومڕانى لە تاکڕەوى تایفى و مەزهەبى بە ئاراستەى هاوبەشى و فیدڕاڵى و پابەندبوون بە دەستوور و ئینجا جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەکانى نێوان هەولێر وبەغدا و چونکە هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى لە نێو دەستوورى هەمیشەیی عێراقدا جێی بۆ کراوەتەوە و ئینجا نوێکردنەوەى پەیوەندییەکان لە سەر بنەماى پابەند بوون بە فیدڕاڵییە ، هەر ئەوەشە دەتوانێت متمانە و مەرجى پێکەوەژیانى ئاشتیانە بێت و کوردیش وەک هاوبەشێکى سەرەکى بێت نەک بەشداربوویەکى پەراوێز خراو
بۆیە سەردانى نێچیرڤان بارزانى ، چ وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان و چ وەک کەسایەتییەکى بەهێزو سەرکردەیەکى بلیمەت ولە هەمانکاتیشدا جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ,و ئینجا مامەڵەکردنێکى نیشتیمانپەوەرانە و کوردپەوەرانە لە دەرەوەى بیروباوەرى تەسکى حزبى ، پەیامێکى روون و ئاشکرایە بۆ چارەسەرى کێشەکان و هەوڵەکانى بۆ پابەندبوونى بەغدیە بە مافە دەستووریییەکان و بودجە و مووچەى کوردستانە ، هەروەها کۆتایی هێنان بە زێهنیەتە ناوەند گەرایی و تایفى و مەزهەبییە کە چەندین ساڵە زیانى گەورەى بۆ هەموو لایەک هەبووە ؛ بەتایبەت کە کاتێک سەرنج و هەڵوەستە لەسەر رەوشى عێراق لەگشت روویەکەوە دەکەین دەبینن ، چەندە ئاڵۆزە و بەتایبەت کە لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا لە نێو گێژاوى شەڕى جەمسەرەکانى ناوچەیی و جیهانییەوە تێوەگلاوە ،ئەوەش بەهۆى بوونى دەیان گروپى میلیشیایی نایاسایی وتیرۆریستى و ئینجا دروستکردنى دەوڵەتێکى سێبەر و قۆرخکردنى هەموو دامەزراوەکانى حکوومەتى بەغدا و دەستبەسەرداگرتنى سەروەت وسامانى گشتى ، ئەوەش نەک هەر هەرەشە ومەترسییە بۆ سەر هەرێمى کوردستان بەڵکو بۆ سەر هەموو عێراق وناوچەکە و بەرژوەندى وڵاتانى زڵهێزیش و عێراقیش بەرەو ئاقارێکى مەترسیداردەبات
لێرەدا وەک هەمیشە گەلى کورد ، وەک بەشێکى کاریگەر و وێراى هەموو ئەو فشار و ستەمکارییانەى لەلایەن حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە دژى ئەنجام دراوە ، بەڵام بە ئیرادەیەکى بەهێز و رۆحێکى پێکەوەژیان و پێکەوەژیان و ئینجا ئامادە بوونى پێشمەرگە , رابەر و سەرۆک مسعود بارزانى ، هەوڵى داوە چارەسەرییەکى ڕیشەیی بۆ کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزێتەوە ، ڕێگریش لە عێراق بکات بۆ گەڕانەوەى بۆ دیکتاتۆرى و خۆسەپاندنى تایفى و مەزهەبى ، بۆ ئەم مەبەستە سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو مەبەستەیە تا لەلایەن چیتر کار بە زیهینەتى تاکرەیی و پەراوێزخستنى کورد نەکرێت و لەلایەکى دیکەشەوە دەستوور وەک خۆى جێبەجێکر بکرێت و کە کلیلى چارەسەرى و سەقامگیرى و پێکەوە ژیان دەبێت
بۆیە کاتێک سەرۆک بارزانى باسى ( سازان و هاوبەشى و هاوسەنگى ) دەکات لە عێراق واتە :
واتە ئەم چەمکى سادە و سیاسى نین بەڵکو سێ کۆڵەکەى سەرەکیین لە عێراقى نوێیدا ، بۆ هەر کام لەو بنەمایانە نەمێنن ، ئەو مەترسى داڕمان و ڕووخانى ئەو سیستەمە سیاسى و دەوڵەتە زیاتر دەبێت ، بۆیە ئەوەى لە ساڵانى رابردوو بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان و هەوڵى نەهێشتنى درا ، واتە هەوڵێک بووە بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمى فیدڕاڵى لە عێراق و پێشڵکردنى دەستوور و لەهەمانکاتیشدا گەڕانەوەى عێراق بووە بۆ شەڕ تایفى و نەتەوەیی و مەزهەبى ، هەر بۆیە کاتێک سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ گشت هێزولایەنەکان کۆدەبێتەوە و بە ڕاشکاوانە باسى لادانى عێراق لە فیدڕاڵى و پابەندبوون بەدەستوور و ڕێککەوتننەکان دەکات ، ئەوە وەک زەروورەتێکى مێژوویی و و ئینجا ڕاستکردنەوەى حکوومرانى لارى سێبەرى میلیشیایی بەرەو راستەڕێی حکوومەتێکى فیدڕاڵى و پابەندبوون بەدەستوور کە تێیدا یاسا و سەروەر بێت و دامەزراوەکان سەنگ و پێگەى خۆیان هەبێت و گەلى کوردیش هاوبەشى راستەقینە بێت ، چونکە پابەند بوون بە هاوبەشى وسازان و هاوسەنگى تەنها لەبەرژوەندى کورد نییە بەڵکو بەرژوەندى هەموو پێکهاتە نەتەوەیی وئایین وئایینزاکانە
بۆیە هەڵدانەوەى لاپەرەیەکى نوێیی پەیوەندییەکانى هەولێر وبەغدا لە سەر ئەم بنەمایانە ، سەقامگیرى و سەروەرى و متمانە دێنێتەدى :
یەکەم ،، زۆر گرنگە هێزلایەنە سیاسیەکان یەک دەنگ و تەبابن و بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە ونیشتیمان پێش هەمو بەرژوەندییەکى دیکە بێت
دووەم ،، تاکە دڵنییایی مانەوەى پرۆسەى دیموکراسى وفیدڕاڵى لە عێراقدا ، تاکڕەویی لە بەڕێوەبردن نییە ، بەڵکو هاوبەشى وسازان و هاوسەنگییە
سێیەم ،، گرنگە عێراق خۆى دوور بخاتەو ەلە ململانێیى ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و کۆتایی بەسیستەمى میلیشیایگەرى و ئەو حکوومەتە سێبەرە کە بەسپۆنسەرى وڵاتانى ناوچەکە بەڕێوە ەبرێت بهێنڕیت
چوارەم ،، گەلى کورد لە پێناو بەدیهێنان و جێبەجێکردنى گشت مافەرەوا دەستورییەکانى ، ڕێگەى لۆژیک و دیپلۆماسى بگرێتە بەر ، بە تەبایی ویەکهەڵوێستى خەباتى بێ وچانیان بۆ بکات ،بەتایبەتى چیتر ناکرێت ماف و شایستەداراییەکانى گەلى کورد وەک کارتێکى گوشار بەکار بهێنرێت و لەهەماکاتیشدا پەلە بکرێت لە بوونى یاساییەکى تایبەت بە نەوت و گاز
بۆیە ، سەردان و هەوڵە دیپلۆماسى و سیاسییەکانى نێچیرڤان بارزانى,سەرۆکى هەرێمى کوردستا ن، بۆ بەغدا ، جارێکى تر دەرفەتێکى مێژوویی هێنایە کایەو

