zagros news agency

ڕاهێنەری عێراق: لە فەرەنسا و نەرویج ناترسین و ڕووبەڕوویان دەبینەوە

 

گراهام ئارنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق، متمانەبەخۆبوونی خۆی و تیپەکەی بۆ یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو دەربڕی و ڕایگەیاند کە سەرەڕای قورسیی ئەرکەکەیان، لە چاوەڕوانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەکانداند.

​ئارنۆڵد لە لێدوانێکدا سەبارەت بە تیروپشکی یارییەکان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە عێراق لە دژوارترین و بەهێزترین کۆمەڵەی مۆندیالدا یاری دەکات، بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەردەم خواست و ئامانجەکانیان.

​ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە ڕوونی جەختی لەسەر ئامادەیی دەروونی و تاکتیکیی یاریزانەکانی کردەوە و گوتی: ئێمە لە مۆندیالدا ژ ژمارە و ناوی فەرەنسا و نەرویج ناترسین. هێز و متمانەی خۆمان هەیە و ب مێشکەکێ عێراقی بەرهنگاریان دەبینەوە.

​ئەم لێدوانانەی ئارنۆڵد لە کاتێکدایە کە شەقامی وەرزشیی عێراق بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بەشداریکردنی هەڵبژاردەکەیە لەم کەرنەڤاڵە جیهانییەدا، قسەکانی ڕاهێنەریش وەک پەیامێکی ڕوون دەبینرێت بۆ ڕکابەرەکانیان کە عێراق تەنها بۆ بەشداریکردن ناچێتە مۆندیال، بەڵکو بۆ جێهێشتنی شوێنپەنجەی خۆی خەبات دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس دەکات

سەڵاح

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەڵاح