رێبوار حەمەلاو شوانى
هەڵکەوتەى جوگرافیایی کوردستان بە پێیەى تا ئێستا خاوەن دەوڵەتى سەربەخۆ نییە ، تەنها خاوەن قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى وفیدڕاڵییە ، بەدرێژایی مێژوویی دوێنى و لە ئێستاشدا لە نێو چەقى شەڕوئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدایە ، بەو هۆیەوە دەیان ساڵە ڕووبەڕووى هێرش و هەوڵى لەناوبردن و وێرانکارى زۆربووەتەوە ، ئێستاش تەنها بەهۆى بوونى ئەم قەوارەیە و پێشکەوتن و ئازادییەکان و گەشەسەندنى بەردەوام لەلایەن داگیرکەران و نەیارانەوە ڕووبەڕووى پەڵاماردانى تیرۆریستى و هێرشى ناڕەوا دەبێتەوە ، لە کاتێکدا گەلى کورد و سەرکردایەتییە سیاسییەکەى هەرگیز باوەریان بە شەڕ و گرژى و ئاڵۆزى وەک چارەسەرى کێشەکان نییە ، بەڵام ناحەزانى کوردوکوردستان هەمیشە پاساوێک یان هەیە بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى زۆر ناڕەوا و دڕندە ئاسا پەڵامارى کوردستان و دەستکەوتەکانى بدەن ، چونکە چاویان پێى هەڵنایەت
لە هەموو قۆناغە هەستیار وپڕ ئاڵنگارییەکاندا ، لۆژیک ، گفتوگۆ ، دیپلۆماسى و هێزى نەرم کلیلى کردنەوەى دەرگە داخراوەکان و چارەسەرییە ، لەو نێوەدا سەرکردایەتی سیاسى کوردستان و بەتایبەت سەرۆک مسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێم ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، هەردەم پێشەنگ بوونە لە بوارەدا بە جوڵە دیپلۆماسى و سیاسییەکانیان بەشێوەیەکى زۆر وردبینانە و ژیرانە توانیویانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان بکەن و چارەسەرى ئاشتیانە بکەنە ستراتیژ بۆ دوور خستنەوەى کوردوکوردستان و ناچەکە لە شەڕ و ململانێیەکان
لەو نێوەدا ، پەیوەندییەکانى کوردستان چ لەسەر ئاستى هەرێمایەتى و چ لەسەر ئاستى نێودەوڵەتییدا ، گەیشتۆتە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتوو بەتایبەتى لەگەڵ وڵاتانى زڵهێزى ناوچەکە و جیهان ، بەتایبەتى وڵاتى ئیتاڵیا و ڤاتیکان و بانگهێشتى فەرمى بۆ کوردستان و بەتایبەتى دیدار لەگەڵ پاپا لیۆ ، سەرۆککۆمار، وەزیرەکانى حکوومەتى ئیتاڵیا ، ئاماژەن بە پەیوەندییەکانى بەهێزى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى جیهان وبەتایبەت ئیتاڵیا کە کوردستان بە ناوەندێکى ئاشتى و ئارامى و پێکەوەژیانى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان دەبینێت ، نێچیرڤان بارزانیش بە سەرکردەیەکى بڵیمەت و خاوەن لۆژیک دەبینێت لەسەردەمى جەنگ و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەدا
ئاستى پەیوەندییەکانى کوردستان و ئیتاڵیا مێژووییەکى کۆنى هەیە ،بەتایبەتى لەدواى راپەڕینە شکۆمەندەکەى ساڵى 1991 ، ئیتاڵیا ڕۆڵێکى گرنگى بۆ پشتیوانیکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان بینیووە ، بۆیە ئەو جۆرە دیدار وکۆبوونەوە فەرمییانە تەنها پەیوەندیی و سەردانێکى پۆرتۆکۆڵى دیپلۆماسى ئاسایی نییە ، بەڵکو پەیوەندى هەر دوو گەلى کورد و ئیتاڵیایە و بناغەکەشى لەسەر چەندین بوارى فەرهەنگى ، ئابوورى ، سەربازى و بارزگانى و دپیلۆماسى و سیاسى بونیاتننراوە ، بەتایبەتى کە وڵاتێکى زڵهێزى وەک ئیتاڵیا ، یەکێکە لەو وڵاتە کاریگەرەکانى نێو یەکێتى ئەورووپا و پەیمانى ناتو ، کە هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆستێکى نزیک پشتیوانى ئارامى و سەقامگیرى کوردستان و دەسکەوتەکانى کردووە
پەیوەندییەکانى کوردستان و ئیتاڵیا لە چەند خاڵێک دا ئاماژەى پێدەکەین :
یەکەم ،، مێژوویی هەر بەهێزى پەیوەندییەکانى کوردستان و ئیتاڵیا ، بۆ چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى شەڕ دژى دڕندەترین ڕێکخراوى تیرۆریستى بەناوى داعش دەگەڕێتەوە ، لەو کاتە هەستیارانەدا ، وڵاتى ئیتاڵیا بەڕێگەى تیمى سەربازى و راوێژکارى مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان کرد ، ئەوەش خۆى لە خۆیدا ئاماژەیە بە ئاستى بەپوەندییە بەهێزەکانى لەنێوان هەر دوو لایەن بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا
دووەم ،، پەیوەندییەکانى کوردستان تەنها لە بوارى سیاسى و سەربازى و دیپلۆماسى نییە ، بەڵکو بە پێیەى هەرێمى کوردستان لە رووى مێژوویی و شارستانییەوە ، خاوەن کەلتوور و مێژووییەکى کۆنە ، هەروەها وڵاتێکى وەک ئیتاڵیاش خاوەن شارستانییەتێکى دیاروبەرچاوە بۆیە ئاستى ئەو پەیوەندییانە و بوونى چەندین تیمى شوێنەوارناسى لە پێناو خزمەتکردن مێژوو و شارستانییەکى کوردوکوردستان و هەروەها لەڕووى گەشتیاریشەوە ، ڕۆڵێکى دیاروبەرچاویان هەیە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر و رۆما
سێیەم ،، هەڵکەوتەى جوگرافیایی کوردستان چ لە بوارى وزە و نەوت و گاز و چ لەبوارەکانى ئابوورى و کشتوکاڵ و پیشەسازى وایکردووە ، چاوى وڵاتانى جیهان وبەتایبەت وڵاتێکى وەک ئیتاڵیا هەمیشە سەرنجى لە سەر کوردستان بێت ، ئەویش بەڕێگەى پێدانى تەکنۆلۆژیا و زانیارى گرنگ بۆ پێشخستنى زیاتر کوردستان لەم بوارانەدا
چوارەم ،، لە کاتە سەخت و هەستیارەکاندا ، وڵاتێکى وەک ئیتاڵیا هەمیشە پشتیوانى بەهێزى قەوارەى هەرێمى کوردستان بووە ، ئێستا لە هەولێرى پایتەختى کوردستان ، خاوەن کۆنسوڵخانەى گشتییە ، لەماوەى رابردووشدا ، پاپاى ڤاتیکان و گەورە بەرپرسانى ئیتاڵیا چەندین جار لە نزیکەوە سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە، ئەمەش خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە پەیوەندیی مێژوویی هەولێر و رۆما و هەروەها گرنگیدانى ئیتاڵیا بە هەرێمى کوردستان
پێنجەم ،، پەیوەندى و دۆستایەتى لە مێژینەى هەرێمى کوردستان و وڵاتێکى زڵهێزى وەک ئیتاڵیا تەنها لە چوار چێوەى پەیوەندییەکى ئاساییی دیپلۆماسى و سیاسى سادە نییە ، بەڵکو هاوپەیمانییەکى قووڵى گشتگیرە ، رۆژ بە رۆژیش ئاستى پەیوەندییەکان لە هەموو بوارە زانستیی و پیشەسازى و بازرگانى و گەشتیارى پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینیووە ، ئەوەش وایکردووە پەیوەندییەکانى کوردستان رۆژبەرۆژ لە رووى نێودەوڵەتییەوە ، بەرەو پێشەوە ببات
شەشەم ،، هەموو ئەو بانگهێشت و سەردانەفەرمییانە بۆ سەرکردایەتى سیاسى کوردستان و بەتایبەتى نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، دیداروگفتوگۆ لە سەر ئاستێکى بەرزى سەرۆک و سەرکردەکانى ناوچەکە و جیهان و بەتایبەت پاپاى ڤاتیکان و سەرۆککۆمار ئیتاڵیا و وەزیرەکانى دیکەى ئەو وڵاتە و پێشکەشکردنى دیار و کتێبى تایبەت ، لە ناوچەیەکدا کە شەڕ و مووش

