zagros news agency

هاوسەرگیریی بەکۆمەڵی ١١٠ بووک و زاوا لە تاران بەڕێوە چوو

لە بەردەوامیی بەرنامەکانی حکوومەتی ئێراندا، ڕۆژی دووشەممە لە مەیدانی ئیمام حوسێنی باشووری تاران، ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریی ١١٠ هاوسەری سەر بە کەمپەینی “جانفیدا” بەڕێوە چوو.
میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاند ٣١ ملیۆن کەس لەم کەمپەینەدا ناویان تۆمار کردووە. حکوومەتی ئێران خولی ڕاهێنانی چەکی بۆ خۆبەخشە لایەنگرەکانی دەست پێ کردووە.
کەمپەینی “جانفیدا” لە کاتێکدا دەستی پێ کردووە مەترسی تەشەنە کردنەوەی جەنگی ئێران ئەمریکا و گەرمبوونی شەڕەکە لە ئارا دایە.
لەم کەمپیەنەی ڕۆژی دووشەممەدا بەشێک لە بووک و زاواکان بە چەکەوە سواری ئۆتۆمبێلان بوون و بە شەقامی ئیمام حوسێندا سووڕانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران كۆده‌بێـته‌وه‌ و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

سەڵاح

جیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ لەبارەی ئیسلامبوونی دەدوێت

ART

کەنەدا سووریا و دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

یاسین