رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له كۆتایهاتنی په‌یماننامه‌ی شوومی سایكس پێك‌و و هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و وێرانكارییانه‌ی و زڵهێزان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ر گه‌لی كوردیان هێنا ، ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆزی كورد له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری نه‌خشه و پێشهاتی نوێی سیاسیه له‌ناوچه‌كه‌دا ، مامه‌ڵه‌كردنی وردبینانه‌و ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕوململانێی جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ، وێرای هه‌موو ئه‌و هێرش و گوشارانه‌ی نه‌یارانی كوردستان بۆ تێوگلانی گه‌لی كورد له‌نێو ئه‌و جه‌نگه‌دا ، به‌ڵام توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ پارێزگاریكردن له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌ك ته‌نها له باشووری كوردستان به‌ڵكو له به‌شه‌كانی دیكه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌ردانی تۆم باڕاك ،نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، له دۆخێكی ئێستا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌دانێكی روونه بۆ بایه‌خ و گرنگی پێگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان ، به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانییه‌وه و په‌یامێكی روونیشه ئه‌وانه‌ی خه‌ونی خراپ و شڕۆڤه‌ی ڕه‌شیان به‌رامبه‌ر به كوردستانه‌وه ده‌بینی ؛ بۆیه كاتێك جوڵه و ئاماده‌بوونی تۆم باڕاك به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌بینرێت ، ئاماژه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرای شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ دۆزی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف و كۆتایی هاتنی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆنانه‌یه و سنووره ده‌ستكرده‌كانی سایكس پیكۆیه ، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه چارنووس و داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
به سه‌رنجدان وهه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر سه‌ردانی تۆم باڕاك ،نوێنه‌ری سه‌رۆككۆماری وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، بۆ هه‌رێمی كوردستان ، ته‌نها سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاسایی نه‌بووه ، به‌ڵكو هه‌ڵگری دۆسییه‌كی گرانبه‌های كۆشكی سپی بوو ، بۆ چه‌سپاندنی ڕاستیه‌كی سیاسی و ستراتیژی نه‌گۆڕ ، ئه‌ویش پێگه‌ی و گرنگی وبایه‌خی هه‌رێمی كوردستانه له نێو ستراتیژی نوێی ئه‌مه‌ریكادا و هه‌روه‌ها داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی ڕێكخستن ونه‌خشه‌ی نوێیه له ناوچه‌كه‌دا ، هه‌روه‌ها پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و ئینجا كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه و به‌سته‌ڵه‌كانه‌ی كه ڕێگرن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی كوردستان ، پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو له ناوچه‌كه‌دا
بۆیه ئامانج سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانی تۆم باڕاك بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی بریتین له :
یه‌كه‌م،، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی و تۆم باڕاك ،نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ، گه‌یاندنی سڵاوێی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ، بۆ سه‌رۆك بارزانی ، ئاماژه‌یه بۆ په‌یامی پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی گرنگ وستراتیژی له ناوچه‌ی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دووه‌م ،، له‌ڕووی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه ، كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ تۆم باراك ، به چاودێری ڕاسته‌وخۆی نێچیرڤان بارزانی ، په‌یامێكی روون بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌و راستییه‌ی كه هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، ناوه‌ندێكی ستراتیژی و گرنگی بڕیاردانه بۆ گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان و ئینجا پرسه ستراتیژی و سه‌ربازیی وسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ، هه‌روه‌ها شكستپێهێنانی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ی نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه بووه كه خه‌ونی لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی و نه‌هێشتنی چه‌كی پێشمه‌رگه‌یان ده‌بینی ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئاشكرایی پشتیوانیكردنی كوردستان و دۆزی كوردی گه‌یانده هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراقیش
سێیه‌م ،، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ، تۆم باڕاك ، كه‌سایه‌تییه‌كه به‌رده‌وام كاری له ڕووی بازرگانی و كاری وه‌به‌رهێنان كردووه، به‌تایبه‌تی له بواری كه‌رتی وزه‌ی نه‌وت و غاز ، ئه‌وه‌ش پێوستی به سه‌قامگیری و ئارامییه له‌ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی عێراق و كوردستان و چونكه سه‌قامگیری ئه‌منی وئابووری پێكه‌وه گڕێدراوه ،ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی مێژووییه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له گوشار و هه‌ڕه‌شه و هێرشه ده‌ره‌كییه‌كان پارێزراو بێت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت
چواره‌م،، له‌ڕووی پابه‌ند بوون به سیسته‌می فیدراڵی و ده‌ستوور و به‌تایبه‌تی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه ، سه‌ردانی تۆم باڕاك هه‌نگاوێكی گرن بوو بۆ ئێستا وداهاتووی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشه وگرفتانه‌ی كه ساڵانێكی زۆر بوو به بێ چاره‌سه‌ری مابوونه‌وه و هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی عێراقه له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی تاكڕه‌ویی و میلیشیایی و راستكردنه‌وه‌ی ڕێره‌وی حكومڕانی له عێراقدا
پێنجه‌م ،، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه و جوڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ، بۆ دڵنییاییه له رووی ئه‌منی و ئابوورییه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی گڕنگ و ستراتیژی و هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو له‌ناوچه‌كه‌دا كه توانیوێتی له نێو هاوكێشه ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ڕۆڵێكی زۆر ژیرانه‌ی بینیووه ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه ، بۆكاریگه‌ریی و پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، له نێو پێشهات و هاوكێشه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا .

