zagros news agency

زنجیرەی کۆری “Agent Kim Reactivated” دەنگدەداتەوە

لە سەرەتای نمایشکردنییەوە لە نێتفلێکس، زنجیرەی کۆری “Agent Kim Reactivated” توانیویەتی سەرنجی بەردەوامی بینەرانی درامای کۆری لای خۆی بهێڵێتەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە چیرۆکی باوکێک دەگێڕێتەوە، کە ژیانێکی هێمن و دوور لە چاوی خەڵک بەسەر دەبات، بەڵام دوای ونبوونی کچەکەی لە بارودۆخێکی نادیاردا، ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ جیهانی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان و ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە بینەران لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاردانەوەی ئەرێنییان هەبووە، یەکێک لە بەدواداچووان نووسیویەتی، “ئەم زنجیرەیە منی گەڕاندەوە بۆ سەیری درامای کۆری دوای دابڕانێکی درێژ، هەرچەندە شێوازی فیلمی “John Wick” لێدەچێت بەڵام بە شێوازی تایبەتی خۆیان دروستیان کردووە”. ئەمەش ئاماژەیە بۆ شێوازی جووڵە و شەڕەکان کە بینەر سەرسام دەکات.

بینەرێکی دیکە ستایشی خێرایی ڕووداوەکانی کرد و رایگەیاند، “تەماشای ئەم زنجیرەیە دەکەم، زۆر بەهێزە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە ئاکشنە”.

بینەرێکی دیکە بەرهەمەکەی بە نایاب و شاهانە وەسف کرد کە مرۆڤ ماندوو ناکات.

ئەم بەرهەمە ئێستا لە 10 ئەڵقە پێکدێت و لە ڕۆژانی هەینی و شەممە لە کەناڵی SBS نمایش دەکرێت، کە کارێکی درامی وەرگیراو لە چیرۆکەکانی “Webtoon”ە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی بە ھەزاران ھاووڵاتیی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان لە بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە سوودمەند دەبن

یاسین

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم یاریگەی شەهید “فەڕەنسۆ هەریری” نۆژەن دەکرێتەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح