zagros news agency

بەڵگەنامەیەکی نهێنیی (CIA) ڕێگەیەکی ٥ هەنگاوی بۆ بەهێزکردنی خێرای جەستە ئاشکرا دەکات

 

بەڵگەنامەیەکی هەواڵگریی ئەمریکی (سەر بە ساڵی ١٩٧٧) کە ئاژانسی (CIA) مۆری نهێنیبوونی لەسەر لاداوە، ئاشکرای دەکات کە سوپای ئەمریکا ڕێگەیەکی زەینیی ٥ هەنگاوی بۆ بەهێزکردنی خێرا و نائاسایی جەستە بەکارهێناوە.

ئەم ڕێگەیە کە بەشێک بووە لە پڕۆژەیەکی نهێنی بۆ پەرەپێدانی توانای سیخوڕەکان لە سەردەمی جەنگی سارددا، پشت بەم هەنگاوانە دەبەستێت:

داخستنی چاو و هەناسەدانی قووڵ: پێش هەر مجهوودێکی جەستەیی گەورە (وەک ڕاکردن یان بەرزکردنەوەی قورسایی)، پێویستە چاو دابخرێت و هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشرێت.

وێناکردنی وزەی سوور: لە کاتی هەناسە هەڵکێشانەکەدا، دەبێت کەسەکە لە ڕووی زەینییەوە وێنای “وزەیەکی بەهێزی ڕەنگ سوور” بکات کە جەستەی پڕ دەکاتەوە، لەگەڵ تەرکێزکردن لەسەر ئەو جووڵەیەی کە دەیەوێت بیکات.

هەناسەدانەوە و دەستپێکردن: لەگەڵ هەناسەدانەوەدا، چاو دەکرێتەوە و دەستبەجێ کارەکە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی بەڵگەنامەکە، ئەم ته‌کنیکە تێڕامانییە (کە پێویستی بە ڕاهێنانی پێشوەختەی شەپۆلە دەنگییەکان هەیە)، هێزێکی دەستبەجێ، خێراییەکی زۆر لە پەرچەکردارەکان و هاوسەنگییەکی تەواو بە ماسولکەکانی جەستە دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

سەڵاح

به‌غدا.. كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكی خۆی كوشت

سەڵاح

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

گوران