zagros news agency

ئایۆ و لی جۆنگ سوک دوای چوا کۆتاییان بە پەیوەندی سۆزداری خۆیان هێنا

ئاژانسەکانی بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەستێرەی کۆری ئایۆ و ئەکتەر لی جۆنگ سوک، بە فەرمی کۆتاییهاتنی پەیوەندی سۆزداری نێوانیانیان دوای 4 ساڵ لە پەیوەندی سۆزداری ڕاگەیاند.

هەردوو ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، بڕیاری جیابوونەوەکە بە ڕەزامەندی هەردوولا و بە گیانێکی پڕ لە ڕێزەوە بووە. ئەوان جەختیان لەوە کردەوە، پەیوەندی نێوانیان تەنیا لە چوارچێوەی هاوکاری پیشەیی و هاوڕێیەتیدا بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە کۆرییەکان، پاڵەپەستۆی کار و سەرقاڵبوونیان بە پڕۆژە هونەرییەکان، لەگەڵ قورسی ڕێکخستنی کاتەکانیان، لە دیارترین هۆکارەکان بوون بۆ کۆتاییهاتنی ئەم پەیوەندییە، بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی کەسی لە نێوانیاندا هەبێت.

پەیوەندی ئایۆ و لی جۆنگ سوک لە کانوونی یەکەمی 2022 بە فەرمی ئاشکرا کرا. سەرەڕای ڕاگەیاندنی جیابوونەوەکە، هەردوولا پەیامێکی ئەرێنییان ئاراستەی هۆگرانیان کرد و جەختیان لە بەردەوامی ڕێزی نێوانیان کردەوە، ئەمەش بووە جێی ستایشی بەشداربووان کە هیوای سەرکەوتنیان لە پڕۆژە هونەرییەکانی داهاتوودا بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی باس له جێگرەوەی مالیکی دەکرێت

سەڵاح

مووشەکی ئاسمانیی ڕووسیا بووەتە هۆی ئاگرگرتنی فڕۆکەی کۆماری ئازەربایجانیان

سەڵاح