zagros news agency

توبا بویوکستون لەبارەی دۆخی دەروونی و واتای ڕۆحیی قژ قسە دەکات

لەبارەی پەیوەندی نێوان قژ و بارودۆخی ڕۆحی و دەروونی مرۆڤ، سەرنجی بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

ئەم ئەستێرەیە، کە پێشتر بە ڕۆڵی لە زنجیرە درامای “ساڵانی ونبوون” ناسراوە، ڕایگەیاند، قژ تەنیا لایەنێکی جوانی نییە، بەڵکوو بەستراوەتەوە بە بیرەوەری، ئەزموون و ئەو گۆڕانکارییە دەروونییانەی کە مرۆڤ لە ژیانیدا تێپەڕیان دەکات.

توبا بویوکستون لە کاتی دەرکەوتنی لە بەرنامەیەکی یوتیوبیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، قژ شوێنەواری هەموو ئەو ئەزموونانە هەڵدەگرێت کە مرۆڤ پێیاندا تێپەڕ دەبێت، بڕینی قژیش لە زۆر کاتدا وەک نیشانەیەک بۆ ڕزگاربوون لە ڕابردوو یان ماڵاواییکردن لە هەندێک بیرەوەری سەیر دەکرێت.

ئەو ئەکتەرە لەو بڕوایەدایە، داپۆشینی قژ لە ناو هەندێک کولتوور و ئاییندا تەنیا نەریت نییە، بەڵکوو واتایەکی قووڵی ڕۆحی هەیە و مرۆڤ لە وزەی نەرێنی دەرەکی دەپارێزێت. ئەم قسانە لە ناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووەتە جێی گفتوگۆیەکی گەرم، بەشێکیان پشتگیری ئەو بیرۆکەیە دەکەن و لایەنە زانستییەکانی پێوەندی قژ بە کۆئەندامی دەمارەوە دەخەنە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لە دوورخستنەوەی ئەڵۆنسۆ

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ هه‌واڵى نوری ئه‌لمالكى ده‌پرسێت

یاسین

پەروەردەی ئێران: تا ئێستا هیچ پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل نییە

سەڵاح