zagros news agency

لە هەولێر فێستیڤاڵی کورتە فیلمی قوتابیان سقز دەکرێت

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە بزووتنەوەی ڕووناکبیری و هونەری، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، خولێکی نوێی نمایشەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت.

ئەم چالاکییە لەژێر چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانیی “سینەما و جەماوەر” و بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەم وەرزە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەهرە گەنجەکان و لە ڕێگەی هەماهەنگییەکی هاوبەش لەگەڵ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە بەشی سینەما، شانۆی زانکۆی سەلاحەدین، فێستیڤاڵێکی تایبەت بە ناوی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی قوتابیان سازدەکرێت.

لەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک کورتە فیلمی ناوازەی دەرچووان و قوتابیانی بەهرەمەند نمایش دەکرێن.

فێستیڤاڵەکە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی چوارشەممە، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە فاملی مۆڵ ــ ئیمپایەر سینەما (هۆڵی ژمارە ٥) ساز دەکرێت و هاتن بۆ هەموان بەبێ بەرامبەر.

فێستیڤاڵەکە وەک دەرفەتێکی گرنگ تەماشا دەکرێت بۆ ئاشناکردنی دەرهێنەرە گەنجەکان بە جەماوەری سینەما دۆست و ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ دەرخستنی تواناکانیان لە هۆڵە مۆدێرنەکانی سینەمادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش هەفتەیە سپایدرمان لە ریزبەنددی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدایە

ART

ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێ

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح