zagros news agency

نوێترین نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان بەردەوامییان دا بە پاشەکشەکردن و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا نزمبوونەوەی زیاتریان بەخۆوە بینی.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر دابەزی بۆ 4,030.21 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 129,574.26 دۆلار و یەک گرامیش گەیشتە 129.57 دۆلار.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان دابەزینی نوێیان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 930,829 دینار، عەیارەی 21 پاشەکشەی کرد بۆ 888,519 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 761,588 دینار.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو کەمێک بەرزبوونەوەی ڕێژەیی بەخۆوە بینی، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لەسەر 58.13 دۆلارە، هەر کیلۆگرامێک بە 1,868.92 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.87 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ڕوونیدەکەنەوە، توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە؛ ئەم گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەش دڵەڕاوکێی لە بازاڕدا دروستکردووە و چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف بەهێزتر دەکات، ئەمەش وەک هۆکارێکی سەرەکی فشار دەکاتە سەر بەهای زێڕ و ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێنتکۆم : ئێران دەسهەلاتی بەسەر گەرووی هورمزدا نەماوە

گوران

‎قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چونی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری خست ژیان و سەلامەتیی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکەوەیە

گوران

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

سەڵاح