zagros news agency

زاهارا ناوی براد پیت لە ناوی خۆی جیا دەکاتەوە

زاهارا، کچی ئەنجلینا جۆلی و براد پیت، بەردەوامە لە رێوشوێنە یاساییەکانی بۆ گۆڕینی ناوی فەرمی خۆی، بە مەبەستی لابردنی ناوی باوکی لە ناسنامەکەیدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

بەپێی بەڵگەنامە دادوەرییەکان، زاهارا هەنگاوێکی نوێی بڕیوە بە بڵاوکردنەوەی داواکارییەکەی لە ڕۆژنامەی “Los Angeles Daily Journal” بە شێوەی هەفتانە بۆ ماوەی 4 هەفتەی لەسەریەک.

ئەم کچە تەمەن 21 ساڵە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا داوای یاسایی تۆمارکرد بۆ گۆڕینی ناوی لە “زاهارا مارلی جۆلی-پیت” بۆ “زاهارا مارلی جۆلی”.

دادگا رۆژی 28ی ئەیلوولی داهاتووی بۆ دانیشتنی کۆتایی دیاریکردووە. لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە براد پیت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەنجلینا جۆلی هۆکاری سەرەکی دروستکردنی ئەم دوورکەوتنەوەیەیە لە نێوان باوک و منداڵەکانیدا.

پێشتر شیلۆی خوشکیشی لە 2024 بە هەمان شێوە ناوی باوکی بە یاسایی سڕییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

فیلمێکی براد پیت و تیمۆسی شالامێ کۆدەکاتەوە

ART

بێپینۆ دی کاپری لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

ART