zagros news agency

مات دیمن نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییەکەی ئاشکرا دەکات

هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ لووچیانا دیمۆن بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێوەندییەکەیان لەسەر بنەمای خۆشەویستی، ڕێز و متمانە وەستاوە.

مات دیمن، کە تەمەنی 55 ساڵە، لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری «People» هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “The Odyssey” کە خۆی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لایەنەکانی ژیانی هاوسەری خۆی خستە ڕوو.

ئەم ئەکتەرە ئەمریکییە ڕوونی کردەوە، حەز بە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری گشتی لەبارەی پێوەندییە سۆزدارییەکان ناکات، بەهۆی جیاوازی سروشتی هەر کەسێک و هەر ئەزموونێک، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ لووچیانا لە سەرەتاوە لەسەر هەستی بەهێز و متمانەی یەکتر دامەزراوە. ئەو ڕایگەیاند، خۆشەویستی و ڕێز و متمانە بنەمای سەرەکین کە پێوەندییەکەیانی لەسەر دروست بووە، هاوکات هاوسەرەکان بەردەوام لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا گەشە دەکەن، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ بەردەوامبوونی هاوسەرگیرییەکەیان بۆ زیاتر لە دوو دەیە.

دیمن پێوەندی خۆی و هاوسەرەکەی وەک گرنگترین پێوەندی ژیانی وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە، هاوبەشی نێوانیان تەنیا لە ژیانی خێزانیدا کورت نابێتەوە، بەڵکوو بۆ کایەی کار و هونەریش درێژ دەبێتەوە. پێوەندی مات دیمن و لووچیانا لە نیسانی 2003 دەستی پێکرد، پێش ئەوەی دوای دوو ساڵ هاوسەرگیری بکەن. ئەم هاوسەرانە خاوەنی 4 کچن، کە پێکهاتوون لە ئەلێکسیا، ئیزابێلا، جیا و ستیلا.

لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا، لووچیانا بووەتە هاوبەشێکی سەرەکی لە ژیانی پیشەیی هاوسەرەکەیدا، چونکە بەشداری دەکات لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی «Artist’s Equity»، کە مات دیمۆن بە هاوکاری ئەستێرەی ناودار بێن ئەفلێک دایمەزراندووە.

مات دیمن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هاوسەرەکەی بەردەوام بەدواداچوون بۆ کارە هونەرییەکانی دەکات و ئەو پڕۆژانە دەخوێنێتەوە کە کاریان لەسەر دەکات، هەروەها سەیری وەشانە سەرەتاییەکانی فیلمەکانی دەکات و ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ چەندین ساڵی درێژ سوودی لە تێبینییەکانی گرتووە.

تەنیا بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بەشداریکردنی لووچیانا لە بواری سینەمادا نەبوو، بەڵکوو بەشداری کرد لە بەرهەمهێنانی فیلمی “The Instigators” کە لە ساڵی 2024 نمایش کرا، هەروەها ناوی بەستراوە بە بەرهەمهێنانی کارگەلی دیکە، لەوانە فیلمی تاوانکاری “The Rip” کە بڕیارە لە ساڵی 2026 نمایش بکرێت و فیلمی “Animals” کە بێن ئەفلێک ئەرکی دەرهێنانی لە ئەستۆ گرتووە. مات دیمۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەر یەکێکیان ڕێڕەوی پیشەیی تایبەت بە خۆی هەیە، سەرەڕای بوونیان لە ناو یەک کۆمپانیای بەرهەمهێناندا و لەو بڕوایەدایە، سەربەخۆیی هەر لایەک لە کارەکەیدا لایەنێکی گرنگی سروشتی هاوبەشی نێوانیان پێکدەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌باره‌ت به‌ دووه‌مین کۆبونەوەی هەرێم و عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

فارس عیسا : تێڕوانینی لایەنەكانی بەغدا لەسەر پێكهێنانی حكوومەت زۆر باش بووە

یاسین

دەستەی وەبەرهێنان: ئەمساڵ بە سەرمایەی ملیارێك و 254 ملیۆن دۆلار پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە

یاسین