zagros news agency

ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنان بۆ وریا ئەحمەد سازکرا

رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئەدیبان و هونەرمەندان و رۆشنبیران،، ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنان بۆ وریا ئەحمەد بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەكە لەلایەن شاعیر و نووسەر مەسعود پەرێشان بەڕێوە برا و لە كورتە پێشەكییەكدا تێیدا تیشكی خستە سەر ژیان و بەرهەمەكانی وریا ئەحمەد، دواتر هونەرمەند د. بەیان مانی رێزلێنانەكەی بۆ هونەرمەند رێکخست، پاشان هونەرمەند د. ئامانج غازی باسێكی سەبارەت بە كار و بەرهەمە موزیكییەكانی وریا ئەحمەد و ئاوازەكانی كرد و تیشكی خستە سەر ئەو خزمەت و داهێنانەی لە ماوەی چەندین ساڵ كاركردن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وریا ئەحمەد توانیویەتی موزیكی كوردی دەوڵەمەند بكات و خۆیشی وەك یەكێك لە هونەرمەندە هەرە دیارەكانی بواری موزیك، ساڵەهای ساڵە لەو بوارە خزمەتی گەورەی بە موزیكی كوردی و هونەری كوردی بەگشتی كردووە و شایستەی هەموو ڕێزلێنان و پێزانینێكە. بۆیە ئەم ڕێوڕەسم و باسكردنە، ڕێزلێنانێكی تایبەت بوو بەو هونەرمەند و مامۆستایەی بەخششێكی زۆری لە بواری پەروەردە و موزیكدا هەیە و یەكێكە لە سمبولەكانی هونەری موزیكی كوردی.

سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەر و رۆشنبیری هەولێر، چەپكێ گوڵی پێشكەش بە وریا ئەحمەد كرد و هیوای تەمەنێكی شایان و بەردەوامیی لە بواری هونەردا بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ كاتی بەفر و باران ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرایەوە

سەڵاح

مشعان جبوورى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

لە توركیا ئەوەی پشتگیریی كەزی بكات، دەستگیر دەكرێت

یاسین