zagros news agency

لە قەڵاتی هەولێر؛ مەراسیمی ماڵئاوایی کونسڵی یەکێتی ئەوروپا و پێشوازی لە کونسڵی نوێ بەرێوەچوو

 

ئەمشەو، 30.8.2036 لەسەر قەڵاتی مێژوویی هەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەری سه‌رۆکی ھەرێمی كوردستان، نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی ماڵئاوایی کونسڵی یەکێتیی ئەوروپا و دەستبەکاربوونی کونسڵی نوێی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، کە بە ئامادەبوونی باڵوێزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرس و دیپلۆمات و نوێنەری حێزبەکان و رێکخراوەکان و پیاوانی ئاینی و میوانی تایبەت ئەنجامدرا، جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کرایەوە.

لەو بۆنەیەدا، سوپاسی کونسڵی پێشوو کرا بۆ هەموو ئەو هەوڵ و کارە دیپلۆماسییانەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان خستبوویەگەڕ، هەروەها بەخێرهاتنی کونسڵی نوێ کراو هیواخواز بوون کە قۆناغی نوێ ببێتە دەرفەتێکی زیاتر بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

یاسین

چاودێرێکی سیاسی ئێزدی: دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوامن لەسەر سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان

سەڵاح

تێکستێکی دەگمەنی ماتەمینی لە گۆڕستانێکی ڕۆمانیدا دەدۆزرێتەوە

ART