کۆمپانیای دیزنی بیر لە زەقکردنەوەی زنجیرە فیلمە کۆمیدییە بەناوبانگەکەی دەکاتەوە، بە بەشداری ئەکتەری سەرەکی ماکۆلی کۆلکین.
کۆلکین سەردانی بارەگەی دیزنی کردووە بۆ وتووێژکردن لەبارەی بەرهەمهێنانی بەشێکی نوێ، لەسەر بنەمای بیرۆکەیەکی بێئەندازە نوێ.
چیرۆکەکە بە شێوازێک دەبێت کە کۆلکین ڕۆڵی باوکێک دەگێڕێت و ڕووبەڕووی ئالنگاری بەخێوکردنی کوڕەکەی دەبێتەوە. ڕۆڵەکان پێچەوانە دەبنەوە کاتێک منداڵەکە دەرگای ماڵەوە لەسەر باوکی دادەخات و تەڵەی بۆ دانەرێت.
کۆلکین پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، گەڕانەوەی بۆ ڕۆڵی “Kevin McCallister” تەنیا بە چیرۆکێکی شایستە دەبێت.
ئەو ئەکتەرە تەنیا لە دوو بەشی یەکەمی زنجیرەکەدا لە ساڵانی 1990 و 1992 بەشداربوو، کە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. بەشەکانی دیکە کە دوای ئەو بەررهەمێنران، ئاستێکی لاوازیان تۆمارکرد و بەرهەمی “Home Sweet Home Alone” لە 2021 هەڵسەنگاندنی نزم بوو.
هاوکات بوونی کۆلکین لە ستۆدیۆکە و بەشداری لە فیلمێکی کورت لە ساڵی 2025، ئەگەری دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیە بەهێزتر دەکات.

