zagros news agency

پێشانگەیەک بۆ بەرهەمەکانی ڕاوول دوفی دەکرێتەوە

ناوەندی کولتووری فڕەنسیسکان لە شارۆچکەی دوڤیل بە نیشاندانی بەرهەمەکانی ڕاوول دوفی وەرزی هاوین دەستپێدەکات.

ئەو پیشانگەیە بە هاوکاری لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ ئەنجام دەدرێت و نزیکەی 100 بەرهەمی هونەری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.

دوفی کە لە ناوچەی نۆرماندی لەدایکبووە، بەردەوام هۆگری ئەم شارە بووە کە شوێنی کۆبوونەوەی نووسەران و هونەرمەندان بووە.

لە پیشانگەکەدا تابلۆی جۆراوجۆر دەبینرێت، کە دیمەنی ڕاپرۆکانی ئەسپ و ڕووبەرەکانی دەریا نیشان دەدەن. گرنگی ئەم چالاکییە لەوەدا کۆبووەتەوە کە هەموو قۆناغەکانی ژیانی هونەرمەندەکە دەخاتەڕوو، کە بە شێوازێکی ئازاد ئیلهامی لە سروشت و ژیانی هاوچەرخ وەرگرتووە.

دوفی لەگەڵ ئەوەی لە سەردەمی دوو جەنگی جیهانیدا ژیاوە، بەردەوام خۆی لە بێئومێدی دوورخستووەتەوە و باوەڕی بە جوانی هەبووە. ناوبراو سنوورەکانی نێوان هونەرە جوانەکان و هونەرە نه‌خشسازییەکانی سڕییەوە، و کاری لەسەر سیرامیک و موزیک و نەخشەکێشان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

یاسین

هۆشداریی نوێ لەبارەی ئەگەری پیسبوونی میوە و سەوزەوات

سەڵاح

لەبەرامبەر داهێنانەكەی ئاكۆ خۆشمێر ڕێوڕەسمێكی رێزلێنان بەڕێوەچوو

ART