zagros news agency

ئەکتەری کەنەدی سکۆت هايلاندز کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری کەنەدی، سکۆت هایلاندز دوای زیاتر لە 60 ساڵ لە بەخشین لە بواری سینەما و شانۆ ماڵئاویی کرد.

 

کوڕی هونەرمەندەکە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، باوکی لە تەمەنی 83 ساڵیدا دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کردووە.

 

هايلاندز بەشداریی لە دەیان بڕگەی درامی و فیلمدا کردووە و رووخسارێکی دڵخوازی بینەران بوو. ئەو لە سەرەتای ژیانیدا زانستی ئاژەڵانی خوێندبوو، بەڵام دواتر ڕووی لە جیهانی نواندن کرد.

 

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکەی، بە ئامادەبوونی خێزانەکەی بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجلینا جۆلی لە پۆستێکدا هۆشداری لە دووفاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ دەدات

ART

“دوا گۆرانی”ـی شاباز زەمانی لە هەولێر نمایش دەکرێت

ART

تایلۆر سویفت خەڵاتێکی نوێ و پەیامێکی پڕ لە ئەشق بۆ هەوادارانی بڵاودەکاتەوە

ART