zagros news agency

بەشی نوێی سپایدەرمان ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

فیلمی “Spider-Man: Brand New Day” سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکایباکوور تۆمار دەکات.

 

ئەم بەرهەمە نوێیە لە ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا لە ئەمریکای باکوور توانى 168 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و ڕیکۆردی پێشووی فیلمی ئەڤێنجەرسی شکاند.

 

شارەزایانی بوارەکە لەو بڕوایەدان کە داهاتی هەفتەی یەکەمی ئەم فیلمە دەگاتە زیاتر لە 325 ملیۆن دۆلار.

 

چیرۆکی ئەم بەشە باس لە ژیانی پیتەر پارکەر دەکات دوای ئەوەی هەموان یادەوەرییەکانیان لەبارەی ئەو لەدەستداوە.

 

بینەران بە بەردەوام ڕوو لە هۆڵەکانی سینەما دەکەن بۆ دیداری قارەمانەکەیان. ئەم دەستکەوتە گەورەیە وەک ئالنگارییەکی بەهێز بۆ بەرهەمەکانی دیکە ئەژمار دەکرێت و هیوایەکی نوێ دەبەخشێتە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئیسپانیا: شەڕی غەززە کۆمەڵکوژی ڕاستەقینەیە

یاسین

میدیا تورکیایییەکان: دیمەشق ڕێگەی نەدا فڕۆکەکەی لاریجانی بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕێت

سەڵاح

دەم پارتی: ئەم هەفتەیە شاندێکمان سەردانی ئۆجەلان دەکات

یاسین